5/12/2018 02:38 PM

بە رهەمە كانی خاتوو گەلاوێژ بە دیاری پێشكەشی كتێبخانەو ناوندە ئەدەبیەكانی شاری كەركوك كرا

 

سەرلە بەیانی (4/12/2018) كۆ بەرهەمی  كتێبە ئەدەبیەكانی خاتوو گەلاوێژ پێشكەشی كتێبخانەی ناوەندی  گشتی شاری كەركوك و زانكۆی كەركوك و ناوەندە ئەدەبیەكان و كەناڵی  ئاسمانی كەركوك و چەند ڕۆشنبیرێكی ئەو شارە كوردوستانیە كرا.


ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا بەڕیوبەری سایتیgalawezh.com لە لێدونێكدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەو ڕێنمایی خاتوو گەلاوێژ تەواوی كۆ بەرهەمەكانی بە دیاری پێشكەشی هەموو كتێبخانە گشتیەكانی پارێزگاكانی هەرێم و شاری كەركوك و ناوچە كوردوستانیەكان دەكات و شاری كەركویش بێگومان بە هۆی بوونی كتێبخانەی گشتی و   كتێبخانەی زانكۆی كەركوك و ناوەندی ئەكادیمی و ئەدیبان نووسەران، بە رهەمەكانیان بە دیاری  پێشكەش كرا.


ڕوونیشیكردوە لە ئایندەیەكی نزیكیشدا تەواووی بەرهەمە ئەدەبیەكان لە كتێبخانە گشتیەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری  لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك دابەشدەكرێت و خوێنەرانیش دەتوانن بە شێوازی pdf تەواووی بەرهەمەكان كە خۆی لە بوارەكانی ڕۆمان و چیرۆك و نۆڤلێت و بیرەوەری و ئەدەبی منداڵان و وەڕگێڕان دەبینێتەوە لە وێب سایتی galawezh.com بخوێننەوە.
خاك







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved