ئه‌نجیلینا جولی ژنه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، سكالایه‌كی یاسایی نوێی له‌سه‌ر مێردی پێشووی براد بیت تۆمار كردوو تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی نه‌فه‌قه‌ی منداڵه‌كانی نادات. كه‌ناڵی ئێن بی سی ئه‌مریكی له‌راپۆرته هه‌واڵێكی خۆیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه جولی له‌سكاڵاكه‌یدا بیتی به پێنه‌دانی نه‌فه‌قه‌ی خۆی‌و منداڵه‌كانی تۆمه‌تباركردووه، لای خۆیه‌وه سامانتا بلای دوجین پارێزه‌ری تایبه‌تی جولی رایگه‌یاند، ده‌بێت بیت نه‌فه‌قه‌ی جولی‌و منداڵه‌كان بدات، به‌ڵام تا ئێستا‌و دوای ساڵ‌و نیوێك له‌جیابوونه‌وه‌یان، بیت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نه‌داوه كه‌پێشتر له‌گه‌ڵ جولی رێككه‌وتنیان له‌باره‌یه‌وه كردبوو. كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، به‌پێی سكاڵاكه‌ی جولی كه ئاراسته‌ی دادگای لوس ئه‌نجلوس كراوه، ژنه ئه‌كته‌ره‌كه داوای كردووه بیت ناچار بكرێت به‌پێدانی نه‌فه‌قه‌ی منداڵه‌كانی. ئێن بی سی به پشت به‌ستن به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه براد بیت پابه‌ندبووه به‌پێدانی ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه‌ی له‌سه‌ری بووه بۆ منداڵه‌كانی.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure