زانایانی به‌ریتانیی له‌ناوچه‌یه‌كی كه‌نه‌دا شوێنه‌واری ژیانی دێرینیان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.زانایانی به‌ریتانیا له ناوچه‌یه‌كی سه‌ركه‌ناری كه‌نداوی هدسۆن له باكوری هه‌رێمی كیبیك له كه‌نه‌دا و له نزیك كۆمه‌ڵه دورگه‌ی (ناستابوكا) چه‌ند به‌ردێكیان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (3.7) ملیار ساڵ پێش ئێستا و شوێنه‌واری زینده‌وه‌رانی وردی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ش كۆنترین به‌ڵگه‌ن بۆ ژیان له‌سه‌ر زه‌وی . ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن»ئه‌و جۆره زینده‌وارنه سه‌ربه خێزانی ئه‌و زینده‌وه‌ره وردانه‌ن كه له به‌كتریا ده‌چن و ئێستا له ده‌وروبه‌ری گه‌رووی هه‌وا گه‌رمه‌كان ده‌ژین كه له قوڵایی ده‌ریاكانه‌وه ده‌رده‌چن و ده‌بنه كۆنترین به‌ڵگه‌ی ناسراو بۆ ژیان له‌سه‌ر زه‌وی» هه‌روه‌ها ده‌شڵێن»ئه‌و شوینانه‌ی كه هه‌وای گه‌رمیان لێوه ده‌رده‌چێت ڕه‌نگه لانكه‌ی ژیان بوبێتن له‌سه‌ر زه‌وی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه پێكهاتووه». توێژه‌ره‌وه و زناكان ده‌ڵێن» مه‌ریخ كه نزیكترین هه‌ساره‌یه له زه‌وییه‌وه له‌و كاته‌دا ئۆقیانوس له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی بووه و ڕه‌نگه دۆخێكی هاوشێوه‌ی هه‌بووبێت بۆ ده‌ستپێكردنی ژیان» به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه له‌وه‌رزنامه‌ی نه‌یچه‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه كراوه كه ده‌زووله و لووله‌ی ورد شێوه‌ی ئۆكسیدی ئاسن یان ژه‌نگ وه‌رده‌گرێت كه زینده‌وه‌رانی ورد دروستیان كردووه و چه‌ند توێژێكی كوارتز دایپۆشیوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش وای له زانا و توێژه‌ره‌وه‌كان كردووه بگه‌نه ئه‌و ڕایه‌ی كه ئه‌و جێماوه به‌به‌ردبووانه‌ی كه له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ندا دۆزراوه‌ته‌وه زینده‌وه‌رانی ورد دروستیان كردووه. له‌مباره‌یه‌وه (ماتیۆ تود) پسپۆڕی كیمیای زینده‌یی له زانكۆی له‌نده‌ن كه به‌شداره له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا وتی: تێگه‌یشتنی چۆن و كه‌ی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ست پێده‌كات یارمه‌تیده‌ره بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره كۆنه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كوێوه هاتوین ؟ ژیان له شوێنی دیكه‌ی ئه‌م گه‌ردونه‌دا هه‌یه؟». توێژه‌ره‌وه‌كان وتیان «بونیادی زینده‌ورانی وردی سه‌ره‌تایی زۆر له‌و به‌كتریانه‌ی ئێستا ده‌چن كه له نزیك گه‌رووی ئاوه گه‌رمه‌كاندا ده‌ژین كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاسن». زانایان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی كۆن و ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئاسن ژیاون و زه‌ویش به‌ر له ( 4.5) ملیار ساڵ دروست بووه و ئۆقیانووسه‌كانیش به‌ر له (4.4) ملیار ساڵ . جارێكی تریش ماتیۆ تود ده‌ڵێت» ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌و به‌به‌ردبووانه (4.24) ملیار ساڵ بێت، ئه‌وه ئاماژه یه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی هاوكاتی ژیان دوای دروستبوونی ئۆقیانووسه‌كان و وا دیاره ئه‌و به‌به‌ردبووانه‌ش كۆنترین به‌ڵگه‌ن له چاو ئه‌وانه‌ی تردا كه پێشتر دۆزراونه‌ته‌وه و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ژیان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی». سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure