دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز* سه‌باره‌ت به ئاسانیی یا قوورسیی هه‌ر زمانێ، کۆمه‌ڵێ یاساوڕیسا هه‌یه، وه‌ک ستانداردێ زمانه‌کانی پێ پۆلێن و ڕێکده‌خرێ. ئه‌ز له گوتاری (قوورسترین زمانه‌کانی جیهان)دا، به‌پێێ ئه‌و یاساوڕێسایانه، پێنچ زمانی قوورسی وه‌ک (عه‌ره‌بیی، چینیی، ژاپۆنیی، کووریی و گرێکیی)م، به نموونه هێنابووه‌وه.ئیستەش له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و زمانه‌نه‌دا دەپرسم:ئایا زمانی کوردیی له زمانه ئاسانه‌کانه، یا له زمانه قوورسه‌کان؟! له ڕاستیدا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، هێنده ئاسان نییه. چونکه جگه له ئه‌وه‌ی شاره‌زایی ده‌وێ، بۆئه‌وه‌ی بڕیارێکی ڕاست بده‌ین. له هه‌مان کاتیش‌دا، زمانی کوردیی گه‌لێ گرفتی گه‌وره و گرنگی هه‌یه. بۆ نموونه: گرفته‌کانی (دیالێکت و خواردیالێکته‌کان، ڕیزمان، ئه‌لفوبێ، زمانی ستاندارد، ده‌ستووری نووسین، ڕێنووس، ئیدیۆم، وشه‌ی بیانیی، فه‌رهه‌نگ، ڕاناو، ئامرا‌زه‌کان، وه‌رگێڕان و ڕه‌خنه‌سازیی). به‌ڵام ئه‌ز لێره‌دا ناتوانم، له هه‌ر یه‌کێ له ئه‌و گرفتانه به جیا بدوێم. * به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی گشتیی و به کورتی ده‌ڵێم: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌شدا، زمانی کوردیی به یه‌کێ له زمانه ئاسانه‌کانی جیهان ده‌ژمیررێ. چونکه: 1. له زمانی کوردییدا، چوار دیالێکتی سه‌ره‌کی هه‌یه (کرمانجیی، لووڕیی، گۆران و زازایی). هه‌ر یه‌کێ له ئه‌م دیالێکتانه‌ش، به‌سه‌ر چه‌ن خواردیالێکتێکی دیکه‌دا دابه‌شده‌بنه‌وه. هه‌رچه‌نده ژماره‌ی دیالێکت و خواردیالێکته‌کانی زمانی کوردیی زۆرن، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌که، کارێکی زۆری له گفتوگۆ و تێگه‌یشتنی کورده‌کانی نێوچه و دیالێکته جیاوازه‌کان کردووه. به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا، زمانه‌که‌شی ده‌وڵه‌مه‌ندترکردووه. 2. هێندێ جیاوازیی له‌نێوان ڕێزمانی هه‌ردوو خواردیالێکته‌کانی کرمانجی ژووروو و کرمانجی خواروو، خواردیالێکتی (هه‌ورامانی)دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییانه، هێنده گرنگ و ترسناک نین، تا له ئایینده‌دا شاره‌زایان نه‌توانن، ڕێزمانێکی یه‌کگرتوو دانێن. جیاوازییه‌که‌ش پتر له‌نێوان نێر و مێدا هه‌یه، ئه‌ویش هێنده گرنگ نییه، چونکه ئاخافتنی زۆربه‌ی کورد و زمانی نووسین نین. 3. گومانی تێدا نییه، تا ژماره‌ی پیته‌کانی هه‌ر زمانێ، زۆرتربێ، به نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌و زمانه داده‌نرێ. ژماره‌ی پیته‌کانی زمانی کوردیی، له (36) پیت پێکهاتووه، له ئه‌وانه‌ش (28) پیتیان بێده‌نگن و (8)یان ده‌نگدارن. له‌به‌رئه‌وه زمانی کوردیی، به یه‌کێ له زمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان ده‌ژمێررێ، چونکه به ئاسانیی ده‌توانرێ، هه‌موو شتێکی پێ گۆبکرێ و بنووسرێ. 4. زمانی کوردیی زمانێکی ئاسانه، چونکه ده‌نگه‌کان چۆن له ده‌م ده‌رده‌چن، به ئاسانیی مێشک وه‌ریانده‌گرێ و هه‌ر به ئه‌و شێوه‌یه‌ش ده‌نووسرێن. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌کانی خۆماڵیی و بیانیی پێ ده‌رده‌بڕرێ، هه‌موو وشه و زاراوه جیهانییه‌کانیشی پێ ده‌نووسرێ. 5. زمانی کوردیی زمانێکی خۆشه، موزیکێکی تایبه‌تی هه‌یه، وه‌ک هێندێ زمان ڕه‌ق و ناخۆش نییه. 6.زمانی کوردیی، له زمانه‌کانی (فارسیی، هیندیی، تاژیکیی …) به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی، له زمانه‌کانی گه‌لانی ئه‌ورووپاشه‌وه، به شێوه‌یه‌کی گشتیی، له‌چاو ئه‌و زمانانه‌ی ئاماژه‌مان پێ کرد، زۆر نزیکه، گه‌لێ پیت و وشه‌ی هاوبه‌ش، له نیوان ئه‌و زمانانه و زمانی کوردییدا هه‌یه. 7. گه‌ر ته‌نیا ئه‌زموونی خۆم باسکه‌م، چه‌ن زمانێکی بیانیی ده‌زانم. بۆنموونه: هه‌ر له سه‌ره‌تاییه‌وه، زمانی عه‌ره‌بیم خوێندووه، که‌چی ئێسته‌ش عه‌ره‌بییه‌کی باش نازانم، چونکه زۆر قوورسه. جا گه‌ر ئه‌وه بۆ ئێمه‌ی کورد وابێ، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا له یه‌ک ده‌وڵه‌تدا ده‌ژین، ده‌بێ، بۆ گه‌لانی دیکه‌ی دوور و نزیکی جیهان چۆن بێ؟!! هه‌روه‌ها زمانی ئینگلیزیی، هه‌ر له پۆلی (5) سه‌ره‌تاییه‌وه تا زانکۆش ته‌واوده‌که‌ین، ده‌خوێنرێ، که‌چی که‌م که‌س هه‌یه، ئینگلیزییه‌کی باش بزانێ.به‌ڵام هه‌ردوو زمانی ڕووسیی و سویدییم، (6) مانگ خوێندووه، پاشان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌که‌یاندا تێکه‌ڵبووم و زۆر ئاسانتر، فێری ئه‌و دوو زمانه بووم. جگه له ئه‌وه‌ی، ئه‌و هه‌موو ئیشکه‌ره بیانیانه‌ی له وڵاته‌کانی هه‌ردوو کیشوه‌ری (ئاسیا و ئه‌فریکا(وه دێن و له (کوردستان) کارده‌که‌ن، زۆر زووتر له توورک و عه‌ره‌ب، فێری زمانه‌که‌مان ده‌بن! تێبینی: هه‌ر کەسێ ده‌یه‌وێ، له ئه‌و بواره‌دا قووڵتربێته‌وه و زانیاریی پتر بزانێ، با ته‌ماشای ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی نووسه‌ر بکا: سه‌لیقه‌ی زمانه‌وانیی و گرفته‌کانی زمانی کوردیی، چاپی 2، ل (329-515) * نووسەر و مامۆستای زانکۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure