18/11/2018 03:29 PM

گلاوێژ وفاعلیە الابداع الادبی

تریفە ئازاد 

 ژنە رۆماننووس و چیرۆكنووسی كورد گەلاوێژ یەكێكە لەو نووسەرانەی كە زیاتر لە نیو سەدەیە لەنێوەندی ئەدەبی كوردیدا سەرقاڵی نووسینە و بەرهەمی ئەو ساڵانەشی كۆمەڵێك رۆمان و چیرۆكن كە بەگشتی بەرهەمەكانی ئەم نووسەرە گوزارشتن لە دنیای كوردی و باری دەروونی و كۆمەڵایەتی میللەتەكەی نووسیوەتەوە، گەوێژ چیرۆكی جەور و ستەمی دوژمنی زۆرداری نووسیوەتەوە كە چۆن دەستی ناوەتە بینەقاقای كورد و چەندین سەدەیە كورد دەچەوسێنرێتەوە و ئازار دەدرێت و خاكی داگیركراوە، نووسەری ناوبراو چیرۆكی ئەو هەموو ستەم و زوڵمەی نووسیوەتەوە لە چوارچێوەی بەرهەمی ئەدەبی دا. هاوكات رۆچووەتە نێو رۆحی كۆمەڵی كوردەوارییەوە. بەرهەمەكانی سەرلەبەری چیرۆكی میللەتەكەیەتی. 
ئەم بەرهەمەش كتێبێكە لە بارەی بەرهەمەكانی نووسەر گەوێژ ەوە كە لێكۆڵینەوەی چەندین نووسەر و لێكۆڵەرە لەبارەی بەرهەمەكانی ئەم خاتوونەوە كە هەموو تەمەنی بۆ ئەدەبیات و شۆڕش و میللەتەكەی تەرخان كردووە، و لەپاڵ هاوسەرەكەیدا تێكۆشاوە و بەرهەمی تێكۆشانیشی جەزرەبە و ئازار و ئاوارەیی و گەلێك وێستگەی ناخۆشی تێدابووە، خاتوونی ناوبراو هاوسەری سیاسەتمەدار و ئەدیبی گەورەی كورد برایم ئەحمەدە كە ئەمیش وەكو هاوسەرە تێكۆشەرە كۆڵنەدەرەكەی ساڵەهایە لەبواری ئەدەبیات و سیاسەت و شۆڕشدا بێ‌ ماندووبوون كۆڵی نەداوە و خزمەت دەكات. ئەم كتێبە نووسەر و مامۆستای زانكۆ ژینۆ عەبدوڵڵا بەرزنجییە سەرپەرشتی كردووە و كاری ئامادەكاری و كۆكردنەوەی خستووەتە ئەستۆی خۆی. بابەتی كتێبەكە دەچێتە چوارچێوەی بیبلۆگرافیا- لێكۆڵینەوە، لە دووتوێی 130 لاپەڕەدایە. چاپی یەكەمیەتی و هێمن كاكەیی سەرپرشتی چاپی كردووە، هەرێم عوسمان كاری دیزاینی بۆ كردووە، لە چاپخانەی كارۆ چاپكراوە.
 بابەتەكانی نێو ئەم كتێبە بریتین لە " گەلاوێژ اكپر من نصف قرن بین السیاسە و الادب، السیدە گەولاوێژ امراە من الابداع و النچال و التچحیات، نووسینی مستەفا ساڵح كەریم، گەلاوێژ و تجربیبە الروایەـ نووسینی د. زاهیر لەتیف كەریم، نحو كهف الشجعان نووسینی كەمال حسین غەمبار، قرائە نقدیە فی روایە نووسینی كەمال غەمبار، الانا و الاخر فی قصە كنە اتە خان للقاصە و الروائیە كلاویز نووسینی د. زاهیر لەتیف و د. نیان نەوشیروان فوئاد. قرا‌وە فی قصە عابرە سبیل هائمە للقاصە گەلاوێژ صالح فتاح، نووسینی فتحوڵڵا حوسێنی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved