22/11/2018 01:56 PM

له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه‌ كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بناسه‌

پۆست و بڵاوكراوه‌كان زۆر زانیاری له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك ده‌رده‌خه‌ن، له‌ رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌حاڵه‌تی ده‌روونی به‌كارھێنه‌ر شاره‌زابین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تووشی خه‌مۆكیش بووبیت.
فه‌یسبوك زۆر زانیاری له‌سه‌ر كه‌سانی چوار ده‌ورمان ده‌رده‌خات، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ ئیشی چیه‌و شوێن و ته‌نانه‌ت كه‌ی پشووی ئه‌و كه‌سه‌یه‌، له‌وه‌ش سه‌رنجراكێشتر ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانیین له‌ رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ بزانیین كه‌ تووشی خه‌مۆكی هاتووه‌.
چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی شاری په‌نسه‌لڤه‌ینیای ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌كاونتی فه‌یسبوكی ٦٨٣ كه‌س كردوه‌ و ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ تووشی خه‌مۆكی بوون وبه‌شی فرایاكه‌وتنی زانكۆكه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه‌.
ئه‌م لێكۆڵه‌ره‌وانه‌ ته‌نها به‌ شیكاری پزیشكیه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پۆست و بڵاوكراوانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ فه‌یسبووك بڵاویان كردۆته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش ده‌ركه‌وتوه‌ له‌و ٦٨٣ كه‌سه‌ ١١٤ كه‌سیان تووشی خه‌مۆكی بوون.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ و به‌هۆی چه‌ند نیشانه‌و پێوه‌ره‌وه‌ ده‌توانن حاڵه‌تی خه‌مۆكی دیاریبكه‌ن.
كاتێك به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك وشه‌ی (من) زۆر و به‌رده‌وام به‌كاردێنێت، به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی ئاڵۆزه‌ به‌ كێشه‌كانیه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك زۆربه‌ی پۆسته‌كانی له‌سه‌ر ھه‌ستكردنی بێت به‌ ته‌نیای و خه‌م، ئه‌ویش به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وته‌ و وێنه‌ وئیمۆجی و میوزیكی خه‌مناك وه‌كو گریان و فرمێسك و ئازار و یان ئه‌و كه‌سه‌ ده‌نوسێت من ته‌نیام.
كه‌سانی تووشبوو به‌ خه‌مۆكی ده‌نووسن كه‌ توشی ئازار بوون و ماندوبون له‌ ژیان، یان باس له‌ نه‌خۆشیه‌ جه‌سته‌یه‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ خه‌مۆكیه‌وه‌ ھه‌یه‌.
له‌ كۆتایشدا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به‌هیوان بتوانن یارمه‌تیده‌ر بن له‌ ده‌رخستنی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان و له‌ كاتی گونجاودا نه‌خۆشه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن، تا بتوانن ھه‌نگاوێك له‌ پێش ئازاردان و خۆكوشتنیان بن.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved