7/10/2018 03:44 PM

چاپکراوی نوێ

دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بەئامادەبوونی وەرگێڕان و خوێنەرانی خۆی ١٣ کتێبی جیاوازی لە بواری فەلسەفەومێژوودا بڵاوکردەوە.
بەشێک لەم کتێبانە باس لە مێژووی فەلسەفەی ڕاتڵج لە سەرەتاو و ئەرستۆوە تا سەردەمی بەریتانی و ڕۆشنگەری دەگات لە پێنج بەرگدا، هەروەها کتێبەکانی دیکە لەبواری سەرمایە و ئابووریدان.

سەبارەت بەبڵاو بوونەوەی ئەم کتێبە نوێیانە سیروان حمە سعید/ بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بەخاکی ڕاگەیاند:دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لەسەرەتای دروست بوونیەوە تاکو ئیستا هەوڵی داوە ئەو کتێبانە بەچاپ بگەیەنێت کەسود بەخوێنەر دەگەیەنێت بەتایبەت لە دووبواری سەرەکی و گرنگدا ئەوانیش مێژوو فەلسەفەیە ، ئێمەدەمانەوێت ئەم کتێبانەوچاپەکانی داهاتووش بۆ خزمەت و دەوڵەمەند بوونی کتێبخانە کوردییەکان بێت و ئەوسەرچاوانەی بایەخی پێ نەدراوە وەرگێڕانیان بۆ بکرێت،بەتایبەت لەسەرچاوە وزمانی یەکەمەوە،ئەم کتێبانە لەسەر ئەرکی د.تەهاڕەسوڵ بەچاپگەیەنراون.

لەهەمانکاتداو پێش بڵاو بوونەوەی ئەم کتێبانە یەکێک لەو وەرگێڕانەی ساڵانێکە زۆرە خزمەتی بواری وەرگێڕان وکتێبخانەی کوردی کردووە مامۆستا ( عوسمان عزیز عەللاف) ە کەکۆچی دوایی دەکات، ئەرکی تەواوکردن و پێداچوونەوەی ئەوکتێبە بەناوی (سەرەتایەک بۆمێژووی شارستانییە دێرینەکان) لەلایەن مامۆستا (کەمال نوری مەعرووف) دەبێت لەم بارەیە مامۆستا کەمال ئاماژەی بەوەدا:
عوسمان عزیز عەللاف مامۆستاوشارەزازانێکی باش بووەوهەمووان لە ئەزموون و شارەزایی ئەو سودیان وەرگرتووە بەڵام بەداخەوە لەکاتی وەرگێڕان و بەرەوکۆتایی کتێبە نوییەکەی توشی نەخۆشییەکی کوشندە دەبێت و کۆچی دوایی دەکات ، ئێمەش کە ئەو بەمامۆستاوشارەزای خۆمان دەزانین بەئەرک و وەفامان زانی کتێبەکە تەواو بکەین بەوهیوایەی لەئاست ڕێزوکارەکانی ئەودابن

خاک-تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved