به‌دواداچووانی هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندان له هۆڵیود پێیانوایه برادو ئه‌نجه‌لینا خه‌ریكه ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێك ده‌رباره‌ی بابه‌تی جیابوونه‌وه‌كه‌یان. رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و دووانه رێككه‌وتنه له‌سه‌ر به‌شكردنی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیان. له پاش دوو ساڵ له كێشه‌و ناكۆكی له‌سه‌ر به‌خێوكردنی منداڵه‌كان پیت و جولی هێوربونه‌وه‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتن. به‌پێی وته‌ی كه‌سێكی نزیك له هه‌ردووكیان، هه‌ردوو ئه‌ستێره له كۆتاییدا بۆیان ده‌ركه‌وت ناكۆكی به‌رده‌وام زیان به منداڵه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ن پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی دادگا. هه‌رچه‌نده له رابردوودا جولی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بینینی پیتی ره‌تده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رازییه به دانیشتن پێكه‌وه‌و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی كێشه‌كان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه رێگه به پیت ده‌دات كاتی زۆرتر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی به‌سه‌ربه‌رێت. براد پیت له رابردوودا هه‌وڵی زۆری ده‌داو له جه‌نگێكی به‌رده‌وامدا بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی منداڵه‌كانی تا له ماڵه‌كه‌ی له كالیفۆرنیا له‌گه‌ڵی بژین، پاش ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌نگاوی داهاتووی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه رێككه‌وتن ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شكردنی موڵكه‌كان. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure