13/11/2018 03:49 PM

ئەفسانەی ماوكلی بە شێوازێكی نوێوە دەگەرێتەوە

 

خولی نمایشی سینەمایی ئەمریكی لە خۆ ئامادەكردندایە بۆ پێشوازیكردن لە كۆپیەكی نوێی هۆڵیوودی لە ئەفسانەی جەنگەڵەكان "ماوكلی" وا چاوەروان دەكرێت لە كانونی یەكەمی داهاتوودا نمایش بكرێت.
فیلمەكە لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای نێتفلێكسە‌و ئەكتەری بەناوبانگ ئاندی ساركیس كاری دەرهێنانی بۆ كردووە، تا ئێستا ئەم پرۆژەیە بە هەوڵێكی سینەمایی زۆر گەورە دادەنرێت بۆ دووبارە زیندوكردنەوەی چیرۆكە ئەفسانەییەكە كە نوسەری ئینگلیزی رۆدیارد كیبلینگ نوسیویەتی.رووداوەكانی چیرۆكەكە دەربارەی منداڵە بچكۆلەكەیە كەقەدەر وای لێ دەكات  ژیانێكی دوو لایەنە بژی لەنێوان جیهانی ئاژەڵان‌و جیهانی مرۆڤدا.سەركێشیەكانی ماوكلی لە نەگونجانی لەگەڵ جیهانی مرۆڤەكاندا خۆی دەبینێتەوە چونكە جەنگەڵدا لەگەڵ ئاژەلاندا گەورە بووە.لەم كارە كۆمەڵیچك لەئەكتەرانی هۆلیود بەشدارن وەك بیل كریستیان‌و كەیت بلانشێت‌و وپیندیكت كامبیریاچ.
سیڤا ئازاد-رووسیا توودەی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved