په‌رله‌مانی روسیا پێشبڕكێیه‌كی راپی راگه‌یاند، له‌پاش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌دژی هونه‌ری راپ و هونه‌ره مۆدێرنه‌كان ئه‌نجامدرا چاودێری هونه‌ری سۆڤیه‌تی هونه‌ری راپی گه‌ڕانده‌وه نێو هه‌وادارانی. له رابردوودا نمایشی 12 هونه‌رمه‌ندی راپ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه له‌پاش چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كه جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه ئه‌و موزیكه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێكده‌دات و به‌های هه‌ڵه‌و نادروست بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند هونه‌رمه‌ندو موزیسیانێكیش به‌ندكران. له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا بۆ ئاشتبوونه‌وه، په‌رله‌مانی روسیا رایگه‌یاند كه كێبڕكێی باشترین گۆرانیبێژی راپ ئه‌نجامده‌دات و به‌پێی وته‌ی میخائیل دیگتیاریف براوه گه‌شتێكی پێده‌كرێت. هونه‌ری راپ له رابردووا یه‌كێكبووه له هونه‌ره به‌ربڵاوه‌كان له روسیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی راستی تاڵی ژیان ده‌رده‌خات و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توند له حكومه‌ت ده‌گرێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure