دوای هه‌ژده ساڵ له‌هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری سه‌ر ئه‌مریكا، ڕاپۆرته‌كان كوژرانی 10 هه‌زار ئه‌مریكیی ڕاده‌گه‌یه‌نن. پرۆگرامیی ته‌ندروستیی فیدرالیی سه‌ر به سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر بووه‌ته هۆی مردنی 10 هه‌زار كه‌س كه به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه تووشی شێرپه‌نجه بوون. پزیشكانی سه‌ر به‌و پرۆگرامه ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و مردنانه ئه‌و بڕه زۆره‌ی ته‌پوتۆزه بووه كه ئه‌و ڕۆژه له ئه‌نجامی داڕوخانی هه‌ردوو تاوه‌ری سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانییه‌وه دروست بووه له ناوه‌راستی گه‌ڕه‌كی مه‌نهاتنی شاری نیویۆركدا، كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی پیسبوونی هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌وروبه‌ری بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ و ته‌نانه‌ت چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش. ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئاڵۆزتریش كردووه مه‌ترسی ئه‌و ماددانه بووه كه وه‌ختی خۆی و له ساڵانی نێوان(1968 بۆ 1973) دا بۆ دروستكردنی تاوه‌ره‌كان به‌كارهاتووه و ئێستا قه‌ده‌غه كراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیدارییان هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له‌وانه‌ش مادده‌ی ( ئه‌ستبست). ئه‌وانه‌شی زۆرتر بوونه‌ته قوربانیی به‌ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نین كه به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له بیناكانی سه‌ر به سه‌نته‌ره‌كه و ده‌وروبه‌ری كوژراون یان بریندار بوون ، به‌ڵكو به هۆی ئه‌وه بووه كه دواتر تووشی شێرپه‌نجه و هه‌ندێك نه‌خۆشیی دیكه بوون له‌وانه‌ش هه‌ندێك له قوربانیان تووشی شێرپه‌نجه بوون، له‌وانه‌ش ئه‌ندامانی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و دانیشتوانی نزیكی ناوچه‌ی هێرشه‌كه و قوتابیانی قوتابخانه‌كانی نزیك مه‌نهاتن و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له نهۆمه‌كانی خواره‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره جیهانییه كاریانكردوه. ئاماره پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ندامی تیمی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه بوون كه بانگ‌كراون بۆ ناوچه‌كه و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ خه‌ریكی لابردنی داروپه‌ردوو و ڕزگاركردنی خه‌ڵك بوون كه له ناو پاشماوه‌كانی داڕمانی دو تاوه‌ره‌كه‌دا گیریان خواردبوو، ئه‌وانه‌ش زۆرتر تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێست و غوده بوون. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دكتۆر (مایك كراین) په‌رێوه‌به‌ری پرگرۆامی ته‌ندروستیی فیدرالیی له ساڵی 2001 ه‌وه واته پاش 18 ساڵ له‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرایه سه‌ر ئه‌مریكا و به دروستیش كرایه سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانیی له شاری نیویۆرك ئه‌و ڕاستییه شۆكهێنه‌ره ده‌خاته ڕوو كه هه‌فتانه نه‌خۆشخانه‌كانی شاری نیویۆرك پێشوازیی له 15 بۆ 20 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌سته به ڕووداو و هێره‌شه تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ر كه له لایه‌ن گروپێكی تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌وه كرایه سه‌ر ئه‌مریكا و به هۆیه‌وه جگه له وێران بوونی ته‌واوی بینای سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانیی و داڕمانی هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه‌ی كه به ڕه‌مزێكی گه‌شاوه‌ی ئه‌مریكا داده‌نرا، به هه‌زاران كه‌سیش له كارمه‌ندانی ئه‌و سه‌نته‌ره و هاوڵاتیانی ئاسایی كوژران و بریندار بوون .
سه‌رچاوه: میدل ئیست ئۆنلاین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure