29/9/2018 02:46 PM

مۆزەخانەی مۆدێرن

 

ئیستنبوول_ژینۆ عەبدولڵا

 مۆزەخانەی هاوچەرخی ئەستنبوول بۆ هونەری مۆدێرنە، بە یەكێك لە مۆزەخانە هاوچەرخەكانی هونەری دادەنرێت و دەكەوێتە ناوچەی بیغلۆ دەڕوانێتە دەروازەی بسفۆڕ.
ئەم مۆزەخانە هاوچەرخە و نوێیە،  هاوشێوەی هونەرمەندانی تورك كاری هونەرمەندانی كوردانی باكوری كوردستانیشی تیایەو بە باشترین و چاكترین و دەوڵەمەندترین مۆزەخانەی هاوچەرخ دادەنرێت لە توركیا
 لە ساڵی 2004 ەوە كراوەتەوەو لەسەر ڕووبەری 8000 مەتر دووجا، ژمارەیەكی بەرچاوو لە تابلۆ و كارە هونەرییەكانی هونەرمەندانی هاوچەرخی تێدایە و بەوتەی سەرپەرشتیارانی ئەم مۆزەخانەیە دەیەوێت هاوشێوەی مۆزەخانە ناسراوەكانی ئەوروپا بێت.
بەگوێرەی ئەو تۆمارە دەنگیەی دەدرێت بە میوانان بە زمانی توركی و ئینگلیزی زانیاریەكان ڕوون دەكاتەوە، دیزانی ئەم بینایە لەلایەن هونەرمەند و دیزاینەری ئیتاڵی ئەندازیار (رینتسو بیانوو) دانراوەو هاوشێوەی مۆزەخانەی (تیت مۆدێرن)-ی شاری لەندەنە. هەر لەڕووی دەرەوەو ناوەوەی بیناكەش دەتباتە كەشێكی نوێ و جیهانی ئەفسوناوی تابۆو كارە هونەرییەكانەوە.    
بیناكە هەر لەگەڵ چوونە ژورەوەدا هەست بەكە شێكی هونەری باڵا دە كەیت لە دانانی  تابۆو كارە هونەرییەكان و دیزانی دەرگاو دیوارو تەنانەت ئەو كەشە بێ دەنگیە سەڕایی بوونی ئەو هەموو گەشتیارە. 
چوونە ژورەوە بۆ هاوڵاتیانی تورك بە خۆڕایەوەو بۆ گەشتیارانی بیانی 25 لیرەیەو لەڕۆژانی دووشەمە و هەتا شەمان  لەسەعات (دە)ی بەیانیەوە تا(شەش)ی ئێوارە كراوەیە.
بە گوێرەی ئەو پڕۆشۆیەی دەدرێت بە گەشتیاران هەندێك زانیاری لەسەر ئەم مۆزەخانە هاوچەر نووسراوە لەوانە، لەم مۆزەخانە یەدا پێشانگای هەمیشەیی و كاتی دەكرێتەوە و گەلەری تایبەت بە تەواوی هونەركانی هاوچەرخ كراوەتەوەو بیناكە لە سێ نهۆم پێكهاتووە، لە نهۆمی یەكەمدا تەرخانە بۆ كارە هە میشەییەكان و نهۆمی دووەم تەر خانكراوە بۆ كارە نوێیەكانی هونەرمەندان و لە كۆتا نهۆمیشدا تەرخانكراوە بۆ كارە هونەرییە مۆدێرنەكان.
هاوكات هۆڵێكی سینەمایش هەیە بۆ پیشاندانی فیلم و بەرنامەو ڕاپۆرت و بەرنامەی دیكۆدرامی دەربارەی هونەرمەندانی هاوچەرخی توركیا و كارەكانی ئەم هونەرمەندانە، ئەمە بێجگە لە كتێبخانەیەكی ناوەزەی دەوڵەمەند بەسەرچاوە بە هەزاران ناونیشانی تیایە دەربارەی هونەری كلاسیك و نوێ و مێژووی هونەری ئیسلامی و عوسمانی و تەسەوف لە توركیادا تیادایە.
ئیلین مستەفا خوێندكاری دوا قۆناغی دیزان لە زانكۆی ئیستنبول، خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بەوەی هەمیشە سەردانی ئەم مۆزەخانەیە دەكات و ئاماژەی بەوەدا هونەر بۆمن وەك خۆراكێكی ڕۆحەو بەبینی ئەم كارە هونەریانە زۆر خوشحاڵ دەبم و هاوكات دەبێتە هەوێنی كارە دیزاینە كانم بۆی لە داهاتوودا كاری لەسەر بكەم.
نور عەبدولكەریم، گەشتیارێكی لوبنانی بوو باسی لەوەكرد، ئەم مۆزەخانەیە هاوشێوەی مۆزەخانە پێشكەوتووەكانی ئەوروپایەو زۆر كاری نوێ و هاوچەرخم تیا بینی هەندێكیان بۆ یەكەمجارە دەیبنیم و بە ڕاستی سەرنج ڕاكێشە.
سەبارەت بە یارمەتیدانی حكومەت لە دروستكردن و ئیدارەدانی ئەم مۆزەخانە هاوچەرخ و مۆدێرنەدا، چاودێری نهومی یەكەم باسی لەوەكرد هاوشێوەی زۆربەی كارە ڕۆشنبیریەكانی توركیا لەسەرجەم پارێزگاكاندا حكومەت پارەیەكی كەم دەدات و تەواووی پارەكان و بودجەی ئەم پڕۆژانە لەلایەن كەرتی تایبەت و كۆمپانیا دەوڵەمەندەكانەوە دروست دەكرێت و بینا دەكرێت لە باتی باج بدەن بە حكومەت لەم پڕۆژانەدا سەرفی دەكەن.















زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved