21/11/2018 06:02 PM

كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژ دابەشكرا

هاوكات لە گەڵ ساڵیادی وێیب سایتیgalawezh.com دا، وەك یە كەمین نووسەری كورد كۆبەرهەمی تەواوی كتێبەكانی خاتوو گەلاوێژ بەسەر كتێبخانە گشتیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشكراو لە ئایندەیەكی نزیكیشدا لە كتێبخانە گشتیەكانی هەولێرو دهۆك و هەڵەبجەو كەركویش دابەشدەكرێت.

بە ئامادەبوونی باڵیۆز دكتۆر محمد سابیرو و ژمارەیەك لە ڕووناكبیرو نووسەران، لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی سلێمانی، مەراسیمی دابەشكردنی 21 بەرهەمی خاتوو گەلاوێژ لە ژانەرەكانی ڕۆمان و چیرۆك و نۆڤلێت و یادەوەری و ئەدەبی منداڵان و وەڕگێڕان، دابەشی 42 كتێبخانەی سنوری پارێزگای سلێمانی سەربەوەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا لە گەڵ كتێبخانەكانی بنكەی ژین و دەزگای سەردەم و مۆزەخانەی ئەمنە سورەكەو كتێبخانەی چاكسازی ژنان و پیاوانی سلێمانی.

هەریەكە لە ئالان رەووف بەڕیوبەری كتێبخانە گشتیەكانی سلێمانی و پ.د. زاهیر لە تیف كەریم لە سایتیgalawezh.com وتاریان پێشكەشكردو باسیان لەم هەنگاوە گرنگە كرد بۆ پێشكەشكردنی كۆبەرهەمی نووسەران بە كتێبخانەكان و هاوكات پ.د. زاهیر لەتیف كەریم باسی لە وێب سایتی galawezh.com كردو داوای لە نووسەران و توێژەران ئەدیبان كرد وێب سایتەكەیان دەرگای واڵایە بۆ هەموو لایەك بۆ بڵاوكردنەوەی وتار یاخوود توێژینەوە دەربارەی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ.

هەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا بەڕیوبەری وێب سایتی galawezh.com ڕایگەیاند، وەك بە ڵێنمان بە خوێنەرانی وێب سایتەكە مان دابوو لە ساڵیادی وێب سایتەكەماندا تەواووی كۆ بەرهەمەكانی خاتوو گە لاوێژ پێشكەش بە خوێنەران بكەین و خۆشبەختانە جارێكی تر بە چاپێكی نوێیوە، كۆبەرهەمەكان چاپكرایەوەو، وەك یەكەمین نووسەریش خاتوو گەلاوێژ تەواوی بەرهەمەكانی خۆی پێشكەش بە كتێبخانەكانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و كەركوك دەكات و پاشان كتێبخانەی زانكۆو پەیمانگاكان و دواتریش بە ئەدیبان و نووسەران.

بەڕیوبەری وێب سایتیgalaezh.com ئاماژەی بەوەشدا، لە بەرنامەی داهاتووشماندایە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ وێب سایتەكەمان زیاد بكەین و زیاتر خزمەتی خوێنەران بكەین و تەواووی ئەم كتێبانەش بە شێوازی pdf لە وێب سایدا هەیەو خوێنەران بە بێ بە رامبەر دەتوان بیخوێنەوە و سوودی لێ ببینن. شایەنی باسە مەراسیمەكە سەرلەبەیانی ڕۆژی (21/11/2018)....

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved