خوێندنـه‌وه ئاره‌زوو نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی مـرۆڤ، كه له‌دوای هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك و خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك و نووسـتن و یـاری، ریزبه‌ندی دێته‌سه‌ر خوێندنه‌وه.. خوێندنه‌وه خۆراكی مێشك و رووحمانه، پێویستییه‌كی گرنگه بۆ گه‌شه‌كردن و زاخاودانی هۆش و هزرو بیر‌و زه‌ینمان.. كلیل و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ وه‌رگـرتنی زانیـاری و زانسـتی و بابـه‌تی ههمهڕهنـگه.. دهلاقـهیهكه كه لهمیانـهیهوه ده‌توانین زانستی و رۆشنبیری و داهـێنان و زاده‌ی ئه‌نـدێشه و بیری كه‌سانی تر ببینین. خوێندنه‌وه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه له شارستانێتی و پێشـكه‌وتن و ناسنامه‌ی رۆشنبیریی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، نه‌ته‌وه‌ی خوێنده‌وارو رۆشنـبیر، نه‌ته‌وه‌یه‌كی سهركـردهو پایـهداره. خوێندنـه‌وه به‌شـێكی گـرنگه له زمـان، به‌شـێكی تهواكـهریشه لـه دروسـتكردنی ژیـانی كه‌سایه‌تی.. ته‌نیا رێگـهشه بۆ داهـێنان و بۆ دروستكـردنی داهـێنـهران و نووسـه‌ران و بیرمهنـدان و هونه‌رمه‌نـدان.. هه‌روه‌هـا خوێندنـه‌وه بناغـه‌ی پـهروهردهو فـێركردنیشه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه له (له سه‌دا حه‌فتا)ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه مرۆڤ فـێریان ده‌بن، لهرێـی پهرتـووكهوه وه‌ریـان ده‌گـرن. (سـتـیل) ده‌ڵێ: "خوێندنــه‌وه وه‌رزشـی مێشكمـانه" خوێندنه‌وه بریتییه له وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه نووسراون و له‌به‌رچاومانن. له‌م سهرهمهشـدا، خوێنـدنه‌وه تێـكه‌ڵ بـه ژیانـمان بـووهو بـووه به به‌شــێك لـه ژیـانی رۆژانه‌مـان.. په‌رتووك و گۆڤـارو سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان هێنده زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنه‌ن، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت بیانخوێنێته‌وه، چێژ‌و خۆشی و سوودیان لێوه‌ربگرێت، گرنگی و چـێژی راستی خوێنـدنه‌وه‌ش، ئـه‌و خوێنـهرانه ده‌یـزانن، كه رۆژانـه خولـیای خوێندنه‌وه بوونه‌و ناتـوانن به‌بـێ خوێنـدنه‌وه هه‌ڵبكه‌ن. دێینهسـهر كـرۆكی باسهكهمـان، كـه گـرنگی و سوودهكـانی خوێنـدنـهوهیه بـۆ منـداڵان. خوێندنـه‌وه كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگه له كۆڵهكهكـانی رۆشـنبیریی منـداڵان.. له‌م پێودانگهشه: كه (خوێنـدهواری ئه‌مـڕۆ.. سهركـردهی بهیـانییه) پێویسته بایه‌خ به‌م بابه‌ته بده‌ین، هه‌ر له منداڵییه‌وه منداڵه‌كانمان بیانكـهین به هـاوڕێی پهرتـووك و گۆڤار‌و هۆگری خوێندنه‌وه‌یان بكه‌ین، تا به هه‌میشه‌یی خووی پێوه‌بگرن. له سهرهتـادا پێویسته ئه‌وه بـزانین، كه چ پهرتـووك و گۆڤـارێكیان بۆ ههڵـدهبـژێـرین؟ گه‌ر ویستمان پهرتـووك بۆ منداڵهكانمـان ههڵـبژێرین، پێویسـته قـۆناغـهكانی ته‌مـه‌ن و گهشهكـردنی ده‌روونـی و پـه‌روه‌رده‌یی منداڵهكـانمان له‌به‌رچـاو بگـرین، چونـكه هـه‌ر قۆناغـێك له قۆناغهكـانی منـداڵی، تایبهتمـهنـدی و پێـداویستی و ئاسـتی تێگـهیشـتن و فه‌رهـه‌نگی زمـانی خۆی هه‌یـه.. تا به‌پێی ئه‌و قۆناغ و پێداویستییانه‌یان، پهرتـووك و گۆڤـارهكانیان بۆ ههڵبـژێرین.. گـه‌ر پهرتـووك یا گۆڤـارێكی وێنـهداری رهنگـاوڕهنگی جـوان و ساكـار، بخـهینه بهردهسـتی منـداڵێكی سـاوا.. سـهرنجـی رادهكـێشێ و مـهیلی سه‌یركردنی وێنه‌كانی ده‌كـات و په‌ڕه‌كانی هه‌ڵده‌داته‌وه.. پێویسته په‌رتووك و گۆڤـاری گونجـاوی تـری پێشـان بده‌یـن.. تا بـهرهبـهره هۆگـری پهرتـووك و گۆڤـار ده‌بێـت. له وڵاتانی ئه‌وروپیدا، من له په‌رتووكخانه گشتییه‌كانی نه‌رویج و سوید تائێستا چهندینجـار له به‌شی منـداڵان له په‌رتووكخانه گشتییه‌كانی شاره‌كانی ئه‌م دوو وڵاتـه‌دا، بینیم و ده‌بیـنم دایكـان، ساوای یه‌ك ساڵان دێنن بۆ پهرتووكخانهكـان، كه به ده‌یـان په‌رتووكی وێنه‌داری رهنگـاورهنگی گونجاو و جوان و سه‌رنجراكێشیان تێـدان.. كه به‌تایبه‌تی بۆ ئـه‌م ته‌مـه‌نه منـداڵییه چاپكـراون، دایكهكـان پهرتـووكه رهنگاوڕهنـگان پێشـانی منـداڵه ساواكـانیان ده‌ده‌ن، هه‌نـدێ له وێنه‌كـان ده‌نـگی موزیكـیشیان له‌گه‌ڵ دایـه، بۆ نموونه: له‌گه‌ڵ وێنه‌ی چۆلهكـهدا، په‌نجـه به دووگمهیهكـدا ده‌نێن كه له لاپـه‌ڕه‌ی چۆلهكهكهدایه، چۆلهكـهكه دهجـریوێنێت، منـداڵه ساواكـان چـێژ له وێنه‌كـان و له ده‌نگه‌كانیش ده‌بینن. دوو هه‌فـته جارێ، یا لایه‌نی كه‌مه‌وه، مانگی جارێك باخچهكـانی منداڵان، منداڵه‌كانیان ده‌به‌ن بۆ به‌شی منـداڵان، له پهرتووكخانهكـانی شارهكـانیان كه به سـه‌دان پهرتـووك و گۆڤاری گونجاو و سیدی چیرۆكیان تێـدان، بۆ قۆنـاغی منداڵانی باخچـه‌ی ساویـان و بۆ قۆناغهكـانی تری.. ده‌یانه‌وێت له منداڵییه‌وه هۆگری په‌رتووك و خوێندنه‌وه‌یان بكه‌ن. توێـژێنهرهكـانی بـواری منـداڵان، قۆناغهكـانی منداڵیـیان، كـردوون به پێـنج قۆناغـهوه، تا به‌پـێی قۆناغـهكـان پهرتـووك گۆڤـاریان بـۆ دابـینبـكهن.. كـه ئـه‌م قۆنـاغـانهن: 1ـ قۆناغی سـاوایی (قۆنـاغی بهرایـی منـداڵی) له ( لانـكهوه ـ بۆ ـ چـوار سـاڵان) 2ـ قۆناغی ئه‌ندێشه‌ی دیاركراو (چوارـ بۆـ شه‌ش ساڵان) ، (قوناغی باخچه‌ی منداڵان) 3ـ قۆناغی ئه‌ندێشه‌ی ئازاد (شه‌ش ـ بۆـ دوانزه ساڵان)، (قۆناغی خوێنـدنی سه‌ره‌تایی) 4ـ قۆناغی سهركـێشی و پاڵه‌وانێتی (هه‌شت ـ بۆـ دوانگزه) ، ( سه‌ره‌تـایی و ناوه‌نـدی) 5ـ قۆناغی دواكه‌وتوویی منداڵی (دوانگزه ـ بۆ ـ هـهژده ساڵان) قۆناغی هه‌رزه‌كاری و مهیـل و خـرۆشی رهگـهزییه.. قۆنـاغی ( ناوه‌نـدی و ئامـاده‌یی ) یه. له‌م نووسینهمانـدا، منـداڵانی قۆنـاغی قوتابخـانه‌ی سهرهتـاییمان خسـتۆتهنـێو بازنـهی باسه‌كه‌مانه‌وه، كه قۆناغی ئه‌ندێشه‌ی ئازاده، واته ته‌مه‌نی (شه‌ش بۆ دوانگزه ساڵان). خوێندنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی حه‌زی خوێندنه‌وه لای منداڵان، پێویستییه‌كی پـه‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له جیهانی ئه‌مڕۆدا، له سایه‌ی تهكنالۆژیاو داهێنانی نۆیدا، زانیاری و گۆڕان و پێشكه‌وتن به خێرایی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، فێركردنی فه‌رمی به‌س نییه بۆ مه‌ستكردنی پێداویستییه هۆشی و ده‌روونییه‌كانیان.. بۆ ئه‌وی منـداڵانی ئه‌مڕۆمان، نابهڵهدو بێ‌ئاگا نه‌بن و بتوانـن له‌گه‌ڵ ره‌وتی داهـێنان و پێشكه‌وتن و پێویستییه‌كانی ئـه‌م رۆژگـاره جهنجـاڵ و خـێرا گـۆڕان و داهـێنانـانهدا دهربـهرن و لـه شهمهنـدهفهری پێشكه‌وتن و شارستانی نوێ‌دا جێنه‌مێنن، پێویستیان به خودخوێنـدنهوهی ههمهڕهنگهو خۆڕۆشنبیریكردن هه‌یه.. چونكه خوێنـدنه‌وه له‌هه‌موو بوارهكـاندا، به‌تایبه‌تیش لهبـواری كۆمـهڵایهتی و سـۆزداری و ههستـیاری و ده‌روونـی و جهسـتهییدا، یارمـهتـی منداڵان ده‌دات.. له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، خوێندنه‌وه یارمه‌تی منداڵان ده‌دات كه له جۆر‌و واتاكانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێبگه‌ن كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه گرێده‌ده‌ن. له‌رووی جه‌سته‌ییشه‌وه، خوێنـدنه‌وه دهرفـهتێكی باشه بۆ منـداڵان، كه له‌دوای ژیانی رۆتینی روژانهیان به‌تایبه‌تیش له‌دوای یـاری و چالاكییه جوڵهییهكانیان، پشووبده‌ن و بخوێننه‌وه‌و ئـارامی به جه‌سته‌یان ببه‌خشن.. لهبـارهی گهشهكـردنی سـۆزداریشـهوه، كـاتێ كـه منـداڵان سه‌رسـامی كـارهكتهرهكانی چـیرۆكهكـان ده‌بـن، ئـه‌و دهرفهتـهیان بۆ دهرهخسـێت كه گـوزارشت له هه‌سـت و سـۆزدارییهكـانیان بكه‌ن. هه‌نـدێ له لێكۆڵینهوهكـان، ئه‌وه‌یـان روونكـردۆتهوه، كه زۆربـه‌ی منـداڵان لـهرێی خوێندنه‌وه‌ی پهرتـووك و گۆڤـاری منداڵانه‌وه، خۆیان رۆشنبیر‌و شاره‌زا كـردوون و خۆیـان به وشه‌كانی زمـانی ده‌وڵه‌مه‌نـد كـردوون، لـهپێـش قوتابخـانه‌ی سهرهتـاییـدا، ئامـادهییهكی باشـتریان هه‌یـه بـۆ فـێربوون و خوێنـدنهوهو تێـگهییشـتن و نووسـین، به‌راورد به ئه‌و منـداڵانه‌ی كه ناخـوێنـنهوه.. پشكی شێری ئه‌م ئاكامه ئهرێنییهش بـۆ راهێنان و هه‌وڵـدان و هاندان و پێشبینی و دووربینی دایكـان و باوكـانی رۆشنبیریان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خۆشـه‌ویستی خوێنـدنهوهیان له دڵی جگه‌رگۆشه‌كانیان رووانـدوون. گرنگه كه دایكـان و باوكان و مامۆستاكان، تواناكانی منداڵه‌كانیان و قوتابییه‌كانیان له‌هه‌ر قۆناغێكی ته‌مه‌نیاندا بزانن، به چ جۆره په‌رتووك و گۆڤارێكی گونجـاو ئاشنایان بـكه‌ن.. بۆ ئـه‌وه‌ی منـداڵان هـه‌ر له منـداڵیـیهوه ببن به دۆسـتی پهرتـووك و هۆگـری هه‌میشه‌یی خوێنـدنه‌وه ببن.. پێویسته دایكـان و باوكـان لایـهنی كه‌مه‌وه رۆژی پانـزه خولهك په‌رتووك و گۆڤاری ئاسان و چیرۆك و هۆنراوه‌و په‌خشان و بابه‌تی ئاسان و گونجـاو بـۆ منـداڵه ساواكـانیان بخـوێننه‌وه، یـا منـداڵان خۆیـان بیـانخوێنـنهوه. له ماڵیشه‌وه په‌رتووكخانه‌ی قنجیان بۆ دابینبكه‌ن و به كۆمه‌ڵێك په‌رتووك و گۆڤاری ههمهڕهنـگهی منـداڵان بۆیـان بـڕازێنـنهوه.. هه‌فـته‌ی جـارێكـیش بیانبـهن بۆ به‌شـی منـداڵان له پهرتووكخـانهی گشتی شارهكـانتان.. گه‌ر بتانه‌وێت ده‌كـرێت شه‌وانه كاتێك بۆ خوێنـدنه‌وه دیـاری بكه‌ن، به‌ناوی (كـاتی خوێنـدنه‌وه‌ی خـیزانی) لهلایـهنی كه‌مه‌وه (بیست تا سی) خولهك په‌رتووك و گۆڤـار بخوێننه‌وه.. خوێندنه‌وه بكه‌ن به خوویه‌كی رۆژانهتـان و به بهشـێك لـه كه‌سـایه‌تی و له ژیانتـان.. پێویستیشه دایكـان و باوكـان ببنه نموونه‌و پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌كـانیان، ئه‌گه‌ر ئـه‌وان پهرتـووك و گۆڤـار بخوێننه‌وه، منداڵه‌كانیشیان چاویان لێـده‌كه‌ن و خوێنـدنهوهیان لا شـیرین ده‌بێـت.. هه‌ڵبه‌ت دایكان و باوكانی رۆشنبیر، منداڵانی رۆشنبیریان لێ هه‌ڵده‌كه‌وێت. زۆربـه‌ی زانایـانی پـه‌روه‌رده هـاوڕان، كـه خوێنـدنه‌وه جوریـكه لـه خـووه جـوانهكـان پێویسته له ده‌روونی منـداڵانی بچووكـدا بچێنرێت و ره‌گ بكات، تا خووی پێوه‌بگـرن. له وڵاتانی ئه‌وروپیدا دیومانه‌و ده‌بینین، كه له هـاویناندا له رۆخـی دهریاكـاندا، له‌سه‌ر لـم رادهكشـێن و پـهرتووكێكێش به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌و دهیخـوێننهوه.. یا له وێستگهكـانی چاوه‌ڕێی هـاتن و ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كه‌ن، یا له فـرۆكهخانهكانهدا كه چاوه‌ڕێی كـاتی فـڕینی فرۆكهكـهیان ده‌كه‌ن، پهرتووكـێك له جانتـاكهی سهرشـانیان دهردهكـهن و دهیخوێنـنهوه، ته‌نانه‌ت له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رو فرۆكهشدا، كـات دهقـۆزنهوهو به فیڕۆی ناده‌ن و پهرتـووك ده‌خوێنـنه‌وه. ئه‌م نه‌ریت و خووهشیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له منـداڵییه‌وه خوویان به خوێندنه‌وه گـرتوون.. بهپێچـهوانهی ئه‌وانـه‌ی لای خۆمـان، كـه هـه‌ر خـهریكی تهلهفـۆنهكـانیان. بـهكـورتی، گـرنگی و بهشـێك لـه سوودهكـانی خوێنـدنه‌وه بـۆ منـداڵان، لـه‌م خـاڵانـه‌دا چـڕدهكهینهوه. بهوهـیوایهی دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان سوودیان لێوه‌ربگرن: 1ـ خوێنـدنه‌وه مه‌ستییه‌ك به ژیانی منـداڵان ده‌به‌خشێت، ئه‌ندێشه‌یان فراونتر ده‌بێت و ئاسۆی بیركرنه‌وه‌و لێكدانهیان به‌رووی جیهاندا ده‌كاته‌وه، سه‌رنجیان قووڵتردهكات. 2ـ خوێنـدنه‌وه رێـژه‌ی زیـره‌كی و زرنـگی ئاسـتی منـداڵانی خوێنـه‌ر بـاڵاتـر ده‌كـات. 3ـ خوێنـدنه‌وه تواناكانی زمانی و قسه‌كردنی منداڵان به‌رزده‌كاته‌وه، فه‌رهه‌نگی وشه‌و رستهكانیشیان ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌كات، شـێوازی گوزارشـتكرن و ده‌ربـڕینیان به زاره‌كی و نووسـین باشتر ده‌كـات. 4ـ خوێنـدنه‌وه به‌هـای رووحی و ره‌وشتی به‌رزو جـوان له هۆش و ده‌روونی منداڵاندا ده‌ڕوێنێت، ئهگـهربێتو ئاراسته‌ی په‌رتووك و گۆڤـارهكان، به‌م ئاراسته ئه‌رێنییه‌دا بن. 5ـ خوێنـدنه‌وه‌ی هه‌میشـه‌یی یارمـه‌تی منـداڵان ده‌دات، كـه لـه داهـاتوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیـاری و ئـه‌ده‌بی ئه‌نجـامبـده‌ن، دوای سه‌رچـاوه‌ی زانیـاری و مـێژوویی بكـهون. 6ـ ئه‌و منـداڵانه‌ی كه خوێنه‌ری هه‌میشه‌یی په‌رتووك و گۆڤارن، له قوتابخانه‌دا ئاستی خوێندن و رۆشنبیری و زانیاری گشتییان باشتر‌و باڵاتره له‌و قوتـابیانهی ناخـوێننهوه. 7ـ خوێنـدنه‌وه روانین و سهرنجـدان و تێبینی منـداڵانی خوێنه‌ر ورتـرو تیژتر ده‌كـات. 8ـ منـداڵانی راهاتـوو له‌سه‌ر خوێنـدنه‌وه، هه‌ست به ئـازادی و سه‌ربه‌ستییه‌كی زیـاتر ده‌كـه‌ن، باوه‌ڕێـكی زیاتریشیان به خۆیان هه‌یه‌و ده‌توانـن پشـت به خۆیـان ببه‌سـتن. 9ـ زۆربـه‌ی كهڵـه زاناكـان و دانـاكـان و نووسهرهكـان و داهـێنهرهكـان و بیرمـهنـده ههڵكهوتووكـان، لـه تافـی منـداڵیـیاندا خوێـنهری هه‌میشـه‌یی پهرتـووك بوونـه. 10ـ خوێنـدنه‌وه، توانـای سه‌ركـه‌وتنی منـداڵانی خوێنـه‌ر، لـه تاقیكـردنهوهكـان و لـهبـواره جیـاوازهكانی تری قوتابخـانه زیاتـردهكـات. 11ـ خوێنـدنه‌وه، ئه‌و توانایه‌ش به منـداڵانی خوێنه‌ر دهبهخـشـێت، كه ئـه‌و ئامـاده‌ییه دهروونییهیـان هه‌بێت كه روبـهڕووی گۆڕاكانییهكـانی رۆژگـارهكهیـان ببـنه‌وه. 12ـ خوێنـدنه‌وه ده‌رفه‌تێـكی باشه، بۆ ئـه‌وه‌ی منـداڵان بۆ ماوهیـهك لـه ته‌له‌فزیۆن و ئایپـات و كۆمپـیوتهرو یـارییه ئهلیكترۆنییهكـان دووربـكهونه. 13ـ خوێنـدنه‌وه، شـاره‌زایی لـۆژیكی بـه منـداڵان دهبخشـێت، لـهرێـی خوێنـدنـه‌وه‌وه. له واتـای زاراوه تازه‌كان و چـهمكه رووته‌كان تێده‌گه‌ن، له هه‌ڵوێسته جیاوازهكانیاندا بهكـاریاندههێنن، سیناریۆكانی نێو په‌رتووكه‌كانیش به رووداوه‌كانی دهوروبهریـانهوه ده‌به‌ستن، بۆ نموونه: كه چیرۆكی (كۆڵـوانه سوور‌و گـورگ) ده‌خوێننه‌وه، كه كچۆله كۆڵوانه سووره‌كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه گوێی به ئامۆژگـاری دایكی نه‌دا، كه پێیوت نهكـهی لـه رێگـادا له‌گه‌ڵ گورگـدا بـوهستیت و بـۆی بگـێڕیتهوه كه بـۆ كـوێ دهڕۆیـت. ئه‌وه‌بوو كه كچـۆله كۆڵوانه‌سوور، گـوێی به ئامۆژگـارییهكهی دایكی نه‌داو لهرێگـادا له‌گـه‌ڵ گـورگێكـدا وهسـتاو بـۆی گـێڕایه‌وه كـه بـۆ لای نهنـكی ده‌چـێت كـه مـاڵهكـهی له‌وسه‌ری دارستانه‌كه دایه، دركاندنی ئه‌م رازه بۆ گورگه‌كه روبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی ترسناكی كرده‌وه (دڵنیام كه به منـداڵی گوێتان له‌م چیرۆكه بووه یا خوێنـدووتانـهوه). منـداڵانی خوێنه‌ره‌ی ئه‌م چـیرۆكه، سوودو په‌نـد له‌م چیرۆكه وه‌رده‌گـرن، كاتێك كـه دایكـانیان ئامۆژگـارییان بكه‌ن، نایانه‌وێت لـه ئامـۆژگـارییهكانی دایكـانیان ده‌ربچـن و باشـتر به قسه‌ی دایكـانیان ده‌كـه‌ن. پێتان سه‌یر نه‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێكیشمان بـڕوا به‌وه نه‌كه‌ین كه كچۆله‌یه‌كی ئه‌مریكی له سكی دایكییه‌وه فـێری خوێندنه‌وه بووه.. تا ته‌مه‌نی چوار ساڵان زیـاتر له (1000) په‌رتووكی هه‌مه‌جۆره‌ی خوێندۆته‌وه.. به‌كورتی چـیرۆكی ئه‌م كچـۆله سه‌رسوڕێنه‌ره: (دالـیا مـاری ئارانا) كه به (كـرمی پهرتـووك) نـاوی ده‌بـه‌ن، له شـاری (گـاینزفـێل) له ولایه‌تی (جۆرجـیا)ی ئه‌مریكی لهدایـكبـووه.. دایـكی نـاوی (حهلیـمه)یه‌و بـاوكی ناوی (میگـل)ه، كه به‌ڕه‌سه‌ن مه‌كسیكییه. دالـیا بووه به ئاشـنای هه‌میشه‌ی پهرتووكخـانه گشتییهكـانی شارهكـهی، پهرتـووكخـانه نه‌ماوه كه سه‌ری پیانهكات، به لایان ده‌موچاوێكی ناسراوه.. ئـه‌م كچـۆلهیه ئه‌مریكییه رۆژانـه سـه‌ردانی پهرتووكخانهكـان ده‌كـات و پهرتـووك ده‌خـوازێت و دهیخـوێنـێتهوه. (پسووله‌ی تایبه‌تی پهرتووكخـانه)یان پێبهخشـیوه، بۆ خواستـنی هـه‌ر پهرتـووكێك. دایكی دالـیا ده‌ڵێ:"دالیا پێش ئه‌وه‌ی له‌دایكبێت و چـاوی و به رووناكـیدا هه‌ڵبێنێت، كه هێشـتا لهسـكمدا بـووه، بـه كـرداری فـێری خوێنـدنه‌وه بـووه". زانا پسپۆره‌كان له واشنته‌ن، قسه‌كه‌ی دایكی دالیا پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیانوایه كه دالـیا ئـه‌م كچـۆله سه‌یـره، لـه سـكی دایكـیدا فـێری خوێنـدنه‌وه بـووه، وادیـاره كه بۆمـاوهیيهو لـه خێـزانهكهیـاندایه. حه‌لیمه كاتێك كه دالـیا له‌سكیدا بوو، به ده‌نگێكی بـه‌رز چـیرۆكی بۆ منداڵه‌كانی تری ده‌خوێنده‌وه، كه له دالیا گه‌وره‌ترن.. كاتێكش كه دالیا كۆرپه‌یه‌كی شیرخۆر بووه، گوێی له ده‌نگی خوشك و براكـانی ده‌بوو، كه له ماڵه‌وه به ده‌نگێكی به‌رز دهیـانخوێنـدهوه. ئه‌م بههـرهیهی دالیا به‌لای دایكییه‌وه كتـوپـڕو جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو، كه ته‌مه‌نی دالـیا ساڵ و نیوێك بوو، فـێری خوێنـدنه‌وه بوو، ئه‌و شـتانه‌ی ده‌زانـی كه دایـكی بـۆی ده‌خوێنده‌وه، دایكی ده‌ڵێ یه‌كسه‌ر وشه‌و رسته‌كانی وه‌رده‌گـرت.. به‌ڵام وادیـاره ته‌نها خوێندنه‌وه‌كانی دایكی، توینێتی و په‌رۆشی خوێندنه‌وه‌ی دالیای نهشكاندوون. دایكی دالیا له دیمانهیهكـیدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (واشـنتهن پۆسـت)ی ئهمریكـیدا وتی: "دالـیا له ته‌مه‌نی ساڵ و نیوێكدا ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی ده‌كـرد كه خـۆی بخوێنێـته‌وه.. تا وشه‌كانی زیاتریش ده‌بوون.. زیاتر شه‌یدای خوێنده‌وه ده‌بوو.. پێشئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی ببێت به سێ ساڵ، خۆی یه‌كه‌مین په‌رتووكی خوێنده‌وه، كه چیرۆكێكه به‌ناوی (كولێره گه‌وره‌كه‌ی ئانا) دوایی له به‌رده‌م خوێندكارانی زانكۆدا ئه‌و په‌رتووكانه‌ی خوێنده‌وه كه بـۆ خوێندكـارانی زانكـۆ نووسراون.. دالـیا بووه جێی سه‌رسـامی و سهرنـجراكێـشانی (د.كـارلا هـایـدن)ی به‌ڕێـوه‌به‌ری (پهرتووكخـانهی كـۆنگـرێسی ئه‌مـریكی) كـه گه‌وره‌ترین په‌رتووكخانه‌ی ئه‌مریكایه. بۆیه (هـایدین) وه‌كو رێزلێنان له دالیای بلیمه‌ت بۆ ماوه‌ی رۆژێك دالـیای له شوێنی خۆی دانا‌و كردی به به‌ڕێوه‌به‌ری پـهرتووكخانهی كۆنگرێسی ئه‌مریكی.. به‌مه‌ش (دالیا) بوو به بچووكترین به‌ڕێوه‌به‌ری په‌رتووكخانه‌ی كۆنگـێسی ئه‌مـریكی.. لـه چه‌نـد پهرتووكخـانهیهكی گشـتی تـری شارهكـانیـشدا هه‌مـان رۆڵیان به دالیا سـپارد. دالیا كه بوو به چـوار ساڵ و له پایـزی ئه‌مساڵدا چۆته باخچه‌ی ساوایان، تائێستا زیاتر لـه (١٠٠٠) پهرتـووكی ههمهجـۆرهی خوێنـدۆتـهوه، بـه‌رده‌وامـه لـه خوێنـدنهوهدا، له خوێندنه‌ی (١٥٠٠) پهرتـووك نـزیك بۆته‌وه، بێجگه له زمانی ئینگلیزی، خه‌ریكه له باوكیـیهوه زمـانی ئیسپانیش فـێربێت و ده‌سـتی بـه خوێنـدنه‌وه‌ی ئیسـپانیش كـردووه. دالـیا ده‌ڵێت: "له باخچـه‌ی ساوایانیـشدا، یارمـه‌تی مامۆستاكـانمان ده‌ده‌م، تا ئه‌وه فێری منداڵان بكه‌ن كـه چـۆن فـێری خوێنـدنه‌وه ببـن و چـۆن هۆگـری پهرتووكخانهش ببن" دالیا سه‌رسامی خوێنـدنه‌وه‌ی پهرتووكهكـانی نووسـه‌ری به ناوبـانگی بـواری ئـه‌ده‌بی منـداڵانی ئه‌مریكی (مـو ویلیـامـز)ه، كه بـهناوبانـگه له نووسـین بۆ منـداڵان. دالـیا له ماڵیشـهوه، بـووه به مامۆسـتای خوشـك و براكـانی، كه له‌خـۆی گهورهتـرن، له‌هه‌ر وشه‌یه‌كدا گیربن و نه‌زانن، داوا له دالیا ده‌كه‌ن كه یارمه‌تیان بدات. (دالیا ماری ئارانا) له ئاهه‌نگی ساڵرۆژی یادی چالاكوانی مافه شارستانییه‌كانی مرۆڤ (مـارتن لۆسـهر كـینگ)دا، له‌سه‌ر داوای كچـان، وتـاره به‌ناوبانگه مـارتن لۆسـهری له‌به‌ر خوێنده‌وه كه به ناونیشانی (خه‌ونێكم هه‌یه) پێشكه‌شكرد، كه سه‌رنجی هه‌موو ئاماده‌بووانی راكێشا‌و سه‌رسام بوون به بلیمه‌تی و كراوه‌یی و لهتوانهبهدهری دالیا. خاك - ره‌زا شوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure