گه‌وهه‌ر له هونه‌ری مۆسیقادا
ئا : ئازاد مه‌عروف
توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به درونزانی هونه‌رمه‌ند قوڵاییه‌كی زۆر له خۆده‌گرێت هه‌رئه‌وه‌نده نییه كه هونه‌رمه‌ند مه‌عنه‌ویانه یه‌كسانه به ساماندارێك به‌ڵكو دروستبوونی ئه‌م مه‌عنه‌ویه‌ته بابه‌تی زۆرتری به‌خۆیه‌وه هه‌ڵگرتووه كه هه‌مووی به‌گشتی له خواستی سروشتی مرۆڤه‌وه په‌یدا ده‌بن به‌ڵام چڕوپڕتر له هونه‌رمه‌ند به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك نیاز‌و ئاره‌زوو ,سۆزداری و قازانجی تاكه‌كه‌س, باوه‌ڕو ئه‌ندێشه‌كانی هزر.
ئه‌م هه‌موو شته ده‌گمه‌نانه له بنچینه‌دا ده‌ستمایه‌ی ئه‌قڵی خودی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی بۆ ده‌ستگه‌یشتن به ئامانجی خۆی و به‌ئاگابوون لێی چونكه تاكه ئامانجی ئه‌قڵی هونه‌رمه‌ند به‌خۆدا هاتنه‌وه‌و خۆدۆزینه‌وه‌ی خۆیه‌تی له نێو په‌یوه‌ندی كه‌هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌بێته خزمه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگه. خۆشه‌ویستی كه‌سه‌رئه‌نجامی ئه‌م تێكۆشانه‌یه , به‌رهه‌مه‌كه‌ی شاكاری مێژووی خودی خۆیه‌تی له نێو مێژووی جیهاندا.
هونه‌رمه‌ند هه‌موو ڕواڵه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌و تاكه‌كان به كۆششی خۆی بۆگه‌یشتن به ئامانج به‌كه‌ره‌سه‌ی تایبه‌تی هونه‌ری ده‌خاته ڕوو كه‌ئه‌و تێكۆشانه لای تاكه‌كانیتر بوونێكی لاوه‌كییه‌و تاكی كۆمه‌ڵگه له‌و بوونه لاوه‌كییه‌ی هونه‌رمه‌ند بێ ئاگایه, وه به‌دیهاتنی به‌شتێكی ناهۆشیاری هونه‌رمه‌ند ده‌زانن , واته پێزانینی بوونی تاكی بێ‌ئاگا له‌و ڕووه‌وه له‌و په‌ڕی بێئاگایی و بێهۆشیاریدایه.
زۆرجار گومان له‌م تێكۆشانه‌ی هونه‌رمه‌ند كراوه‌و به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌م تێكۆشانه‌یان كردووه (برا ناوه‌نجییه سامانداره‌كه‌م ) یاخود ڕاسته‌وخۆ نكوڵیان لێكردووه‌و به‌شتێكی خه‌یاڵی هیچ تێڕوانینیان بۆ هونه‌رمه‌ند كردووه {یان دوژمندار كه‌زیانی بۆ سامانی داهاتووی ئه‌و هه‌بێت ,یان ئه‌حمه‌ق},ئه‌و ڕسته‌یه‌شیان پێكه‌نیناوی كردووه كه فه‌لسه‌فه ده‌ڵێت {ئه‌قڵ فه‌رمانڕه‌وای جیهانه}.
گه‌وره‌ترین خه‌وشی نه‌زانی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه نه‌زان بێ ئه‌وه‌ی له جوانی و چاكه‌و زانست (هونه‌ر) به‌هره‌ی هه‌بێت واهه‌ست ده‌كات ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ستی هێناوه (سامان ) ئه‌وپه‌ڕی به‌های كه‌سایه‌تییه‌تی ,له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌نی هه‌رشتێك بێت كه به‌سته‌م به‌ده‌ستی هێناوه زۆر خۆشحاڵه‌و هه‌ست به‌وه ناكات پێویستی به هونه‌ره (زانست) نه‌ك هه‌نگاو بۆ به‌ده‌ستهێنانیشی نادات به‌ڵكو ئامۆژگاری چوار ده‌وریش ( خێزان ) ده‌كات كه كه‌سایه‌تییه ماندووه چاكه‌كه‌ره‌كان(هونه‌رمه‌ند) به‌گرفته‌وه ده‌ژین پێوسته دوور بن لێیان بۆ ئه‌وه‌ی زیان نه‌كه‌ن . سامانداری مادی ترسنۆكه پاسه‌وانی سامانه ,ئازاد نییه كه‌باسی ڕاستی ده‌كات ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیدایه هه‌ندێجار كه هاوكاری گروپی هونه‌ریش ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌یه.
ئه‌قڵ له ڕێی ماده‌یه‌كه‌وه‌یه كه بوونی له سروشتدا مرۆڤه ,خودی مرۆڤ له هه‌ناوی واقیعیه‌تی مێژوودایه وه‌له‌وێداو له ڕێگه‌ی سروشته‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند كه پێشه‌نگی مرۆڤه‌كانه به‌وه له مێژوودا ده‌ناسرێت كه به هزر بووه به دروستكه‌ری یاسا‌و ئاین و جوانی له‌و چیرۆكه ئه‌نسه‌رپۆلۆژییه‌ی كه زانیاری مۆسیقای به‌راورد {ئه‌نته‌رپۆلۆژی }تا ئه‌م ساته به‌دوادا چوونی بۆ ده‌كات له گێڕانه‌وه‌ی دۆخێك كه یه‌كسانه به درامایه‌كی پڕچونایه‌تی كه مرۆڤ له سیفه‌تی هونه‌رمه‌ند چۆن توانیویه‌تی بیر به‌كار بهێنێت نوكی به‌ردێك تیژبكات پێوه‌ر بۆ شاڵاو بردنه سه‌ر ئاژه‌ڵێك دروستبكات ,ئاژه‌ڵ بدات به زه‌ویداو گۆشتی ئاژه‌ڵ وه‌ك یاسا دابه‌شبكات به‌سه‌ر مرۆڤه ئاساییه‌كاندا{لاوازه‌كان}شاخی ئاژه‌ڵ وه‌ك ئاین یان په‌رستن دابنێت یان هه‌ڵبواسێت ,پێستی ئاژه‌ڵ بدات به‌له‌شیدا وه‌ك نیشانه‌ی ئازایه‌تی ,ئه‌م چیرۆكه درامییه‌ی مێژووی ژیانی هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ئه‌م نمایشه درامییه‌ی ئه‌نجام داوه هونه‌رمه‌ند بووه كه پێكهاته‌ی بوونی ڕیتمێكی هونه‌ری به‌گشتی زۆر تیادابووه ,ڕیتمێك كاریگه‌ر بووه به سه‌رپێكهاته‌ی بوونی سایكۆلۆژیش له ئازایه‌تی {كوشتنی ئاژه‌ڵ}به‌زه‌ویدا و پاشان یاسا وه‌ك{دابه‌شكردنی گۆشت}وه جوانی كه پێستی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی داوه به له‌شی خۆیدا {ئیستاتیكا}.
واته ده ستپێكردنی ژیانێكی نوێ له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان به پێشه‌نگی خودی هونه‌رمه‌ند بووه ته‌نانه‌ت له دوای ئه‌م ڕوداوانه‌ش له‌ڕێی دابه‌شكردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ و ڕاو و نێچیره‌وانی ژنێك پتر له حه‌وت پیاوی ئازای شكاركاری تیره‌كه{هونه‌رمه‌ند}مێردی بوون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یاسا گۆشتی ئاژه‌ڵی زیاتری به‌ربكه‌وێت ,به‌ڵام كاتێك نێچیره‌وان له ڕێی شكاره‌وه سه‌روه‌ت و سامانی په‌یداكردووه په‌یوه‌ندی خێزانی گۆڕاوه كه پیاوێك چه‌ند ژنێكی هه‌بێت وه خاوه‌نی په‌یمان به‌ستن بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وسامانه‌ی كه‌له دوای خۆی به‌جێ ده‌مێنێت بۆمنداڵه‌كانی بێت به‌تایبه‌تی كوڕه‌كه‌ی كه‌هیچ كه‌س ناتوانێت ببێته شه‌ریكه‌به‌شی و هه‌ڵگری ویراسه‌ی ڕه‌سمی یاسایی باوكی ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند له مێژووی ژیانیداو له ڕێی شكاره‌وه كه پێستی ئاژه‌ڵی وه‌ك هێمای ئازایه‌تی داوه به‌له‌ش و لاریدا مرۆڤه لاوازه‌كانیش لاساییانكردۆته‌وه و هه‌رچی ئاژه‌ڵێكی مرداره‌وه‌بووی ببینیایه وه‌ك شكارچی ده‌یدا به‌له‌ش و لاریدا تاوای لێهات به درێژایی مێژووی مرۆڤ هێمای ئازایه‌تی پێستی ئاژه‌ڵ بوو به هێمای به‌رگری له‌سه‌رما كه‌پێكهاته‌ی له‌شی مرۆڤ وایلێهات كه‌ئه‌گه‌ر له‌شی به‌شتێك دانه‌پۆشێت سه‌رمای ده‌بێت پاشان بوو به هێمای جوانی كه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌شی دانه‌پۆشێت جوانی نامێنێت پاشان به‌رگری له نه‌مانی جوانی بوو به ڕه‌وشت ئه‌گه‌ر كه‌سێك نێر یان مێ پیاو یان ژن ئه‌ندامی نهێنی شاراوه‌ی له‌شی {له‌گه‌ڵ مه‌مك و ڕان و پێستی سپی جوان }ده‌ربكه‌وێت بێڕه‌وشته. یاسا‌و ئاین و جوانی كه پێشه‌نگی بوونیان هونه‌رمه‌ند بووه گه‌لێك لقه بونیادی سه‌یروسه‌مه‌ری په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه.
گومانی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وانه كراوه كه‌سانێكیش به گومانه‌وه سه‌یریان كردووه یان گوتوویانه ته‌نیا شتێكی هیچه‌و خه‌یاڵ پڵاوی فه‌لسه‌فه‌یه‌و خراپ و ناشایسته‌یه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ توێژینه‌وه‌كان له ڕێی ده‌ستنیشانی ئه‌قڵ پێشوه‌ختی هونه‌رمه‌ندو ڕامیاریدار ده‌كه‌ن كه دووباره ده‌یڵێنه‌وه{ئه‌قڵ فه‌رمانڕه‌وایی جیهانه}.
ئه‌م مه‌رجانه‌ی كه په‌یوه‌ندن به شازیه‌تی هونه‌رمه‌ند یه‌كتاییه كه خۆی له خۆیدا یه‌كتایی بۆ هونه‌رمه‌ند دروستكردووه بۆئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه بوونێكی شازی تاكی هزری به‌توانابێت له كۆمه‌ڵگه. ئه‌مه بوونێكی تیوریه كه له لۆژیكدا ده‌كه‌وێته سه‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه به‌ڵام له ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژووی جهان بوونێكی جوان و خۆشه‌ویست و بێخه‌وشه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له ئه‌نجامی سته‌م په‌یدا نابێت واته‌هونه‌رمه‌ند ساماندارێكی مه‌عنه‌ویه به پێچه‌وانه‌ی كه‌لتوری بازاڕ‌و سامانداری مادی كه به‌بێ سته‌م خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نییه.
ساماندارییه‌تی مه‌عنه‌وی جیاوازه له‌گه‌ڵ ساماندارییه‌تی مادی به‌جۆرێك هونه‌رمه‌ند به‌سته‌م ناتوانێت به‌رهه‌می جوان به‌رهه‌م بهێنێت به‌ڵكو كاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌تواناوه هه‌یه ئه‌گه‌ر بێتواناش بێت و سته‌میش به‌كار بهێنێت هه‌رناتوانێت شاكارێكی هونه‌ری له ڕێی سته‌مه‌وه پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكات , بۆیه هونه‌رمه‌ند وه‌ك تاك له مێژوو بوونی هه‌یه نه‌ك وه‌ك گرووپ وه هه‌میشه به‌ره‌و پێشكه‌وتنی پڕله گۆڕانكاری خۆی ده‌ڕوات. چونكه هه‌ركارێك ببێته هۆی ئه‌وه‌ی شتێك له نه‌بونه‌وه بهێنێته بوون دروستكردنی پێده‌ڵێن (خولقاندن ,داهێنان ) له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو هونه‌ره‌كان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی داهێنانیان تیا به‌دی ده‌كرێت ,به‌ڵام هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك داهێنه‌رنیه .
چه‌مك و زاراوه‌ی تێكۆشانی هونه‌رمه‌ند یه‌كسان به‌ڕامیاریدار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو جۆره كۆششێكه بۆ گه‌یشتن به باشی و خۆشبه‌ختی كۆمه‌ڵگه ,واڵاترین ئامانجی ڕامیاریدارو هونه‌رمه‌نده ,ئه‌م واژۆیانه له ووتاردا بۆكه‌سانی تر به‌كارنایه‌ت به‌تایبه‌ت سامانداری مادی ,ئه‌م واژۆیانه ته‌نهاو ڕووت و به‌س بۆ ڕێبازگرانی هونه‌ری و ڕامیارییه (سامانداری ده‌روونی ) واته ته‌نها كه‌سانێك به‌عاشق بانگ ده‌كرێن كه‌له به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر مه‌به‌ستێكدا ڕێگایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌گرێته به‌ر ,هه‌موو ئه‌مانه له‌و شوێنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سازگاری تێدا به‌دی نه‌كرێت بوونی ئاسته‌م ده‌بێت . كاتێك هونه‌رمه‌ند به جوانییه‌كان ده‌گات پایه‌به‌رزی له خۆده‌گرێت و به‌خشینی لایه‌نی جاویدانی ده‌دات به‌به‌ها له ناوچووه‌كان.
هونه‌رمه‌ند ئه‌وپه‌ڕی سازگاری له‌گه‌ڵ شته جوانه‌كاندا هه‌یه وه ئه‌گه‌ر له ناشرینه‌كان نزیك بێته‌وه خه‌مگین و دڵ ته‌نگ ده‌بێت و ڕووله هه‌موو شتێك وه‌رده‌گێڕێت و ڕۆ ده‌چێته خۆیه‌وه بێئه‌وه‌ی باری خۆی سوكتر بكات .
جوانی هێزێكه (سامان) ڕابه‌رایه‌تی داهێنان ده‌كات و هاوكاری هونه‌رمه‌ند ده‌كات و ئه‌ویش به‌گه‌وره‌ترین سامانی خۆی ده‌زانێت . ساماندارێكی مادی له‌وانه‌یه له‌ناوبردنی نه‌ك خه‌ڵكانی ئاسایی بگره خۆشه‌ویسته‌كه‌شی بۆ پارستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌ڕه‌وابزانێت , (ڕووشی داوه ) .
هه‌موو هونه‌ره‌كان به‌گشتی و مۆسیقا به‌تایبه‌تی به‌ڕابه‌ری جوانییه ,ته‌نانه‌ت تواناش كه وه‌ك هێز خۆی به‌ده‌رده‌خات هه‌مان ده‌ركه‌وته , به‌ڵام هونه‌رمه‌ند له هه‌ندێ لایه‌ن له ڕامیاریدار جیاده‌بێته‌وه چونكه سروشتی ڕامیاریدار ئه‌وهایه هه‌ندێكات له گه‌رمه‌ی قات و قڕیدایه مادیانه‌و مه‌عنه‌ویانه , به‌ڵام وه‌ك توانا گواستنه‌وه‌ی باوانی نیه (ڕووداوی ده‌ره كێیه).
توانای هونه‌رمه‌ند هه‌ر ته‌نها توانایه‌كی هزری نییه به‌ڵكو له‌وه‌چه‌یه‌ك بۆوه‌چه‌یه‌كی تر پزیسكی ڕیتم و به‌هره‌وه‌ری ده‌گوازرێته‌وه واته هزر ڕووت و ته‌نهاو به‌س له هونه‌رمه‌ندا ناتوانێت كاری خۆی وه‌ك چه‌مك ده‌سته‌به‌ربكات , چونكه چه‌مك ناوه‌ڕۆكی ئامانج و حه‌زی ڕه‌فتاری نابێت ته‌نانه‌ت ڕه‌فتاری ئه‌وانی تریش ته‌واو له هونه‌رمه‌ند به ئاگا نین , به‌ڵام ڕیزبه‌ندی گشتی له‌مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌و تاك بوونی هه‌یه‌و له ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه به‌دی دێن چونكه تێڕوانینی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له نێوان {گشتی و لاوه‌كی}پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕوونترو درێژدادڕی تره .
ئاماژه‌دان زۆر زیاتر له خۆ ده‌گرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر مه‌به‌سته ڕوون و ئاشكرابێت ساماندارییه‌تی به‌رزی ده‌روونی هونه‌رمه‌ند زیاتر‌و قوڵتر‌و ڕۆچوتره له سامانداری مادی كه قوڵایی تیادا نییه‌و سته‌م و فێڵ بنه‌مایه‌تی ڕه‌نگه نه‌خۆش بكه‌وێت له ترساندا هه‌موو سامانی بدات به چاره‌سه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی له ژیان كه‌چی هونه‌رمه‌ند كه له ژیانیشدایه ئاگاداره شه‌هیدی زیندووه به‌ڵام له‌وپه‌ڕی ئاستی به‌رزی سه‌ركرده‌یه‌كی پله یه‌كی سوپادایه خۆحه‌شاردراویانه،سه‌ركرده فه‌رمان ده‌دات ئاماده‌نیه فه‌رمانی به‌سه‌ردا بكرێت ئه‌وه هونه‌رمه‌نده.