دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆرسی ته‌واوكاری زمانی ئینگلیزی له سێنته‌ره‌كانی زمان له ژماره‌ك له زانكۆكانی كوردستان كرده‌وه، له ئێستادا 1731 كاندیدی خوێندنی باڵا ماسته‌رو دكتۆرا‌و، خوازیارانی نازناوی زانستی كۆرسی ته‌واوكاری زمانی ئینگلیزی وه‌رده‌گرن. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له روانگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدانی خوێندنی باڵا ماسته‌رو دكتۆرا‌و خوازیارانی نازناوی زانستی، رێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا‌و نازناوی زانستی هه‌موار كرده‌وه، به‌پێی هه‌مواره‌كه‌ش رێگه به كاندیدان و خوازیاران درا كۆرسی ته‌واوكاری ئه‌نجامبده‌ن. دواتریش تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاسته‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی (AMIDEAST) ئه‌مریكی قازانج نه‌ویست له هه‌ریه‌ك له سێنته‌ری زمان له زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌دین، سلێمانی، دهۆك، راپه‌ڕین، سۆران و گه‌رمیان) ئه‌نجامدراو به‌پێی فه‌رمانی وزاری ژماره 1919 له رێكه‌وتی 12-12-2018 ورده‌كاری و شێوازی ده‌ستپێكردنی كۆرسه‌كان راگه‌یه‌نرا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رێكه‌وتی 5-1-2019وه كۆرسه‌كانی ته‌واوكاری زمانی ئینگلیزی له هه‌ریه‌ك له سێنته‌ره‌كانی زمان له زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌دین، سلێمانی، دهۆك، راپه‌ڕین، سۆران و گه‌رمیان) ده‌ستیپێكرده‌وه‌و له ئێستادا (1674) كاندیدی خوێندنی باڵا‌و خوازیاری نازناوی زانستی كۆرسی ته‌واوكاری ده‌خوێنن، به شێوه‌یه‌ك له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (640) كاندید‌و خوازیار، له زانكۆی سلێمانی (462)، له زانكۆی دهۆك (266٢٦٦)، له زانكۆی راپه‌ڕین (165)، له زانكۆی سۆران (98) و له زانكۆی گه‌رمیان (43) كاندید‌و خوازیار به‌شدارن له كۆرسه‌كان. له ئێستاشدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌و كاندید‌و خوازیارانه‌ی كه له رێكه‌وتی 26-9-2019 تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاسته‌كانیان ئه‌نجام نه‌دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاسته‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن. خاك - راگه‌یاندنی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure