5/11/2018 01:22 PM

سروشت و خانووە کۆنەکانی سلێمانی لە وێنەدا

 

لەگەڵ ئەوگۆڕانگاریانەی بەسەر کلتورومێژووی شاردا دێن هونەرمەندان جارێکی تر ئەم کلتورە لەوێنەدا دووبارە دەکەنەوە و بیری بینەری دەهێننەوە کە کلتور و
سروشتی ئەم شارە دەبێت وەک خۆی بمێنێتەوە ،چونکە ئەوانە مێژوون و مێژووش بەڵگەی شارستانی بوونە.
هونەرمەند کاروان کابان بۆجاری دەیەمین پێشانگای تایبەتی خۆی بەهاوکاری ناوەندی (٧ڕەنگە) لەگەری مۆزەخانەی سلێمانی کردەوە،ئەم پێشانگایە لە ٢٢ تابلۆی شێوە و قەبارە جیاواز پێکهاتووە و بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.
کاروان قادر کابان بەسایتی خاکی وت:تابلۆکان سەرجەمیان بەرهەمی ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨کەبە بۆیەی (ئەکریلیک و زەیتی) کێشراون ،ئەم تابکۆیانە لە سروشتی کوردستان وەک ناوچەکانی(قەرەداغ،شارباژێڕ،شارەزوور...) هەروەها گەڕەکە کۆنەکانی شاری سلێمانی.
سەبارەت بەتێکەڵکردنی کلتور لەوێنەدا ئاماژەی بەوەدا:لەگەڵ هاتنی ئەوگۆڕانکاریی و پێشکەوتنانەی هاتوونەتە ئاراوە ، بەڵام ئەم گەڕەکە کۆن و ئەوناوچانەی خاوەن مێژوو سروشتی تایبەتی خۆیەتی بناغەی مێژوو کلتوری ئێمەن و ئیمەش وەک جارێکی تر تێکەڵ کردنی ئەم کارە زیندووانەیە.

جیاواز لە وێنەوتابلۆکانی ئەم هونەرمەندە بوونی گیتارێک تەواو کارەکەی جیاوازکردووە ئەم گیتارە ڕووپۆشی کارێکی شێوەکاری کراوەتەوە کە ئاماژەیە بۆ یەکەمین خولیای کاروان کابان بۆ گیتار پاشان گواستنەوەی ئەم خولیایە بۆ منداڵەکەی،ئەم گیتارەش یەکەمین گیتاری کوڕی هونەرمەند کاروان کابانە و لەم کارە هونەریەدا بەشێوازێکی نوێ و نەخشاندنی تابلۆ ڕووپۆشکراوەتەوە.
کاروان کابان کوڕی شەهید قادرکابانە و بەشداری ٢٠٠ پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری و کاری هونەری کردووە،خاوەنی ١٠پێشانگای تایبەتی خۆیەتی کە دواهەمینیان بەهاوکاری ناوەندی (٧ڕەنگە) لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نمایشکرا.

خاک-تانیائاوارە







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved