دیداری گۆرانی شاعیر دوای خستنه‌ڕووی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به‌و شاعیره ڕه‌چه‌شكێنه‌ی كورد كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 18-11-2018 بۆ یه‌كه‌مینجار دیداری گۆرانی شاعیر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری و ئازاد تۆفیق پارێزگار له هۆڵی د.مسته‌فا زه‌ڵمی به‌ڕێوه‌چوو. له ڕۆژی یه‌كه‌مدا لێكۆڵینه‌وه‌ی شوناس و هاوسه‌نگی جوانی له شیعری گۆران‌دا له نووسینی عه‌تا قه‌ره‌داخی، ته‌كنیك و ئه‌زموونی نووسینی كتێبی گۆران له یاده‌وه‌ری هاوچه‌رخه‌كانیدا له نووسینی مامۆستا جه‌عفه‌ر، كاریگه‌ری شیعره‌كانی خه‌یام له‌سه‌ر شیعره‌كانی گۆران له نووسینی د.سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم و ئه‌ركان عه‌بدوڵڵا پێشكه‌شكرا. له ڕۆژی دووه‌میشدا له پانێلی به‌یانیدا چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌وانه ئیندێكس له شیعری گۆران‌دا له نووسینی د.لوقمان ڕه‌ئوف، گۆران و ئه‌زموون و ئه‌ركی شیعر له نووسینی د.حه‌مه‌نوری كاكی خرانه‌ڕوو. له پانێلی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووه‌می دیداره‌كه‌دا چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌وانه، گۆران له‌نێوان بیری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له نووسینی حه‌كیم مه‌لا ساڵح، میزاجی كورده‌واری وه‌ك میتۆدێك بۆ ڕابه‌ریی گۆران له نووسینی هومایۆن ساحیب پێشكه‌شكران. دیداری گۆرانی شاعیر ماوه‌ی 2 ڕۆژی له هۆڵی د.مسته‌فا زه‌ڵمی له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure