به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی جان هاپكینز كراوه، بڕه پاره‌یه‌ك كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی هه‌ر هاووڵاتیه‌ك خه‌رجی ده‌كات له سه‌رجه‌م وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان زیاتره. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نادات كه كوالیتی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان له ئه‌مریكا له هه‌موو وڵاتان باشتره به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرانی تێچووه‌كان له‌و وڵاته. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، له ساڵی 2016دا له ئه‌مریكا بۆ هه‌ر كه‌سێك 9982 دۆلاری له كه‌رتی ته‌ندروستیدا خه‌رجكراوه. ئه‌وه‌ش 25% له دووهه‌مین وڵاتی گران واته سویس زیاتره كه بڕی خه‌رجی ته‌ندروستی هه‌ر كه‌سێكی 7199 دۆلار بووه. 108% له كه‌نه‌دا زیاتر بووه كه 4753 دۆلاره. هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌چاو بڕه پاره‌یه‌ك كه له ساڵی 2000 دا له خودی ئه‌مریكا بۆ ته‌ندروستی خه‌رجكراوه دوو به‌رامبه‌ر بووه‌ته‌وه. هۆكارێكی ئه‌م گرانبوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرانی ده‌رمان، مووچه‌ی زۆری پزیشك و پهرهستارهكان و تێچووی زۆرتری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان. ساڵی 2003 توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیری دیكه به‌هه‌مان مه‌به‌ست كرا، به‌راوردی ئه‌نجامی ئه‌م دوو توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رمایه‌گوزارانی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی له‌و ماوه‌یه‌دا كاریان له‌سه‌ر كردوون وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure