داواكاری ئیسپانی گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی شاكیرای تۆمه‌تبار كرد به خۆدزینه‌وه له دانی باج كه بڕه‌كه‌ی 14 ملیۆن یۆرۆیه. تۆمه‌ته‌كه له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاوه پێشكه‌شكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاكیرا ماوه‌یه‌كی له‌وێدا به‌سه‌رده‌بات و به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی یاریه‌كانی هاوڕێیه‌كی جیرارد پیكێ، تۆمه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه شاكیرا له ماوه‌ی ساڵانی 2012 بۆ 2014 له ئیسپانیا ژیاوه‌و باجی نه‌داوه‌و له ئیسپانیا نیشته‌جێ بووه. نوێنه‌رانی یاسایی شاكیرا له به‌یانێكدا ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه كه گۆرانیبێژه كۆڵۆمبیه‌كه تا ساڵی 2015 له ئیسپانیا نه‌ژیاوه، له‌پاش ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێوشوێنه‌كانی پرۆسه‌ی باجدان بووه‌و ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له‌ڕاستییه‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: عه‌ره‌ب 21
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure