له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر نزیكه‌ی 2200 منداڵ له 20 شاری ئه‌مریكا كراوه. یه‌ك له‌سه‌ر سێیان به‌پێی وته‌ی دایكیان له ته‌مه‌نی 5 بۆ 9 ساڵان كاتی خه‌وی شیاو و گونجاویان هه‌بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و گروپه‌ی كه تا ته‌مه‌نی 9 ساڵان كاتی خه‌وێكی دیاریكراو و گونجاویان نه‌بووه، كه‌متر خه‌وتوون و له ته‌مه‌نی 15١٥ ساڵاندا به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی ئیاله‌تی پێنسیلڤانیا قه‌ڵه‌وتر بوون. ئۆرفیۆ باكستۆن هاونووسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت "پێڕاگه‌یشتنی دایك و باوكان له منداڵی‌دا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێش و ته‌ندروستی مێرمنداڵان ده‌بێت. گرتنه‌به‌ری شێوهژیانێكی باشتر له منداڵی‌دا ده‌بێته هۆی داهاتوویه‌كی ته‌ندروستتر". ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گرنگی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه دایك و باوكان له‌سه‌ر كاتی خه‌وتنی منداڵه‌كانیان زانیاری‌یان هه‌بێت. چه‌ندین هۆكار كاتی خه‌وتن دیاری ده‌كه‌ن. له‌وانه له چ كاتێكدا ده‌بێت منداڵ ئاماده‌ی چوونه قوتابخانه بێت، چه‌نده‌ی پێده‌چێت تا ده‌گاته قوتابخانه‌و كه‌ی وانه‌كانی ده‌ستپێده‌كه‌ن. باكستۆن ده‌ڵێت "دیاریكردنی كاتێكی تایبه‌ت بۆ خه‌وی منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌وی پێویستییان هه‌بێت زۆر گرنگه". كاتی خه‌و ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك دیاری بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه به باشیش خه‌وی لێنه‌كه‌وێت، دیسان ده‌بێت خه‌وی پێویستی هه‌بێت؟ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له جورناڵی خه‌ودا بڵاوبووه‌ته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure