لە یەکەمین چالاکیدا ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند کۆرسێک لەسەبارەت بە بنەماکانی چیرۆکنووسی لە سلێمانی دەکاتەوە و کۆرسەکە دوو مانگ دەخایەنێت و چەندین شارەزای بوارەکە وانەی تێدا دەڵێنەوە. هۆگر ئارام سەبارەت بە چالاکی کۆرسی چیرۆکنووسینەکە ئەوەی خستەڕوو کە کۆرسەکە بێ بەرامبەرە و لە پێناو ئەوەدایە کە لەپاڵ کارەکانی دیکەماندا ڕۆشنبیریی نووسین بڵاوبکەینەوە و هەوڵێک بدەین بۆ بەرەوپێشبرنی ئاستی نووسینی کوردی و ناوەندەکەمان بکەینە پردێک لەنێوان نووسەرە بە ئەزموونەکان و نووسەرە لاوەکان تا بیروڕا بگۆڕنەوە و سوود لە ئەزموونەی یەکتری وەربگرن. سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی کۆرسەکەش ئەوەی خستەڕوو کە لە ئێستاوە ناونووسین بۆ کۆرسەکە دەستی پێکردووە و لە مانگی ئاییندەدا وانەکان دەست پێ دەکات و دوو مانگ کۆرسەکە بەردەوام دەبێت. گوتیشی: کتیبێک دەکرێتە بنەما بۆ کۆرسەکە و ئیدی لەوێوە وانەکان دەست پێ دەکات و کەسانی شارەزا و ئەزمووندار دیاری کراون بۆ ئەوەی وانەکانی بڵێنەوە. ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند، ناوەندێکی ئەهلییە و بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە و لەسەرەتای ئەم مانگەوە کرایەوە و دەستی بە چالاکییەکانی کردووە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure