فیلمی سینه‌مایی "زاگرۆس" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، كه كاندیدی شه‌ش خه‌ڵاتی "ئینسۆرس" بوو، له فێستیڤاڵی فیلمی ئۆسته‌ندا كه تایبه‌ته به فیلمه به‌لژیكییه‌كان، توانی دوو خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت. فیلمه‌كه كاندیدی خه‌ڵاتی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئه‌كته‌ری ژن، باشترین وێنه‌گرو باشترین پرۆده‌كشن دیزاین بوو، توانی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆو باشترین فیلم بباته‌وه. خه‌ڵاته‌كه، به خه‌ڵاتی ئۆسكاری سینه‌مای به‌لژیكا ناسراوه‌و به دوو قۆناخ له‌لایه‌ن 400 سینه‌ماكارو ره‌خنه‌كاره‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر فیلمه‌كان ده‌درێت، ئه‌و فیلمه‌ی زۆرترین ده‌نگی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه. چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆستین، له رۆژانی 7-15 ئه‌یلول/ سێپتێبه‌ر 2018 له به‌لژیكا به‌ڕێوه‌چوو و له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ئینسۆرس دابه‌شده‌كرا. له لایه‌كی تره‌وه "زاگرۆس" كه به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی به‌لژیكا، هۆڵه‌نداو كوردستانه، له‌ڕێگه‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆكه‌وه بۆ خه‌ڵاتی ئاسیا پاسفیك سكرین نێردراوه‌و كاندیدی خه‌ڵاته‌كه‌یه كه به گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مایی له ئاسیا ده‌ناسرێت. ئه‌مساڵ 12ـه‌مین خولی دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته له 29ی تشرینی دووه‌می 2018 دابه‌شده‌كرێت كه نوێنه‌ری 70 وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئۆقیانوسی ئارام له‌خۆده‌گرێت و له شاری بریزبن له ئۆسترالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خه‌ڵاته‌كه له ساڵی 2007ـه‌وه به هاوكاری رێكخراوی یونسكۆو یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه سینه‌ماییه‌كان دابه‌شده‌كرێت. "زاگرۆس" براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمه له 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌نۆنایه له شاری ئه‌نۆنای له فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها له 44ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گێنت له به‌لجیكا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا كه خه‌ڵاتی Grand Prix بوو. ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه دوو خه‌ڵاتی تری له به‌شی پێشبڕكێی 18ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئاره‌س له فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه. "زاگرۆس" ئه‌مساڵ به‌شداری له چه‌ندین فێستیڤاڵی فیلمی سینه‌ماییدا كردووه، له‌وانه 47ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی رۆتردام له هۆڵه‌نداو 14ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی دوبه‌ی كه كاندیدی چوار خه‌ڵات بوو. ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه چیرۆكی شوانێك به ناوی زاگرۆس ده‌گێڕێته‌وه كه هاوژینی خۆی زۆر خۆشده‌وێت، بۆ ئه‌و كوردستان به‌هه‌شته، به‌ڵام هاوژینه‌كه‌ی هاڤین و كچه‌كه‌ی ره‌یهان، رووده‌كه‌نه به‌لژیكا، دواتر زاگرۆزیش بڕیارده‌دات بچێته ئه‌و وڵاته، به‌ڵام له‌وێ..... سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، له‌ڕێگه‌ی فیلمه‌كانییه‌وه زیاتر له 100 خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كاندا وه‌رگرتووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure