براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ركابه‌ری "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی" و ركابه‌ری "سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی" 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له تاوه‌ری میلادی شاری تاران ناسێنران. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، رێوڕه‌سمی كۆتایی 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی له‌وانه؛ "محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان"، "محه‌مه‌د مێهدی ته‌باته‌بایی نیژاد"، "عه‌لیڕه‌زا ڕه‌زاداد"، "ئیبڕاهیم داروغه‌زاده"، "لاده‌ن مسته‌وفی" ئه‌كته‌رو "مه‌هتاب كه‌رامه‌تی" ئه‌كته‌رو هۆگری كورته فیلم و به پێشكه‌شكاری "محه‌مه‌د سلوكی" له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كای تاوه‌ری میلادی تاران به‌ڕێوه‌چوو. له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سیدسادق موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران وتی: شوكری خودای گه‌وره ده‌كه‌م كه سه‌ركه‌وتوویی به من دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌خزمه‌ت ئێوه‌دا بم. له‌م رێوڕه‌سمه‌دا نامه‌وێت ژماره‌و ره‌قه‌م ئاراسته بكه‌م و ئێوه بۆ خۆتان جۆش و خرۆشی ئه‌و رۆژانه‌تان بینیوه كه به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی له ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران و هۆگرانه. موسه‌وی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به‌پێی دابونه‌ریتی ئه‌ده‌ب و كلتووری ئێرانی سه‌ره‌تا به‌خێرهاتن ئاراسته‌ی میوانانی بیانی ده‌كه‌م و له‌درێژه‌دا سوپاسی ئه‌و دۆستانه ده‌كه‌م كه له باڵیۆزخانه‌كانه‌وه بۆ ئه‌م رێوڕه‌سمه هاتوون. له كۆتاییشدا سوپاسی ئه‌و سینه‌ماكاره لاوانه ده‌كه‌م كه ناوی ئێرانیان له ساڵی رابردوودا 1819 جار به‌رزكرده‌وهو ده‌ستیان ده‌گوشم. هه‌روه‌ها له ئه‌نجومه‌نی كورته فیلم كه له ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵبژاردنی باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌رانه‌وه یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه‌و له داوه‌ره‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی سوپاسیان ده‌كه‌م كه 1600 فیلمی ئێرانیان بینی، هه‌ڵیانبژاردو له‌م رێگایه‌دا گوشارێكی زۆریان هاته‌سه‌ر. له هاوكارانم له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له سه‌رتاسه‌ری وڵات و هه‌روه‌ها لێژنه‌ی ناوه‌ندی سوپاسی هه‌رهه‌موویان ده‌كه‌م. له ناوچه‌كه‌دا، ئێران پیشه‌ی سینه‌مای هه‌یه موسه‌وی رایگه‌یاند: فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران به‌بێ هیچ داخوازه‌یه‌ك گرنگترین فێستیڤاڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌و بایه‌خی خۆی له‌به‌ر تواناییه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه. گرنگتر له هه‌موو ئه‌مانه، ئێمه ده‌ڵێین له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه ئێرانه كه پیشه‌ی سینه‌مای هه‌یه. بێجگه له‌وه له راگه‌یاندنه‌كان، چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌كان، رێكخراوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی ئێران و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بیانی سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌م كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران بڵاویان كرده‌وه. له ماڵی كتێبی بریكاری فه‌رهه‌نگی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی كه یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شی سینه‌ماو ئه‌ده‌بیات به جددی به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین، سوپاسیان ده‌كه‌م. له خاتوو جه‌لالی سه‌رپه‌رشتیاری په‌ردیسی میلله‌ت كه سه‌بریان نواند، له نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و له هه‌موو ئه‌و شاره‌وانانه‌ی كه بانگهێشتی ئێمه‌یان قبوڵكردو له‌ته‌نیشت ئێمه بوون، سوپاسی هه‌رهه‌موویان ده‌كه‌م. له‌درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی ئێران له لێدوانێكدا وتی: له موحیبه‌ت و لوتفی به‌ڕێز موسه‌وی و ئێوه‌ی هێژا كه رووناكیده‌ری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ن، سوپاس ده‌كه‌م. من یه‌كه‌مین كورته فیلمی خۆم له ساڵی 1980 به فتۆكلیپ چێكردو خۆشحاڵم كه له‌م بواره‌دا مامه‌وه تا چاوه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌م كلتووره بم. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئێوه نابێ په‌رۆشی ژیانی فه‌رهه‌نگیی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بین، به‌ڵام به‌بێ وێنه‌و به‌بێ ئێوه ده‌بێ په‌رۆشی ژیانی فه‌رهه‌نگی وڵات بین. به ئاماده‌بوونی ئێوه چاوه‌ر‌ی رۆژانێكی باشتر بۆ ئێران ده‌بین و له‌گه‌ڵ ئێوه هیچ كه‌س ناتوانێت ئێران گۆشه‌گیر بكات. وتیشی: نابێت دوو هه‌زار به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی له یه‌ك ساڵدا نه‌بینرێت. د.ساڵحی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی رۆژی رابردوو له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه ئاماده‌بوون و له هه‌بوون له‌ته‌نیشت ئێوه‌دا یه‌كجار ره‌زامه‌ندی نواند. ئه‌م رێژه‌یه له به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی له یه‌ك ساڵدا، یه‌كجار گرنگی هه‌یه. ئێوه هۆكاری ماونه‌وه‌و بینران و سه‌رفرازبوونی ئێران بوون و هه‌ن و ده‌بن. رێزلێنان له د.ئه‌حمه‌د ئه‌له‌ستی له‌درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، رێزگرتنی د.ئه‌حمه‌د ئه‌له‌ستی به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی ئێران، سه‌ید سادق موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و ئه‌میرشه‌هاب ره‌زه‌ویان سینه‌ماكاری ئێرانی به‌ڕێوه‌چوو. رێزگرتن له ئه‌شكان ئه‌شكانی له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م داڕێژه‌یه‌دا، له ئه‌شكان ئه‌شكانی وێنه‌گری سینه‌مای ئێران رێز گیرا. ئه‌شكانی وتی: پێموابوو كاتێك به‌شی پێداچوونه‌وه بۆ كه‌سێك داده‌نێن كار ته‌واو ده‌بێ هێدی هێدی له‌م بواره خوداحافیزی بكه‌م، به‌ڵام من كارم ته‌واو نیه‌و به‌رده‌وام ئه‌م رێگایه درێژه پێده‌ده‌م و به هێزو تواناوه ئه‌مكاره ئه‌نجامده‌ده‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌ویندارانه كورته فیلمم خۆشده‌وێت و هیوا ده‌خوازم باشترین رووداوه‌كان بۆ ئێوه هۆگران به‌م بواره بێته ئاراوه. ئه‌م فیلمهه‌ڵگره‌ی سینه‌مای ئێران رایگه‌یاند: سینه‌ماكارێكی كۆن كه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و كارم كرد‌و دۆستمانه‌و هه‌موو ته‌مه‌ن و ئه‌و ساڵانه‌ی كه ده‌یتوانی به فیلم چێكردن تێپه‌ڕێنێت، بۆ یارمه‌تیدانی سینه‌ماكاران ته‌رخانی كرد. ده‌مه‌وێت بڵێم "ئار‌ش ره‌سافی" خۆشه‌ویست سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌م ساڵانه‌دا فیلمت دروست نه‌كردو ئاگاداری سینه‌ماكاران و كورته فیلم بووی. به‌شی باشترین كتێب له‌درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌شی باشترین كتێب و سینه‌ما به شه‌پۆلی كورت له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ئیسماعیلی به‌پێی پلانێك له غوڵام‌حوسێن ساعیدی پێشكه‌شكرا. به‌شی هونه‌رو ئه‌زموون له به‌شی هونه‌رو ئه‌زمووندا هه‌روه‌ها سامان سالور و هوشه‌نگ گوڵمه‌كانی ته‌ندیسی ئه‌م به‌شه‌یان به فیلمی "رێوی" له ده‌رهێنانی سادق جه‌وادی پێشكه‌شكرد. خه‌ڵاتی ئیسفا له درێژه‌دا، نۆبه‌ی به‌شی پێشكه‌شكردنی باشترین فیلم له روانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی كورته فیلم (ئیسفا) هات. له‌م به‌شه‌دا فیلمی "شیكاری" له ده‌رهێنانی "سیاوه‌ش شه‌هابی" هه‌ڵبژێردراو رێزی لێ‌گیرا. ده‌سته‌ی داوه‌ران له دوو فیلمی "دیده‌بان" و "بانوو" له‌به‌ر پاراستنی بایخه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڕمانه‌كانی به‌ره‌ڤانی پیرۆز رێزی گرت و له‌درێژه‌دا "عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌سكوچی" گیانبازی جه‌نگی داسه‌پاوی عێراق بۆ سه‌ر ئێران به هاوڕێیه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاته‌سه‌ر شانۆ‌و له‌لایه‌ن "سادق موسه‌وی" رێزیان لێ‌نرا. پێشكه‌شكردنی مۆسیقا له‌لایه‌ن ئۆركێستڕای سه‌مفۆنیكی مه‌جلیسیی ئێران پاشان گروپی ئۆركێستڕای سه‌مفۆنیكی مه‌جلیسیی ئێران به رێبه‌رایه‌تی پرۆفیسۆر "مه‌نوچێهر سه‌هبایی چه‌ندین پارچه مۆسیقای له به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری روسی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. خه‌ڵاته‌كانی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م به‌شه‌دا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی به فیلمی "وا هاوین چی ده‌ڵێت؟" له وڵاتی هیندستان پێشكه‌شكرا. له به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن ته‌ندیسی فێستیڤاڵ به فیلمی "ئاگۆرو" له وڵاتانی پورتۆگاڵ و فه‌ره‌نسا به‌خشرا. له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ش به فیلمی "كۆتایی حه‌وته" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شكرا. له به‌شی ئه‌زموونیدا "ئه‌وپه‌ڕی كیمیا" له وڵاتی ئه‌مریكا براوه‌ی خه‌ڵات و له‌وحه‌ی رێزلێنان بوو. "وه‌حشی" له وڵاتی كه‌نه‌دا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی چیرۆكی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد‌و هه‌روه‌ها له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین فیلمی چیرۆكی به "قالۆنچه له كۆتایی شه‌قام" له وڵاتی ئیسپانیا پێشكه‌شكرا. به‌شی په‌یچینگ له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كدا "محه‌مه‌د فه‌هیمی" سه‌باره‌ت به به‌شی په‌یچینگ شیكردنه‌وه‌یداو وتی: به پاڵپشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و فێستیڤاڵی سی و پێنجه‌م و یارمه‌تیی دۆستانی وه‌كو "مه‌جید به‌رزگه‌ر" "مه‌سعوود ئه‌مینی" "ئار‌ش ره‌سافی" خولێكی په‌یچینگ به‌ڕێوه‌چوو كه 37 پلان بۆ داوه‌ران ناردرا كه له‌م نێوه‌نده‌دا 10 پلان هه‌ڵبژێردران و هیوا ده‌خوازین كه له ساڵه‌كانی داهاتوودا زیاتربن. هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا سینه‌مای لاوانی ئێران به 10 پلانی هه‌ڵبژارده‌و له‌م نێوه‌نده‌دا 4 پلان خرایه‌به‌ر سه‌رنجدان. له‌م به‌شه‌دا خه‌ڵاتی یه‌كه‌م به بایخی 1300 دۆلار به پلانی "خه‌ونی زه‌ردی خاڵدار" به‌رهه‌می "باران سه‌رمه‌د" پێشكه‌شكرا. خه‌ڵاتی دووهه‌م به بایخی 1200 دۆلار به پلانی "جێنا كات" به‌رهه‌می "عه‌تا موجابی" پێشكه‌شكرا. خه‌ڵاتی سێهه‌م به بایخی 1100 دۆلار به پلانی "پلیكانه‌كان" به‌رهه‌می "موحسین باقری ده‌ستجێردی" پێشكه‌شكرا. له درێژه‌ی داڕێژه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤیزیۆنی فینلاند پڕۆژه‌ی "ئه‌و كوڕه‌ی كه ون بوو" به‌رهه‌می "ئایدا عه‌لی مه‌ده‌دی" و "ده‌سته دارینه‌كان" به‌رهه‌می "مریه‌م محه‌مه‌دی" و "غه‌زاله گرێك به‌راقی" پێش كریار بوو. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌م به‌شه به "شیكاری" به‌رهه‌می "سیاوه‌ش شه‌هابی" له ئێران پێشكه‌شكرا. خه‌ڵاتی یونیسێف له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، ده‌سته‌ی داوه‌رانی "یونیسێف" هاته‌سه‌ر شانۆ‌و وتی: له‌دوای دووباره بینینه‌وه‌ی كورته فیلمه‌كانی ئێرانی به بابه‌تی منداڵان، خه‌ڵاته‌كانی خۆی پێشكه‌شكرد. له‌م به‌شه‌دا له‌وحه‌ی تایبه‌تی ئه‌م به‌شه به به‌ڵگه فیلمی "هاوشاریی جه‌نگ" پێشكه‌شكرا. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یونیسێف، له‌وحه‌ی رێزلێنان و خه‌ڵاتی كامێرایه‌كی Canon 5D به فیلمی "بووكه‌ڵه" پێشكه‌شكرا. خه‌ڵاته‌كانی به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای ئێران: له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، نۆبه‌ی خه‌ڵاته‌كانی به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای ئێران گه‌یشت كه به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی ئه‌م به‌شه به‌ڕێوه‌چوو. باشترین ده‌نگدانان ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 60 میلیۆن ریاڵ وه‌كو خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگدانان به "حوسێن قورچیان" بۆ ئه‌نیمه‌شێنی "گورگم و رانه‌مه‌ڕ ده‌به‌م" پێشكه‌شكرا. باشترین مۆنتاژ ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 60 میلیۆن ریاڵ وه‌كو خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ به "كه‌تایون پورمه‌ر" و "محه‌مه‌د روحبه‌خش" بۆ فیلمی "تۆ هێشتا لێره‌ی" پێشكه‌شكرا. باشترین وێنه‌گرتنی فیلم ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 70 ملیۆن ریاڵ وه‌كو خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی فیلم به "سینا كرمانی زاده" بۆ فیلمی "رورانس" پێشكه‌شكرا. باشترین سیناریۆ ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 70 میلیۆن ریاڵ وه‌كو خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ، بۆ ئاراسته‌كردنی مینیماڵیستی، قوڵ و كاریگه‌ری دانه‌ری بابه‌تێكی هه‌ستیارو هه‌روه‌ها روانینێكی نوێ به ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن و پیاو له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه باوه‌كان به "ئومێد شه‌مس" بۆ سیناریۆی "واده" پێشكه‌شكرا. دیپلۆمای شانازی ئه‌م به‌شه به فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "روانگه‌ی به‌تاڵ" به‌رهه‌می "عه‌لی زار‌ع قه‌نات" پێشكه‌شكرا. باشترین ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن له‌وحه‌ی رێزلێنان و بڕی 30 میلیۆن ریاڵی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ به "مه‌حبوبه كه‌لابی" بۆ فیلمی "سینك" پێشكه‌شكرا. هه‌روه‌ها ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 80 ملیۆن ریاڵ وه‌كو باشترین ده‌رهێنانی ئه‌نیمه‌یشێن به "سادق جه‌وادی" بۆ فیلمی "رێوی" پێشكه‌شكرا. دیپلۆمای شانازیی به فیلمی به‌ڵگه‌یی "خه‌ڵكی ئاو" له ده‌رهێنانی "ئازاده بیزار گیتی" وه‌كو باشترین فیلم به بابه‌تی فه‌رهه‌نگی خۆماڵی پێشكه‌شكرا. وێڕای رێزلێنان له فیلمی "ریزی سڵاو" به‌رهه‌می "هادی ئافه‌ریده" دیپلۆمای شانازی به "تاوه‌ری رادكان" به‌رهه‌می "حوجه‌ت حه‌یده‌ری" و "ئیحسان مه‌لازاده" به بابه‌تی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌شكرا. باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه فیلم ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 80 میلیۆن ریاڵ وه‌كو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه فیلم به شێوه‌ی هاوبه‌ش به "سه‌جاد ئیمانی" بۆ فیلمی "جۆكێر" و "سه‌ید موسته‌فا فه‌خاری نه‌یری" بۆ فیلمی "چیرۆكی بوكه‌ڵه‌كان" پێشكه‌شكرا. باشترین ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌زموونی ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 100 میلیۆن ریاڵ وه‌كو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له به‌شی فیلمی ئه‌زموونی به "پویا ره‌زی" بۆ فیلمی "نه‌بوون" پێشكه‌شكرا. باشترین ئه‌كته‌ری دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و بڕی 30 میلیۆن ریاڵیش به "سوهه‌یل قه‌نادان" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "راده‌ر" پێشكه‌شكرا. له درێژه‌دا، دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ به "عه‌لیڕه‌زا سانی فه‌ر" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "شیكاری" پێشكه‌شكرا. له به‌شی باشترین ئه‌كته‌ری ژن، دیپلۆمای شانازی و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ به "نه‌دا جوبڕه‌ئیلی" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "له به‌ین" پێشكه‌شكرا. باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆكی له‌وحه‌ی رێزلێنان و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ بۆ باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆكی به "محه‌مه‌د كارت" بۆ فیلمی "منداڵ خۆر" پێشكه‌شكرا. هه‌روه‌ها ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 100 میلیۆن ریاڵ وه‌كو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له به‌شی فیلمی چیرۆكی، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌ربڕینی سینه‌مایی، دیزاینی میزانسێن و خولقاندنی كه‌شوهه‌وای شاعیرانه به "سوگوڵ ریزوانی" بۆ ده‌رهێنانی فیلمی "رورانس" پێشكه‌شكرا. ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 120 میلیۆن ریاڵ وه‌كو خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی داوه‌ران له به‌شی فیلمه چیرۆكییه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنی لێهاتووانه و ره‌خنه‌گرانه‌ی بابه‌تێكی گرنگ و هه‌روه‌ها روانینێكی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كی چكۆله‌و جێگای په‌ره‌پێدان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌ورگێڕانی كاریگه‌ری دانه‌رو باوه‌ڕمه‌ندی ئه‌كته‌ره‌كان به "سیاوه‌ش شه‌هابی" بۆ فیلمی "شیكاری" پێشكه‌شكرا. باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌ران ته‌ندیسی باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌ران، به كورته فیلمی "منداڵ خۆر" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د كارت" پێشكه‌شكرا. خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی باشترین فیلم ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 200 میلیۆن ریاڵ بۆ باشترین فیلمی به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای ئێران به "عه‌لی یار راستی" بۆ فیلمی چیرۆكی "له به‌ین" پێشكه‌شكرا. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure