30/12/2018 04:27 PM

تابلۆکانی منداڵەکەی ناخم

 

ئەم پێشانگایە یەکەمین کاری شێوەکاری گەنج (دوونیا ساڵح)ە و پێکهاتووە لە ٢٢ تابلۆی شێوە و قەبارە جیاواز کە سەرجەمیان پەیوەندیان بەوقسانەی ناخەوە هەیە کەبە وشە ناوترێن،تابلۆکان هەندێکیان لەسەر(کانڤاس بە بۆیەی ئاوی) و هەندێکیشیان بە( وەرەقەی کانسۆن بە پاستیل و زەیت) کێشراون.

دوونیا سەبارەی بەم کارەی بەخاکی ووت : هەموومان منداڵێک لە ناخماندا هەیە کەئەیەوێت چەند قسەیەک بکات،بەڵام ناتوانێت لەبەر داب و نەریت و کۆتەکانی کۆمەڵگا،من لەم پێشانگایە بە تەکنیک و ناوەڕۆکی تابلۆکان باسم لە قسەکان و کێشەکانی منداڵەکەی ناخ کردووە،چونکە هونەرمەند پێویستە ئاگای لە هەموو جۆرە توندوتیژیەک بێت کەلەم کۆمەڵگەیەدا ڕووئەدات تاچەند ئێمە ئاگامان لە دەرونی خۆمان و کۆمەڵمەگەکەمانە لەڕێگەی ئەم کارە هونەریانەوە و من لەم کارانەدا زیاتر باسی کێشەکانی ژنم کردووە وەک ئەوەی خۆم هەمان ڕەگەزم کەواتە دەبێت من زیاتر هەست بەکێشەو ئازارەکانی ئەوان بکەم وەک لە پیاوان .

ئەم پێشانگایە لە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بەڕێوەچوو کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە چەند شوێنێکی دیکە نمایش بکرێتەوە.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved