ئا : ئازاد مه‌عروف كاروبه‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند بوونێكی ئاگامه‌ندانه‌یه له‌نێو هزری مێژووی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆماركراوه به وێنه یان به ده‌نگ یان به نوسین واته له مێژووی جیهاندا كاروكرده‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند سه‌رئه‌نجام په‌یداده‌كات ,ئه‌م سه‌رئه‌نجامه خواستێكی بنه‌ڕه‌تی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی كه هه‌رچی مه‌به‌ستی بووه پێی گه‌یشتووه‌و پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی كردووه. كاری هونه‌ری كه تۆماركردنه‌كه‌ی ئه‌رك و تێڕوانینی مێژوو ده‌گرێته خۆ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌و له‌گه‌ڵیدا یه‌كبوونێكی گه‌وره ده‌به‌خشێت بۆیه له گریكی كۆن پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه به‌وه كراوه كه (واڵاترین هونه‌ره ). هونه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نییه بۆ نمونه هۆنراوه‌ی هۆنه‌ر كه بابه‌ته بنچینه‌ییه‌كان به‌كێش و قافیه دابنێ هه‌روه‌ك چۆن هونه‌ری مۆسیقا كه پێكهاته‌ی ڕسته‌یی پڕ به‌گوێ له خۆده‌گرێت یه‌كسان به‌ڕسته‌ی ووشه دار هه‌ر ئه‌وه‌نیه ئاوازێك بوتری به‌ڵكو چۆن شاعیر ده‌بێت ئه‌فسانه‌و داستان بخولقێنێت مۆسیقاش هه‌روا ده‌بێت له ئاوازێكدا تێگه‌یشتن له سه‌ره‌تاو كۆتایی ڕسته‌مان بداتێ و شوێن و كاتمان نیشان بدات كه پڕه له ئه‌فسانه‌و داستان ,ئه‌مه زۆر به‌ڕوون و ئاشكرایی له شانۆ ئاوازداره كانی سه‌ده‌ی 16 تاكۆتایی سه‌ده‌ی 18 نمونه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكران. هونه‌رمه‌ند به‌دوای سوودو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیدا ناگه‌ڕێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌رئه‌م سوودانه پێگه‌ی هونه‌ری و كاری هونه‌ری ئه‌و به‌ره‌و بێجه‌ماوه‌ری و ڕسوایی ببات به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره هونه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وه‌تنێكی سه‌رسوڕماوی به‌خۆیه‌وه بینی و بوه مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی سوود هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند ئه‌و سووده سوودلێنه‌بینێت. زۆر له هونه‌رمه‌ندانی ڕابردووی نێو مێژوو هه‌میشه به‌م سووده سه‌ركه‌وتوانه توانیویانه زیاتر خۆییان پسپۆر بكه‌ن و كه‌ره‌سه‌ی باشتر بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن ,باڵاترین نمونه‌ی مێژوویی واگنه‌ری ئه‌ڵمانی بوو كه به سودی به‌رهه‌مێكی ئۆپێرالی به‌رهه‌مێكی تری باشتر‌و گه‌وره‌تری به‌رهه‌م ده‌هێنا. هه‌ندێ كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند هه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر نیازی هونه‌رمه‌نده‌كه بوونیان نه‌بووه‌و چۆنیه‌تی ژیانی له په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسی به‌ئه‌نجامی هێناوه واته خۆیان له خۆیاندا ڕوویانداوه‌و بگره زایانیشی بۆ هونه‌رمه‌نده‌كه هه‌بووه, یان له باتی سوودی مادی زیانی مادیشی لێكردووه چونكه بڕیاردان له‌سه‌ر بوونی به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ند بوونێكی هۆشیاریه به‌ڵام بوونی به‌رهه‌مه‌كه‌و به‌رجه‌سته‌بوونی شتێكی واقیعیه‌یه كه هه‌میشه هونه‌رمه‌ند له نێوان ئه‌م دووپێكهاته‌یه له ململانێدایه‌و زیاتر له‌گه‌ڵ واقیع دیبلۆماسه‌و واقیعیش ناچاری ده‌كات به‌سه‌پاندنه‌كانی خۆی. لێره‌دا كاتێك هونه‌رمه‌ند تێده‌گات به‌ڵام له به‌رهه‌م وه‌ستاوه , تامه‌زرۆی مه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و ووته‌یه نایه‌ته‌وه كه ئێمه ڕانه مرۆڤی ڕامیارین و كۆیله‌ی هێزی سه‌پێنه‌ری ئه‌وین ,ئه‌مه ناگونجێت و سازگار نییه كه په‌سه‌ندی بكه‌ین كه ژیرترین كه‌سی كۆمه‌ڵگه (هونه‌رمه‌ند ) له ژێر پارێزگاری و چاودێری هێزی سه‌روو هێزی خۆی بێت و به‌رهه‌م پێكبهێنێت چونكه كه‌سی ژیر‌و داهێنه‌رو تۆماركه‌ری مێژوو له‌و باوه‌ڕه‌دانییه كه‌ڕامیاریدار له ڕێكی ووتار كه‌به‌شێكی گه‌وره‌ی هونه‌ره له هونه‌رو هونه‌رمه‌ند جیابكاته‌وه و بۆ ئازادی خۆی خۆی له پارێزگاریكردنی ڕامیاریدار دووربخاته‌وه‌و بتوانێت له‌وان باشتر پارێزگاری له‌خۆی بكات , لێره‌دایه كه ده‌وترێت هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر مه‌زنییه‌كی تایبه‌تی خۆیان تیادایه كه هیچكام توانای ئه‌وه‌ی نییه‌و ڕه‌واش نییه كه ببێته ڕابه‌ری ئه‌ویتر باشترین نمونه‌ش ئه‌و ئازادییه‌یه كه له شانۆیه‌كی ئاوازداردایه كه هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر هاوبه‌شی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. ماویەتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure