هونه‌رمه‌ند شیلان عوسمان به دوو به‌رهه‌می نوێ كۆتایی به خه‌رمانی هونه‌ری گۆرانی وتن ده‌هێنێت. هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ شیلان عوسمان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، كه به دوو به‌رهه‌می هونه‌ری نوێ كۆتایی به گۆرانی وتن ده‌هێنێت. ده‌شڵێت، گه‌یشتومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هونه‌ر هیچی پێنه‌به‌خشیوم و بووه‌ته بارگرانی بۆم. ئه‌و له نوسینه‌كه‌یدا، سوپاسی دایكی و هه‌موو گوێ‌گران و هاوكاران و موزیكژه‌نان و شاعیران و هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه هاوكارو پشتیوانی بوون و داوای لێبوردن له هه‌وادارانیشی ده‌كات كه دوای بڕیاردانێكی قورس واز له هونه‌ر ده‌هێنێت. شیلان عوسمان له ساڵی 1980 له سلێمانی له‌دایكبووه‌و ساڵی 1995 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه‌و ساڵی 1997 یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی (ئه‌ستێره باران) تۆماركردووه‌و چه‌ندین ساڵ ئه‌ندامی گروپی كیژانی سلێمانی بووه‌و چه‌ندین ئه‌لبوم و گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه، ساڵی 2017 به‌رهه‌ميكی به‌ناوی (كۆچ) بڵاوكرده‌وه، ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جه‌نگین جه‌مال ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنێت و خاوه‌نی 3 كچن به ناوه‌كانی هێلین و بارین و نی‌نا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure