براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ركابه‌ری "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی" سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" ناسێنران. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی"، رێوڕه‌سمی كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه به ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی به‌شی پشتیوانی ئه‌م فێستیڤاڵه، فوئاد جه‌لال سه‌رۆكی كۆمپانیای سینه‌مای "مه‌ستی فیلم" و به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی"، محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سڵانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی ركابه‌ری فیلمه درێژه‌كانی به‌ڵگه‌یی، بابه‌كر دره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌رو لاوانی پارێزگای سلێمانی، كیانووش عه‌یاری ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران، فاتمه موعته‌میدئاریا ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌ما، بێهزاد فه‌راهانی ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌ما، شانۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی ئێران، دانه‌ر عومه‌ر فارس به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی"، مه‌جید ره‌جه‌بی میعمار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران، كامبۆزیا په‌ڕته‌وی ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌ما، سیفوڵڵا سه‌مه‌دیان ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم، وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری، شوعله شه‌ریعه‌تی ناوبژیوانی به‌شی سیناریۆی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی"، مێهرداد ئوسكویی ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای ئێران، مێهدی قوربان پوور ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم و به‌ڕێوه‌به‌ری نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، سه‌ید مالك هاشمی راوێژكاری جێبه‌جێكاری كلتووری كۆنسولگه‌ری ئێران له سلێمانی، ناوبژیوانانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ركابه‌ری فێستیڤاڵ، ده‌رهێنه‌ره‌كانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، نوێنه‌ری فێستیڤاڵه‌كانی جیهانی فیلم و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما، به پێشكه‌شكاری خاتوو لینا ره‌زا له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ركابه‌ری "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی" سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" ناسێنران و خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕینی ئه‌م فێستیڤاڵه‌و له‌وحه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش به‌وان كرا. به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی فیلمه درێژه‌كانی "سینه‌مای جیهان" ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی فیلمه سینه‌ماییه‌كانی "سینه‌مای جیهان"، پێكهاتوو له به‌رهه‌مگه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" كه بریتیبوون له: "كارۆلین مه‌كدۆناڵد" Carolyn MacDonald ـ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانان و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مریكا، "غه‌سان عه‌بدوڵڵا" Ghassan Abdallah ده‌رهێنه‌ری سوریایی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا، "ریس گراهام" Rhys Graham سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی مالیزیا، "كازم ئۆز" Kazım Öz ده‌رهێنه‌ر له كوردستانی توركیا‌و هه‌روه‌ها "پریمێندرا مازومده‌ر" Premendra Mazumder ره‌خنه‌گرو نووسه‌ری سینه‌مایی له وڵاتی هیندوستان؛ براوه‌كانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ناساند: خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به فیلمی سینه‌مایی "دزه‌كانی دوكان" Shoplifters له ده‌رهێنانی "هیرۆ كازۆ كورئیدا" Hirokazu Kore-eda له وڵاتی ژاپۆن پێشكه‌شكرا. باشترین فیلم: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ له‌لایه‌ن "كیانووش عه‌یاری" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران به فیلمی سینه‌مایی "سێ رۆخ" Three Faces له ده‌رهێنانی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" له وڵاتی ئێران پێشكه‌شكرا كه خاتوو "تاهیره سه‌عیدی" هاوسه‌ری ئه‌م ده‌رهێنه‌ره به نوێنه‌رایه‌تی له به‌ڕێزیان ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت. باشترین ده‌رهێنان: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌كان" Beyond The Clouds له ده‌رهێنانی "مه‌جید مه‌جیدی" له وڵاتی هیندوستان پێشكه‌شكرا كه به نوێنه‌رایه‌تی له به‌ڕیزیان "سه‌یفوڵڵا سه‌مه‌دیان" ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ری ناسراوی ئێرانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت. باشترین ئه‌كته‌ری پیاو: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به "نه‌وید محه‌مه‌دزاده" Navid Mohammadzadeh بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی سینه‌مایی "به‌بێ مێژوو، به‌بێ واژۆ" No Date, No Sign له ده‌رهێنانی "وه‌حید جه‌لیلوه‌ند" له وڵاتی ئێران پێشكه‌شكرا. باشترین ئه‌كته‌ری ژن: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به "شونا ئیجما" Shuna Iijima بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی سینه‌مایی "به‌د پوكی تۆكیۆ" Bad Poetry Tokyo له ده‌رهێنانی "ئانشول چوهان" Anshul Chauhan له وڵاتی ژاپۆن پێشكه‌شكرا. باشترین سیناریۆ: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش به "مارێك لێسكاك" Marek Leščák و "مارتین شولیك" Martin Šulík بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رگێر" THE INTERPRETER له ده‌رهێنانی "مارتین شولیك" به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیسلۆڤاكی، كۆماری چیك و ئوستڕاڵیا پێشكه‌ش كرا. باشترین وێنه‌گرتنی فیلم: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به "ئالینا دوپلانتێر" Alain Duplantier بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "خۆره‌تاو" THE SOWER له ده‌رهێنانی "مارینه فرانسین" Marine Francen له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشكه‌ش كرا. خه‌ڵاتی داهێنان: خه‌ڵاتی تایبه‌تی داهێنان له فیلمی سینه‌ماییدا به فیلمی درێژی سینه‌مایی "گوڵ نیسا" له ده‌رهێنانی "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" و به سیناریۆی "ڤیدا ساڵحی" له كوردستانی ئێران پێشكه‌شكرا. له به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی "سینه‌مای جیهان"ی ئه‌م فێستیڤاڵه "محه‌مه‌د فه‌كووری" به وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "داری هه‌رمێی وه‌حشی" The Wild Pear Tree له ده‌رهێنانی "نوری بیلگه جه‌یلان" Nuri Bilge Ceylan له وڵاتی توركیا كاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵات بوو. له‌م به‌شه‌دا هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی داهێنان له فیلمی سینه‌ماییدا به فیلمی درێژی "14ی جولای" (14ی تێرمه Tîrmeh) 14 July له ده‌رهێنانی "هاشم ئایده‌میر" Hashim Aydemir له كوردستانی توركیا‌و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێنه‌گرتنی فیلمی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" پێشكه‌شكرا. به‌شی ركابه‌ری فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن: ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن و پوویانه‌مایی به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" كه بریتیبوون له: "پاولا ئۆرلیك" Paola Orlić ـ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوان و به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "زاگرێب" له وڵاتی كرۆڤاسی، "ره‌وانبه‌خش سادقی" ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌نیمه‌یشێن له وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها "جیم جێرمانۆك" Jim Jermanok ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مریكا؛ براوه‌كانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ناساند: باشترین فیلم: خه‌ڵاتی كاجی زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به كورته‌فیلمی "شه‌وی له‌دایكبوون" Her Birthday Night له ده‌رهێنانی "فه‌رشاد موحیتی" له وڵاتی ئێران پێشكه‌شكرا. به‌شی ركابه‌ری كورته فیلمه‌كانی "سینه‌مای كوردی": ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی كورته فیلمه‌كانی به‌شی ركابه‌ری "سینه‌مای كوردی" سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" كه بریتیبوون له: "جیۆتی میستری" Jyoti Mistry ـ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوان و لێكۆڵه‌ری سینه‌مایی و مامۆستای زانستگا له وڵاتی ئه‌فریقیای باشوور، "نوسره‌ت ئیمرۆس تیشا" Nusrat Imrose ئه‌كته‌ر له وڵاتی به‌نگڵادش و هه‌روه‌ها "چاد" Chad نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر؛ براوه‌كانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ناساند: خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به كورته‌فیلمی "ده‌ریا شه‌پۆل شه‌پۆل ده‌له‌رزێت" The Sea Swells له ده‌رهێنانی "ئه‌میر غوڵامی" له كوردستانی ئێران پێشكه‌شكرا. خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی سینه‌مای كوردی: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به كورته فیلمی "بلۆق" Blister له ده‌رهێنانی "موڕته‌زا شه‌مس" له وڵاتی ئێران پێشكه‌شكرا. به‌شی ركابه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمه‌كان: ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی كورته فیلمه‌كانی به‌شی ركابه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" كه بریتیبوون له: "لیندا جامپۆس ئۆلزویسكی" Linda Campos Olszewski ـ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوان، به‌رهه‌مهێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له وڵاتی ئه‌مریكا، "ئاكۆ عه‌زیز میرزا" ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها "جان هیرنیاك" Jan Hryniak ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له وڵاتی پۆڵه‌ندا؛ براوه‌كانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ناساند: خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به كورته‌فیلمی "دایكانی لۆنا" Mothers of Luna له ده‌رهێنانی "ئالیسیا ئاڵبارێس" Alicia Albares له وڵاتی ئیسپانیا پێشكه‌شكرا. باشترین كورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی: خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به كورته فیلمی "كوڕی وشتر" The Camel Boy له ده‌رهێنانی "شه‌بنه‌م زه‌ریاب" Chabnahme Zariab سینه‌ماكاری ئه‌فغانی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشكه‌شكرا. به‌شی ركابه‌ری به‌ڵگه‌فیلمه‌كانی درێژی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی": ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌ڵگه‌فیلمه‌كانی درێژی به‌شی ركابه‌ری "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی" سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" كه بریتیبوون له: "محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سڵانی" سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوان، مامۆستای زانستگا‌و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له وڵاتی ئێران، "گوڵبارا تۆلۆموشۆڤا" Gulbara Tolomushova ره‌خنه‌گرو نووسه‌ری سینه‌مایی له وڵاتی قێرقیزستان و هه‌روه‌ها "فه‌رانه‌ك موعین" Frank Mooein ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم و نووسه‌ر، براوه‌كانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ناساند: باشترین به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای كوردی: خه‌ڵاتی كاجی زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنان له‌لایه‌ن "محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سڵانی" سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی به‌ڵگه فیلمه‌كانی درێژی به‌شی ركابه‌ریی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی" به به‌ڵگه‌فیلمی "داده سه‌ڵته‌نه" له ده‌رهێنانی "هادی ئه‌حمه‌دی" له كوردستانی ئێران پێشكه‌شكرا. باشترین به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای جیهان: خه‌ڵاتی كاجی زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به به‌ڵگه‌فیلمی "سێ كامێرای شاراوه" 3 Stolen Cameras به‌رهه‌می هاوبه‌شی رۆژئاوای مه‌غریب و وڵاتی سوید پێشكه‌شكرا. پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات له‌لایه‌ن فاتمه موعته‌مید ئاریا دیپلۆمای شانازی به‌هره‌ی دره‌وشاوه، له‌لایه‌ن "فاتمه موعته‌میدئاریا" ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران به كورته فیلمی "پێكه‌نین و بیرچوونه‌وه" Laughter & forgetting له ده‌رهێنانی "هه‌وراز محه‌مه‌د" Hawraz Mohammed له هه‌رێم كوردستان و كورته‌فیلمی "روخسار" Rumet له ده‌رهێنانی "كامڕان به‌یتاسی" Kamiran Betasi له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرا. نمایشكردنی 146 فیلم له 52 وڵاتی جیهان: سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" له‌لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فوئاد جه‌لال" به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی، به سه‌رۆكایه‌تی "مه‌لا به‌ختیار" به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتی ئه‌م فێستیڤاڵه‌و له كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری "دانه‌ر عومه‌ر فارس"، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی فێستیڤاڵ خاتوو "لینا ره‌زا" و هه‌روه‌ها به پشتگیری نێچیروان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هونه‌رو لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی و ئیداره‌ی گشتی رۆشنبیری و هونه‌رو لاوانی پارێزگای سلێمانی و به نمایشكردنی فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه؛ ئێران، ئه‌مریكا، هیندوستان، به‌لژیك، به‌ڕازیل، ئیتاڵیا، سویسڕا، پرۆ، ئیسپانیا، كه‌نه‌دا، پۆرتوگال، كۆماری چیك، سوید، فیلیپین، ئه‌رژه‌نتین، فه‌ڕه‌نسا، دانیمارك، مۆڵداوی، بۆسنی و هێرزه‌گۆوین، فه‌له‌ستین، سلۆڤێنی، كۆریای باشوور، ژاپۆن، روسیا، ئه‌ستۆنی، ئه‌ڵمانیا، كرۆڤاسی، نه‌مسا، ئه‌فغانستان، یونان، توركیا، فینله‌ند، مه‌كزیك، عێراق، ئه‌نده‌نوزیا، ئوزبه‌كستان، لوبنان، قێرقیزستان، هۆڵه‌ندا، سێربستان، مالیزیا، میسر، گورجستان، بولگاریا، سه‌حرای مه‌راكیش، هه‌رێمی كوردستانی عێراق و چه‌ندین وڵاتی تر له دوو به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی "سینه‌مای جیهان" و به‌شی ركابه‌ری "سینه‌مای كوردی"، به‌شی "نمایشكردنی تایبه‌ت"، به‌شی "تایبه‌تی منداڵان" به پشتیوانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵانی "په‌ری جۆنس" له وڵاتی ئه‌ڵمانیاو هه‌روه‌ها سازدانی وۆركشۆپه‌كانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و چه‌ندین كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌كادیمیك سه‌باره‌ت به 10 فێستیڤاڵی سینه‌مای جیهان؛ له رۆژانی 18 تا 24ی ره‌زبه‌ری 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 10 تا 16ی ئوكتۆبری 2018ی زایینی له 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم" و هه‌روه‌ها له ته‌لاری "هونه‌ر"ی شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. خاك - فۆتۆ: مه‌نسوور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure