2/9/2018 02:42 PM

لێكۆڵینەوەیەكی ئەكادیمی نوێ لەسەر(كاروانی بێ كۆتایی) مەحمود مەلا عیززەت

هەروەك لەڕۆژی دیداری مامۆستا مەحمود مەلا عیززەت  پەیمانی بەهەموواندا،ڕەخنەگر وئەكادیمی پ.د.زاهیر لەتیف كەریم لێكۆڵینەوەیەكی نوێی تری لەسەر"كاروانی بێ كۆتایی"مەحمود مەلا عیززەت ئەنجامداوە بەنێوی"ئەزموونگەرایی لەكاروانی بێ كۆتایی مەحمود مەلا عیززەت دا  ".لێكۆڵینەوەكەش، كەبەم زووانە دەكەوتە بەر دیدی خوێنەرانەوە ،دابەش بووە بەسەر سێ بەشدا كەسەرجەمیان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەمیتۆدی ئەزموونگەراییەوە هەیە.بەشی یەكەم بەنێوی"دیدە ئەزموونگەراییەكان "،كەئەمەیش دابەش بووە بەسەر سێ جەمسەردا،یاخیبوون لەیاساكان ولادان لەعەقڵە وەستاوەكان ودژایەتی نەریتەكان.بەشی دووهەم بەنێوی"هەنگاوە ئەزموونگەراییەكان" كەئەمیش دابەش بووە بەسەر سێ قۆناغدا،قۆناغی تێبینی فینۆمینیا وقۆناغی دانان وچەسپاندنی گریمانەكان وقۆناغی لێكۆڵینەوە لەئەزموون وگریمانەكان.بەشی سێهەم وكۆتایی بەنێوی"ڕێبازە ئەزموونگەراییەكان" كەئەمیش دابەش بووە بەسەر سێ ڕێبازدا،ڕێبازە ڕێكەوتنییەكان وڕێبازە جیاوازییەكان وڕێبازە پێكەوە گۆڕانكارییەكان.
جێگەی ئاماژەیە كەڕەخنەگر وئەكادیمی ناوبراو،هەر ئەم ساڵ،دوو لێكۆڵینەوەی تری لەسەر هەمان كتێب ونووسەرەكەی ئەنجامداوە بەنێوی"تۆپۆڵۆژیا بەنموونەی كاروانی بێ كۆتایی مەحمود مەلا عیززەت" و "هۆكارییەكانی ئەرستۆ لەنێو كاروانی بێ كۆتایی مەحمود مەلا عیززەت دا".


خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved