ڕه‌فیق حیلمی کوڕی ساڵح عه‌بدوڵڵا ناسراو به حیلمی، له ساڵی ١٨٩٨ز دا له‌شاری که‌رکوک له دایک بووه و باوکیشی ئه‌فسه‌رێکی سووپای عوسمانی بووه، قوتابخانه‌ی دوا ناوه‌ندی له سلێمانی و به‌غدا ته‌واو کردووه و پاشان چووەتە ئه‌سته‌مبوڵ بۆ خوێندن له کولیژ‌ی سوپا، به هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی تا دوای جه‌نگ توانیوویەتی بچێتەوە و خوێندنگه‌ی ئه‌ندازیاری لە ساڵی ١٩٢٠ دا ته‌واو کردووە. ڕەفیق حلمی دوای بوونی بە مامۆستا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه‌که‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید دا(١٩١٨-١٩٢٤)له بواری ڕۆشنبیری و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا کاری کردووه و له ڕووداوه‌کانی هاتنی سمکۆ بۆ سلێمانی لە ساڵی١٩٢٢ز و گفتوگۆی ئۆزده‌میردا لە ساڵی ١٩١٩ز دا ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بووه لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقیشدا چه‌ندین پله‌ی فه‌رمانداری تری بینیووه و له دامه‌زراندنی چه‌ندین ڕێکخراو و حیزب‌دا به‌شدار بووه، له‌وانه دارکه‌ر له سالی ١٩٣٧ز و حیزبی هیوا له ساڵی ١٩٣٨ز دا، کە خودی خۆی سەرۆکی حیزبەکە بوو ڕەفیق حیلمی چەند به‌رهه‌مێکی به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی داناوه، له‌وانه - دراسات فی اڵاكراد منژ فجر التاریخ الی سنە ١٩٢٠ز - دراسات فی اڵادب الكردب المعاصر - یاداشت (٧ به‌رگ) ئەم بەرهەمە بریتییه له نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کانی نووسه‌ر له ده‌وروبه‌ری ڕۆژانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شێخ مه‌حمودی مه‌لیکی کوردستان(١٩١٨-١٩٢٤)دا، بە تایبەتی و هەروەها باسکردنی بارودۆخی ژیانی ڕامیاری و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م بە شێوەیەکی گشتی. به‌رهه‌می یادداشت پێکدێت له: (۷ به‌رگ) کە کۆکراوەتەوە له (۳ کتتێب)د - شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی (دوو به‌ش). له‌گه‌ڵ چه‌ند نوسراوێکی تر - ڕه‌فیق حێلمی جگه له زمانی کوردی زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی و فه‌ڕه‌نسی زانیوه و لە ڕۆژی ١٩٦٠/٨/٤ له شاری به‌غدا کۆچی دوای کردووە، -سلێمانی به خاک سپێردراوە. سەرچاوە - ژێکاف -یاداشتی ڕەفیق حیلمی لەمەراسیمێکی تایبەتدا و بەئامادەبوونی ئەدیبان و بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و خانەوادەی شاعیری کورد ڕەفیق حیلمی پەردە لەسەر پەیکەری ئەم شاعیرە لادرا. ئەم کارە لەلایەن هونەرمەندی پەیکەرساز(پەری عبدالواحید) دروستکراوە،لەمەراسیمەکەدا وتاری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و وتاری نوسەری کتێبی ڕەفیق حیلمی مەجید ساڵح خوێنرایەوە و لەلایەن کچی شاعیرەوە( ژیان ڕەفیق حیلمی) پەردە لەسەر پەیکەرەکەی لابرا. پەیکەرسازی ئەم کارە(پەری عبدوالواحید) بەخاکی ڕاگەیاند:ئەم کارەخزمەتێکە بە ئەدەب و هونەروتێکۆشانی ڕەفیق حیلمی من دەمەوێ پەیکەرە خۆی بدوێت چونکە هونەر قسەکردنە بۆ بەرامبەر تا هەمووان بزانن کارەکان چین و مەبەستیان چی بووە،بەهاوکاری کچی ئەوشاعیرە مەزنە کارەکە لەسەر دوا وێنەی بەجێماوی ڕەفیق حیلمی کراوە. ئەم پەیکەرە لەماوەی (٨مانگ ) بەمەوادی ( فایبەرگڵاس) و قەبارەی (٢،١٠سم) دروستکراوە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی دانراوە. خاک-تانیائاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure