نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین زانای ناوداری جیهان له شاری نیویۆرك له ئه‌مریكا به دوو ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلار فرۆشرا. مێژووی ئه‌و نامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1954، ناوی نامه‌كه "نامه‌ی خوا"یه كه ساڵی 1954 به‌ر له مردنی له وه‌ڵامی پرسیارێك بۆ ئه‌ریك گوتكیند فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی نووسیوه. له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌نشتاین باسی له بابه‌تی ئایین و زانست كردووه. له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه: وشه‌ی خوا بۆ من شتێك نییه جگه له ده‌ربڕینی لاوازی مرۆڤ. به‌ڕای ئه‌نشتاین كتێبی ئه‌نجیل له كۆمه‌ڵێك چیرۆك و ئه‌فسانه پێكهاتووه كه جێی ڕێزه‌و هیچ ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌یه‌ك كه هه‌رچه‌ند ورد‌و زیره‌كانه‌ش بێت ناتوانێت بۆچوونی من بگۆڕێت. سه‌باره‌ت به ئایینی یه‌هود كه ئایینی خۆیه‌تی، ئه‌نشتاین نووسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕای ڕیزم به ئایینی یه‌هود، ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو ئایینه‌كانی دیكه وێناكردنی خۆرافاته سه‌ره‌تاییه‌كانه. نامه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نشتاین به ناوی یاداشتی 1928 كه سه‌باره‌ت به تیۆری ڕێژه‌ییه به‌بڕی 103 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه. هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كی تری له‌باره‌ی ژیانی شاد له ساڵی 2017 له شاری قودس به‌بڕی یه‌ك ملیۆن و 560 هه‌زار دۆلار فرۆشرا. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure