منداڵپارێزی کوردستان لەبەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجاندا پێشانگایەکی تایبەتی بۆکۆمەڵێک گەنجی سەنتەری چالاکی گەنجانی سلێمانی کردەوە. ئەم پێشانگایە پێکهاتووە لە کاری ٣١گەنجی سودمەندی سەنتەرەکە و نزیکی ١٣٠ تابلۆی شێوەو قەبارە جیاواز لەم پێشانگایەدا بەشداربووە ، کارەکان بریتی بوون لەسروشت و ژن و ژینگە وچەندین کاری جۆراو جۆر لە گەلەری ئەمنەسەرەکە نمایشکرا. ئەیوب ڕەووف مامۆستا و سەرپەرشتیاری پێشانگاکە وتی:ئەم پێشانگایە بەرهەمی ساڵێکی سودمەندانی بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجانی سلێمانییە و یەکێکە لە پرۆژەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان،ئەم تابلۆیانە بەقەبارەوستایلی جیاواز کێشراون ،ساڵانە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین ئامادەکاری بۆ دەکەین لەم پێشانگایەدا ٣١ گەنجی بەشداربوو لەهەردوو ڕەگەزەکە تابلۆ و کارەکانیان نمایشکرد یەکێک لەو گەنجانە. (ئاریان لەتیف)ی شێوەکارە و سەبارەت بەکارەکەی بەسایتی خاکی وت:ئەم کارە سەنتەری چالاکی گەنجان بۆ گەنجە سودمەندەکانی کردۆتەوە هەرگەنجێک لەم پێشانگایەدا بەکاری تایبەت و جۆراوجۆر بەشداریان تێداکردووە،کارەکانی من بریتین لە ٦ تابلۆی زەیتی و یەک تابکۆی بە قەڵەم کێشراو ،لەلایەن مامۆستای سەرپەرشتیاری ئەم پێشانگایە هاوکاری کراوین خاک-تانیائاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure