به به‌شداری خالد دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌ردۆستان و هونه‌رمه‌ندانی شار‌و شارۆچكه جیاوازه‌كانی كوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دیداری هونه‌ری گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد. له‌میانه‌ی وته‌كه‌یدا له ده‌ستپێكی دیداری هونه‌ری گه‌رمیان، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر كاریگه‌رییه پۆزه‌تیڤ و گرنگه‌كانی هونه‌ر له به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌و وتی: ده‌كرێ بڵێین ژیان به‌هونه‌روه جوانه، ئه‌وه هونه‌ره كه مرۆڤ له جه‌نجاڵی و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی دونیا دوورده‌خاته‌وه، هونه‌ر هۆكارێكی گرنگی به‌خته‌وه‌ری و خاڵێكی به‌هێزی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه. روونیشيكرده‌وه: له‌به‌ر گرنگی هونه‌رو كاریگه‌رییه باشه‌كانی ئه‌كری ئیمه‌ش وه‌ك گه‌لانی جیهان و بگره زیاتریش له‌خه‌می هونه‌ردا بین و په‌ره به‌توانا هونه‌رییه‌كان بده‌ین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌لای ئێمه‌وه ئه‌م دیداره بۆ گه‌رمیان زۆرگرنگه به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی سڕبوون و چه‌قبه‌ستوویی هونه‌رو چالاكی هونه‌ری له سنوره‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئومێدی خواست دیبه‌یته كراوه‌كانی نیو چوارچێوه‌ی دیداره‌كه بتوانن به‌ڕاشكاوانه باس له‌ڕه‌وشی هونه‌ر له گه‌رمیان بكه‌ن و ڕاسپارده‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكه‌ن و وێستگه‌یه‌كی گرنگ و پرشنگداربن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ر له ده‌ڤه‌ره‌كه‌داو ئیمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بین له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ركێشه‌و له‌مه‌په‌رو ئاسته‌نگێك. خۆشحاڵی خۆشی به كردنه‌وه‌ی هۆڵی هونه‌ر له گه‌رمیان-كه‌لار خسته‌ڕوو. وتیشی: ده‌زانین گه‌رمیان پیویستی به هۆلی مۆدێرنترو گه‌وره‌ترهه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه ده‌توانری سوود له‌م هۆله وه‌ربگیریت بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی هونه‌ریبه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی له ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی ناوچه‌كه كرد. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كرد كه ئه‌ركیان كێشا له ریكخستنی ئه‌م دیداره‌و سوپاسی هیزه ئه‌منیه‌كان و ته‌واوی ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه كرد كه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوون له‌پیناو سه‌ركه‌وتنی دیداره‌كه‌دا. له به‌شێكی تری وته‌كانیدا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان موژده‌ی چالاكیه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری دیكه‌ی له سنوه‌ركه و له شاری كفری ڕاگه‌یاند به‌پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندان و له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕیز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت. له كۆتاییدا ئومێدی سه‌ركه‌وتنی دیداره‌كه‌ی خواست و هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی شاری سلیمانی بۆ چالاكییه هونه‌رییه‌كانی گه‌رمیان به‌رزنرخاندو دووباره به‌خێرهاتنی ته‌واوی میوانانی دیداره‌كه‌ی كرد. دیداری هونه‌ری گه‌رمیان پێنجشه‌ممه 22ی 11 ی 2018 ده‌ستیپێكردو بۆماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، چالاكییه‌كانی دیداره‌كه بریتین له (موزیك و مه‌قامات و گۆرانی و دیبه‌یت و شان و شانۆی سه‌رشه‌قام و فیلم و كورته‌فیلم و چه‌ندین چالاكی دیكه). خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure