گه‌نجینه دزراوه‌كه‌ی بیكاسۆ له رۆمانیا ده‌ركه‌وته‌وه‌و به وته‌ی نوێنه‌رانی داواكاری گشتی، تابلۆكه له‌وانه‌یه تابلۆی "تیت دارلۆكان" بێت كه له ساڵی 2012 له مۆزه‌خانه‌ی كۆنستال رۆته‌ردام دزراوه. له یه‌كێك له زیره‌كترین و سه‌رنجراكێشترین دزیه هونه‌رییه‌كاندا له ساڵی 2012 باندێكی دزین حه‌وت تابلۆیان به ملیۆنه‌ها دۆلار دزی كه تێیدا تابلۆی بیكاسۆو ماتیس و مۆنیس و چه‌ندینی تری تێدا بوو. پاش ماوه‌یه‌ك و له ساڵی 2013 پیاوێكی رۆمانی و كۆمه‌ڵێكی تر كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردبوو ده‌ستگیركردان، به‌ڵام هیچكام له‌و تابلۆیانه نه‌درۆزانه‌وه، چه‌ند شاره‌زایه‌كی رۆمانی پێیانوایه سیان له‌و تابلۆیانه سوتێنرابن له هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كاندا. له به‌یانێكدا نوێنه‌رانی داواكاری گشتی و هه‌روه‌ها شاره‌زایانی نه‌هێشتنی تاوان رایانگه‌یاند كه له‌هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌باره‌ی بابه‌تی دۆزرانه‌وه‌ی تابلۆكه‌ی بیكاسۆ كه نرخی نزیكه‌ی 800 هه‌زار یۆرۆیه و ئێواره‌ی شه‌ممه له ناوچه‌ی تۆلسیا ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی هۆڵه‌ندی گه‌شتونه‌ته باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له بوخارست و تابلۆكه‌یان پێبووه‌و وتویانه له ناوچه‌یه‌كی نێوان باشوری رۆژهه‌ڵاتی رۆمانیا دۆزیویانه‌ته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure