له رووداوێكی هاتوچۆدا ده‌رهێنه‌ری به‌توانای كورد ره‌حیم زوبێحی و براكه‌ی له شاری بانه گیانیان له‌ده‌ستدا. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خانه‌واده‌ی زوبێحی رایگه‌یاندووه: له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی نێزه‌ڕۆی و بانه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ر ره‌حیمی زوبێحی وه‌رگه‌ڕاوه‌و له‌كاتی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گڕی تێپه‌ڕبووه‌و خۆی و برایه‌كی گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر باس له‌وه ده‌كه‌ن، ته‌رمی ده‌رهێنه‌ر ره‌حیم زوبێحی و براكه‌ی به سوتاوی و ده‌ستبه‌سراوی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رهێنراون و گومان ده‌كرێت كوژرابن. ڕه‌حیم زه‌بیحی له شاری بانه له‌دایكبووه‌و یه‌كێك له سینه‌ماكارانی به‌تواناكانی كورده. كورته فیلمه‌كانی: “هاوار”، “سه‌ته‌لایت”، “كۆتایی شه‌ڕ”، “ئه‌و پیاوه‌ی كه چوو بۆ سه‌یران”، “ساته مه‌زادكراوه‌كان”، “تیرۆریستێك داده‌به‌زێ”، “رۆژی دوایی”، “ئیسترێس″، “سه‌مای ڕه‌نگه‌كان”، “ژانی دابڕانی ئه‌به‌دی”، فیلمی “وڵاتی ئه‌فسانه” چه‌ند به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی ناوبراون كه له چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی ناوچه‌یی و جیهانی گرنگدا پیشاندراون و خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure