به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ئه‌ی بی سی، ئه‌لیكساندرا سیلڤا هاوسه‌ری ریچارد چاوه‌ڕێی كۆرپه‌یه‌كی نوێن. سیلڤاو ریچارد ماوه‌ی چوار ساڵه به‌یه‌كه‌وه‌ن و نیسانی پێشوو هاوسه‌رگیریان كردووه‌و ریچارد له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا ده‌بێت به باوك. ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكا ریچارد گیر له ساڵی 1949 له‌دایكبووه‌و سه‌ره‌تا به ژه‌نینی چه‌ند ئامێرێكی هونه‌ری ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه‌و ساڵی 1975 ده‌ستی به نواندن كردووه، به‌ڵام پاش فیلمی american gigolo زیاتر به‌ناوبانگ بووه. ئه‌مه هاوسه‌رگیری سێهه‌میه‌تی و كوڕێكی له هاوسه‌ری دووه‌می كاری لوێل هه‌یه كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه. خاك – سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure