4/10/2018 03:49 PM

ژماره‌ حەوتی شیعر بڵاوكرایه‌وه


ژماره‌ حەوتی بڵاوكراوه‌ی‌ شیعر بە کۆمەڵێک بابەتی نوێوە بڵاوکرایەوە. ئەم ژمارەیە لەگەڵ بوونی چەندین دەقی شیعریی وەرگێڕدراوی بیانی شاعیرانی وەکو ستیڤان مالارمێ، ئارسەر ڕامبۆ، سیلڤیا پلات و پۆڵ سیلان. بەختیار عەلی و پێشڕەو محەمەد گوتاریان لەبارەی شیعرەوە نووسیوە و هەر یەک لە ئارام سدیق و زانیار محەمەد و پشتیوان عەلیش ڕەخنەیان لە ئەزموونی شاعیران دلاوەر قەرەداغی و هیوا قادر و تەڵعەت تاهیر گرتووە و چەندین لێکۆڵینەوەی دیکەی نووسەران و فەیلەسوفانی جیهان لەسەر شیعر بڵاوکراونەتەوە. هاوکات فیلمی ژێرنووسکراوی کوردی "سیلڤیا"، کە تایبەتە بە ژیانی "سیلڤیا پلات"ی شاعیر لەگەڵ هەر ژمارەیەکی بڵاوکراوەکەدا بە دیاری پێشکەشی خوێنەران دەکریت.

پێڕستی ژمارە "حەوت"ی بڵاوکراوەی شیعر:

*ئێوارەی خوداوەندێك (فۆن)/ستیفان مالارمێ/و: بەیان سەلمان
*لەنێوان خەون و بەخەبەربوونەوەدا/بەیان سەلمان
*چاخی شاعیران/ئالان بادیۆ/و: وەلید عومەر
*شاعیر لەلای فەیلەسوف/ژاك ڕانسه‌ر/و: ئەرسەلان ئەفراسیاو
*دەربارەی ناکۆکییەکانی شیعر و فەلسەفە/به‌ختیار عه‌لی
*کەشتیی مەست/ئارسه‌ر ڕامبۆ/و: شەهید کەوڵۆسی
‌*ناڕۆین: خاڵی سەرەتا/ دونیس هولیر/و: شەهید کەوڵۆسی
*دەربارەی ڕامبۆ و شیعرەكانی/د. محەمەد مەخڵوف/و: شوان ئەحمەد
*بازنە هێمن و وەستاوەکانی شیعری‌ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی‌/ئارام سدیق
*شاعیری شار، سه‌رده‌می پیشه‌سازی، چین و توێژه‌كان/داریوش شایگان/و‌‌: فازڵ مه‌حمود وه‌لی‌
*ده‌ركه‌وتنی شاعیر/پشتیوان عه‌لی
*سیستم و به‌دناوكردنی شیعر لای هیوا قادر/پشتیوان عەلی
*بیركردنه‌وه‌ له‌ هۆڵده‌رلین/مارتن هایدیگه‌ر/و‌‌: د. محه‌مه‌د كه‌مال
*هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ شیعری‌ پۆڵ سیلان/و: شاهۆ عوسمان
*پۆڵ سیلان و شیعرەکانی/مایکڵ هامبۆرگەر/و‌‌: پەیمان عەلیپوور
*ڕۆدۆس لێرەیە، وەرن لێرەوە بازبدەین/پێشڕەو محەمەد
*هاملێت/باسترناك/و: ڕاپەڕ عوسمان
*شیکردنەوەی شیعری (هاملێت)/یودسکا. ی. ن/و: ڕاپەڕ عوسمان 
*شاعیران و سیاسەتمەداران/هێربەرت ڕید/و‌: حەمەی مەلا
*پاپای‌ شاعیران/زانیار محه‌مه‌د
*باوکە/سیلڤیا پلات/وه‌‌: شلێر ڕه‌شید
*شیکردنەوەی شیعری باوکە/ڕۆبەرت فڵس/و‌‌: شلێر ڕه‌شید
*ئێرییەڵ/سیلڤیا پلات/و: شلێر ڕەشید
*شیکردنەوەی شیعری "ئێرییەڵ"/ولیەم ڤی دەیڤس/و: شلێر ڕەشید
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved