غەزەلێکی تری مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی بە وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی
غەزەلی"جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە" ئەی هەموو ئارەزووی دڵم جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە ئەی موراد و ئەی حاسڵم جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە من ئاڵۆز و پەرێشانم چون زوڵفی تۆ چون زوڵفی تۆ تۆ ئەی ئاڵۆزی ڕەوێنم جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە دی باسی ڕێ و مەنزڵ مەکە باسی مەکە باسی مەکە تۆ ڕێگا و مەنزڵی منی جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە مشتێ گڵت لەسەر زەوی هەڵگرت و ڕفاند، مشتێ گڵ من وام لەناو ئەو گڵەدا جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە تا لە چاکە و لە خراپە بەئاگا بم بەئاگا بم لە جەماڵی تۆ غافڵم جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە تاکو نەسووتێ ئەقڵی من لە عیشقی تۆ، لە عیشقی تۆ غافڵم نەوەک عاقڵم جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە شا سەڵاحەدین کە تۆ هەم حازریت و هەمیش غایب ئەی ئوعجوبەیی واسڵم جارێ وەرە و ڕوو بنوێنە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure