29/10/2018 03:48 PM

چاپکراوی نوێ

ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان شەش کتێبی نوێیە لەنوسینی نووسەر عارف قوربانیە کە تایبەتە بەکارەساتی ئەنفال بەزمانی ئینگلیزبەتیراژی (٦٠٠٠)بڵاوکرایەوە.

لەمەراسیمێکی تایبەتدا و بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی وحیزبی و کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کۆفی نێتی ئەمنەسورەکە، ڕێکخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان بەهاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی قایمقامی چەمچەماڵ، شەش کتێبی نوێی بە تیراژی (٦٠٠٠) بڵاوکردەوە.
 ئەم کتێبانە بەزمانی ئینگلیزی نوسراوە کە بەرهەمی نوسەر و ڕۆژنامە نووس ( عارف قوربانی)یە،کاری وەرگێڕانی بۆسەرزمانی ئینگلیزی لەلایەن(عبدلکریم عوزێری) بۆکراوە، هەروەها بە سپۆنسەری کۆمپانیای (زەریا) چاپکراوە.
عارف قوربانی ئاماژەی بەوەدا: سەرجەمی ئەم کتێبانمە باس لە کارەساتی ئەنفال دەکەن لە شەش بەرگدا بەناونیشانی ( ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکان) بەزمانی ئینگلیزی وەرگێرانیان بۆکراوە بڕیارە بەزمانەکانی ،فارسی ،فەرەنسی،عرەبی ئامانج لە نوسین و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبانە ناساندنی کارەساتی ئەنفالە بە وڵاتانی دیکە.

خاک-تانیائاوارە





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved