فیلمی سینه‌مایی زاگرۆس، له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، دوو خه‌ڵاتی له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به‌ده‌ستهێنا. یه‌كه‌م فیلمی درێژی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه وه‌ك فیلمی ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ نمایشكراو دوو نمایشی تایبه‌تی بۆ كراوه‌و پێشوازییه‌كی به‌رچاوی لێكرا. فیلمی زاگرۆس خه‌ڵاتی گه‌ڵامێوی زێڕینی وه‌ك باشترین فیلمی كوردی و فه‌یاز دۆمان ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلم خه‌ڵاتی گه‌ڵامێوی زێڕینی وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا. چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی نیوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك، له 20-27 تشرینی یه‌كه‌می 2018 له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك و سینه‌ماكس له دهۆك مۆڵ به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه زاگرۆس به‌مدواییه خه‌ڵاتی باشترین موزیكی فیلمی به‌لژیكی له پێشبڕكی "World Soundtrack Award"ی له به‌لجیكا به‌ده‌ستهێنا. ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه، پێشتر كاندیدی شه‌ش خه‌ڵاتی "ئینسۆرس"ی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆسته‌ندا بوو كه تایبه‌ته به فیلمه به‌لژیكییه‌كان توانی دوو خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت. فیلمه‌كه كاندیدی خه‌ڵاتی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئه‌كته‌ری ژن، باشترین وێنه‌گرو باشترین پرۆده‌كشن دیزاین بوو، توانی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆو باشترین فیلم بباته‌وه. خه‌ڵاته‌كه به خه‌ڵاتی ئۆسكاری سینه‌مای به‌لژیكا ناسراوه‌و به دوو قۆناخ له‌لایه‌ن 400 سینه‌ماكارو ره‌خنه‌كاره‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر فیلمه‌كان ده‌درێت، ئه‌و فیلمه‌ی زۆرترین ده‌نگی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ده‌ستبێنێت ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه. چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆستین له رۆژانی 7-15 ئه‌یلولی 2018 له به‌لژیكا به‌ڕێوه‌چوو و له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ئینسۆرس دابه‌شكرا. له‌لایه‌كی تره‌وه زاگرۆس كه به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی به‌لژیكا، هۆڵه‌نداو كوردستانه، له‌رێگه‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆكه‌وه بۆ خه‌ڵاتی ئاسیا پاسفیك سكرین نێردراوه‌و كاندیدی خه‌ڵاته‌كه‌یه كه به گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مایی له ئاسیادا ده‌ناسرێت. ئه‌مساڵ 12ـه‌مین خولی دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته له 29 تشرینی دووه‌می 2018 دابه‌شده‌كرێت كه نوێنه‌ری 70 وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئۆقیانۆسی ئارام له‌خۆده‌گرێت و له شاری بریزبن له ئۆسترالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خه‌ڵاته‌كه له ساڵی 2007ـه‌وه به هاوكاری رێكخراوی یونسكۆو یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه سینه‌ماییه‌كان دابه‌شده‌كرێت. زاگرۆس براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمه له 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌نۆنایه له شاری ئه‌نۆنای له فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها له 44ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گێنت له به‌لجیكا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا كه خه‌ڵاتی "Grand Prix" بوو. ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه دوو خه‌ڵاتی تری له به‌شی پێشبڕكێی 18ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئاڕه‌س له فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ستهێناوه. زاگرۆس ئه‌مساڵ به‌شداری له چه‌ندین فێستیڤاڵی فیلمی سینه‌ماییدا كردووه، له‌وانه 47ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی رۆتردام له هۆڵه‌نداو 14مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی دوبه‌ی كه كاندیدی چوار خه‌ڵات بوو. ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه چیرۆكی شوانێك به‌ناوی زاگرۆس ده‌گێڕێته‌وه كه هاوژینی خۆی زۆر خۆشده‌وێت، بۆ ئه‌و كوردستان به‌هه‌شته، به‌ڵام هاوژینه‌كه‌ی هاڤین و كچه‌كه‌ی ره‌یهان رووده‌كه‌نه به‌لژیكا، دواتر زاگرۆزیش بڕیارده‌دات بچێته ئه‌و وه‌ڵاته، به‌ڵام له‌وێ...... سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، له‌رێگه‌ی فیلمه‌كانییه‌وه زیاتر له 100 خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كاندا وه‌رگرتووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure