پووران دره‌خشه‌نده ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران له‌و بڕوایه‌دایه: جیهان، سینه‌مای ئێرانی به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه‌كه‌ی ناسی و ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان له 31ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان، پلانێكی باش و به‌رز كه ده‌توانێت قوتابیانی شایسته كه پێویستییان به هاوڕێیه‌تی، هاوكاری و خه‌رجكردن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، بدۆزێته‌وه. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی 31ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "پووران دره‌خشه‌نده" نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ده‌ستپێكی كاری 31ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له په‌یامێكدا به‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه وتی: هه‌موو ساڵێك كه "فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جياله‌وه‌ی له‌نێو سینه‌ماكارانی ئه‌م بواره جوڵانه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێده‌كه‌وێت، جۆش و خرۆشێكی تایبه‌تیش له منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هاندا ده‌بینرێت. جۆش و خرۆشێكی كه راسته‌قینه‌یه‌و هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت جدی بگیرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین له پارێزگاكانی تريش فیلمه‌كان به شێوه‌ی هاوكات نمایش بكه‌ین، هه‌موو منداڵانی ئه‌م نیشتمانه له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كه هه‌ستێكی نزیكیان ده‌بێت. دره‌خشه‌نده رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ دووهه‌مین خوله كه پلانی پڕبایخی "ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان" هاوكات له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پلانێكی باش و به‌رز كه ده‌توانێت قوتابیانی شایسته كه پێویستییان به هاوڕێیه‌تی، هاوكاری و خه‌رجكردن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، بدۆزێته‌وه. ئه‌م مێرمنداڵانه كه‌سانێكن كه له خولی رابردوودا هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان سه‌ربه‌رز كردووه‌و به جوانی دره‌وشانه‌وه. كه‌وایه ئه‌مساڵ ده‌بێت زیاتر بیری لێبكه‌ینه‌وه‌و به‌رنامه داڕشتنێكی دروستیان بۆ ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ی سینه‌ما له درێژه‌دا رایگه‌یاند: سینه‌مای منداڵانی ئێران له ساڵانی رابردوودا له فێستیڤاڵه بیانییه‌كاندا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی هه‌بووه‌و زۆرترین خه‌ڵاته‌كانی سینه‌مای ئێران له چوار ده‌یه‌ی رابردوودا تایبه‌ت به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بووه، به‌ڵام به‌م دواییانه ئێمه له‌م بواره‌دا به‌وشێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین و له لایه‌كی تره‌وه سه‌رنجدان به نمایشكردنی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانیش له درێژایی ساڵدا یه‌كجار كه‌مبۆته‌وه. پووران دره‌خشه‌نده رایگه‌یاند: ده‌بێ جه‌ختبكه‌مه‌وه كه جیهان، سینه‌مای ئێرانی به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه‌كه‌ی ناسی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه به پله‌یه‌كی نزم گه‌یشتووین و سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ ورده ورده خه‌ریكه ده‌كوژێته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا فیستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان هه‌وڵده‌دات چراكه به رووناكی رابگرێت و رێگاكه نیشان بدات. دره‌خشه‌نده هیوای خواست له‌وه‌ی كه سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به شێوه‌یه‌كی جدیتر پاڵپشتی لێبكرێت، راشیگه‌یاند: سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ پێویستیی منداڵانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگایه‌و منداڵانی ئه‌م نیشتمانه كه ده‌بێت داهاتوو دروستبكه‌ن. به‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێت سینه‌ماكانی تایبه‌تی منداڵان و مێرمنداڵان له شاره جۆراوجۆره‌كان دابمه‌زرێت كه ئه‌مكاره نه ته‌نیا نیازه، به‌ڵكو پێویسته. مه‌گه‌ر ده‌توانرێت منداڵ و مێرمنداڵ له كۆمه‌ڵگا جودابكرێته‌وه‌و وه‌لابنرێت؟ ئه‌وان ده‌بێت فیلمه‌كان و كاڵا فه‌رهه‌نگییه‌كانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له سینه‌ماكان له شاره جۆراوجۆره‌كان له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وان دابنرێت. پووران دره‌خشه‌نده رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان به‌ترسه‌وه نمایش ده‌كرێن و به‌گشتی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی فیلم نیگه‌رانن له كیشه‌ی فرۆشی فیلمه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن. ئێمه ده‌بێت له هه‌موو پارێزگاكان سینه‌ماكانی تایبه‌تی منداڵ و مێرمنداڵمان هه‌بێت و ئه‌مه ئاواتی دڵی ئێمه‌ی سینه‌ماكارانی منداڵ و مێرمنداڵه. خاك - مه‌نوچێهر جیهانى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure