21/11/2018 02:48 PM

کۆچی دوایی نوسەر و وەرگێڕێک


حەکیم عبدللە کاکەوەیس نوسەر و وەرگێڕی کورد ناسراو بە( حەکیم کاکە وەیس) ڕۆژی ١٨/١١/٢٠١٨ لە بەغداد بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
حەکیم کاکەوەیس نووسەری چەندین کتێبە، چەندین کتێبیشی لە زمانەکانی عەرەبی و سوێدییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە،لە ماوەی ژیانی ئەم وەرگێڕەدا ٢٨ کتێبی چاپکردووە کە دوا بەرهەمی ڕۆمانێک بووە بەناوی (سەگەکەشیان چوارەمیان بوو) زۆربەی بەرهەم و نووسینەکانیشی  گوزارشت بوون لەو نەهامەتیانەی کە بەسەر کورددا هاتوون
ژیانی حەکیم کاکەوەیس
-حەکیم کاکەوەیس، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری کەرکوک لەدایکبووە
 -ساڵی ١٩٥٧ چووەتە بەر خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە 
-ساڵی ١٩٧٣ بەشی بیرکاری لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە
-دوای زانکۆ تا کۆتایی شۆڕشی ئەیلول پێشمەرگە بووە لە هاوینی ١٩٥٧ لە بەغدا وەکو فەرمانبەری پرۆگرامسازی لە وەزارەتی پلاندانان دامەزراوە تا ساڵی ١٩٨٠ بەردەوام بووە 
-لە زاخۆ کراوەتە سەربازی یەدەگ و دوای ماوەیەک کە شەڕی عێراق- ئێران دەست پێدەکات، داوای لێ دەکەن ببێتە بەعسی وبەڵام قبوڵی نەکردوەو ئەوێی جێهێشتووە  لە ساڵی ١٩٨٤ و دەچێتە سوید
-حەکیم کاکەوەیس، لە ساڵی ٢٠٠٠ بەهۆی نەخۆشی دڵەوە خانەنشین کراوە، بەهۆی نەخۆشی سوێد جێ دەهێلێت و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە گوندی حەسار لە کەرکووک دەژی، ژیانی خۆی بە خوێندنەوە و نووسین و وەرگێڕان بەسەر بردووە وخاوەنی چوار کوڕوکچێکە 
-بەرهەمەکانی لە عەرەبی و سویدی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە و زۆربەی بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد کوڕی مەلای گەورەی کۆیەی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە 
-بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چوەتە نەخۆشخانە لە بەغدا و ڕۆژی یەکشەممە ١٨/١١/٢٠١٨ لە شاری بەغدا کۆچی دوایی دەکات
بەرهەمەکانی
حەکیم کاکە وەیس خاوەنی ٢٨ بەرهەمی وەرگێڕانە بەشێک لە بەرهەمە بەربڵاوەکانی بریتین لە
١- لسان الکرد ، نوسینی: مەسعوود محەمەد، وەرگێڕانی بۆکوردی: حەکیم کاکەوەیس، هەولێر: کوردستان، 2008
٢- حەجێکی تر بۆ بەردەرگای (خەتێ)ی زانا، مەسعوود محەمەد، وەرگێڕانی بۆکوردی: حەکیم کاکەوەیس
٣-کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆچی بە شێتخانە دەچێت؟، مەسعود محەمەد ، وەرگێڕانی بۆکوردی: حەکیم کاکەوەیس
٤-رۆمانی گورگی رووتەڵان، حەکیم کاکەوەیس لە سوێدییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە
٥-رۆمانی کۆلارەفڕێن، نوسینی: خالید حوسێنی، وەرگێڕانی بۆ کوردی حەکیم کاکەوەیس

سەرچاوە
-کورد پیدیا
-ژیانی حەکیم کاکەوەیس

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved