23/12/2018 03:48 PM

چاپکراوی نوێ


ئەم کتێبە پێکهاتووە لەسەد شیعر زیاتری شاعیری ناوداری عەرەب( نزار قەبانی) ولەلایەن وەرگێڕ و هونەرمەندی دووروڵات ( پشکۆناکام) بەکوردی کراوە .لەسەر وەرگێڕانی ئەم کتێبە پشکۆناکام ئاماژە بەوە دەکات:هەڵبژاردنی هەردەقێکی ئەدەبی بۆ وەرگێڕان یان بەکوردی کردنی کە چاپ و بڵاو بکرێتەوە ئەبێ مەبەست و بەرچاوڕونی خۆی هەبێت ،منیش بەهەست کردن بەسۆزودژەکۆنەپەرستی و دیکتاتۆری ئەم شاعیرە بەکوردی کردنی شیعرەکانی بگەیەنمە خوێنەر،چونکە ئەم شیعرانە بە(کوردستان)نیشەوە کاریگەریەکی گەورەوفراوانی هەیە،ئەم کوردی کردنە لە فۆڕمێکی وەهادابێت خوێنەر واهەست بکات بەکوردی نوسراوە هەرچەندە ئەمە کارێکی ئاسان نییە بۆ وەرگێڕانی وشەیەک سود لە چەندین (مرادف)وەرگیراوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا دەوەن مەعروف ئاماژەی بەوەدا: ئەم کتێبە جگە لە وەرگێڕانێکی بێ گرێ و گۆڵ لەچەند بوارێکی جیاوازدا هاوکات ئازارەکانی ژیان و مێینەی ئەو وڵاتە دەخاتە ڕوو ،ئەمەش جیاوازی ئەوتۆی نییە لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردەواریدا،ئەم شیعرانە هەم نزیکە لە ڕۆحی پشکۆناکامەوە هەمیش لە خوێنەرەوە،جگەلەوەش وەرگێڕ دەستکاری هەندێک ناوچەی کردوە و بەکوردی کردوون ئەمەش جۆرێکی ترە لە تەکنیکی وەرگێڕان.
ئەم کتێبە لەلایەن چەند نوسەروهونەرمەندێکەوە پێشەکی بۆ نوسراوە لەوانە
( شێرزاد حەسەن،قادرجەلال،دکتۆرچیا زەنگەنە).

خاک-تانیائاوارە








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved