21/11/2018 02:44 PM

تێپەڕاندنە تازەگەراییەكان،لەتیف هەڵمەت بەنموونە

 

هاوشێوەی كتێبەكانی تریان ،هەردوو ڕەخنەگر وئەكادیمی پ.د.زاهیر لەتیف كەریم وپ.د.نیان نەوشیروان فوئاد مەستی لەسەر ئەركی تایبەتی خۆیان كتێبی "تێپەڕاندنە تازەگەراییەكان ،لەتیف هەڵمەت بەنموونە"لەچاپخانەی كارۆ بەچاپ گەیاندوو وبەم نزیكانە،بەبێ بەرامبەر،دەكەوێتە بەردیدی خوێنەرانەوە.كتێبەكە،كە 240 لاپەڕەی داگیر كردووە،پێكهاتووە لەپێشەكییەك وشەش لێكۆڵینەوەی ڕەخنەیی كەسەرجەمیان دەچنە نێو بازنەی ڕەخنەی دوای تازەگەراییەوە.لێكۆڵینەوەكانیش بریتین لە: ئیكۆڵۆژیا،لەتیف هەڵمەت لەنێوان دیدگەرایی وبابەتگەرایدا،ڕاهاتنە هەڵەییەكان،ئایندەگەرایی(فیوچەریزم)،نۆستاڵجیا ونۆمادۆڵۆژیا.ناوەڕۆكی كتێبەكەش پەیوەستە بەئاشكراكردنی هێز وتوانا وداهێنانەكانی شاعیرەوە.شاعیریش لەڕێگەی بزێوی خۆی وخوێندنەوە قوڵەكانی بۆ چەمكە فەلسەفی وئەدەبی وهونەری وڕەخنەییەكانەوە توانیوێتی ئاڕاستە وناوەڕۆك وشێوازی شیعری كوردی بگۆڕێت وهاوشێوەی شێركۆ بێكەس وپەشێو مامەڵە لەگەڵ ڕەهەندە تازەگەرییەكاندا دەكات.لەهەمان كاتدا ولەپێناو گەیشتن بەمەبەستێتی گوتار دەیەوێت ئازادانە بڕوانێتە بابەت ومەسەلەكان ولەم گۆشەیەوە سنووری بابەتەكان دەبەزێنێت وخۆی نابەستێتەوە بەبازنەیەكی ناوەڕۆكی دیاریكراو.لەگەڵ ئەمەشدا توانیوێتی پارێزگاری لەگوتارە سەرەكییەكەی خۆی بكات بەبێ لادان.بۆ زیاتر زانیاری پێویستمان بەخوێندنەوەی ئەم كتێبەیە.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved