26/1/2019 02:24 PM

دوای 600 ساڵ په‌یكه‌ر و نیگاره‌ به‌ردینه‌كان دۆزرانه‌وه‌


له‌سكۆتله‌ندا چه‌ند په‌یكه‌رو نیگارێكی به‌ردین دۆزرانه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 600 ساڵ بوو شاردرابوونه‌وه‌.ئه‌و نیگار و په‌یكه‌ره‌ به‌ردینانه‌ له‌ گۆڕی ئوسقوفێكدا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌چاخی ناوه‌ڕاستدا له‌ سكۆتله‌ندا ژیاوه‌. شوێنه‌كه‌ش له‌كاتی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی پسپۆڕانی ژینگه‌پارێز و به‌ ڕێكه‌وت دۆزرانه‌وه‌.له‌و شوێنه‌دا وێنه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی هاوشێوه‌ی پیاوانی پیرۆز دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ڕووبه‌رووی دیوای گۆڕه‌كه‌ بوون .
ئه‌و گۆڕه‌ ده‌كه‌وێته‌ كاتدرائیه‌ی (دنكێڵد) و له‌ سه‌ده‌ی پانزه‌دا هیی ئه‌سقوفێكی كاردینی بووه‌ و پرۆسه‌ی ئاشكراكردنی نیگاری سه‌ر دیواره‌كه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر مێژووی شوێنه‌كه‌ و ده‌ركه‌وت كه‌ گۆڕه‌كه‌ له‌ قۆناغێكی دیاریكراودا له‌ شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌وه‌ گوێزراوه‌ته‌وه‌ و له‌و شوێنه‌شدا دیوارێكی بۆ كراوه‌.
(كۆلن مویر) پاسه‌وانی مۆزه‌خانه‌ی (Historic Environment Scotland)و سه‌رپه‌رشتیاری دۆزینه‌وه‌كه‌ وتی» دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لكۆلراوه‌ شاردراوه‌ دانسقانه‌ له‌ پشت گۆڕی ئه‌سقه‌فه‌ كاردینییه‌كه‌ی سه‌ده‌ی پانزه‌ زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه‌ و تێگه‌یشتنیشمان سه‌باره‌ت مێژوی كاتدرائی دنكێڵد ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات».
هه‌روه‌ها وتی « ئه‌و نیگارانه‌ له‌قۆناغێكی دره‌نگی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا كێشراون و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ین له‌ شوێنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ی ئه‌و گۆڕه‌ له‌ شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌وه‌ گوێزراوه‌ته‌وه‌ و بۆچی ؟».
ئه‌و گۆڕه‌ له‌ 1420دا دروستكراوه‌ بۆ گرتنه‌خۆی كاردینی كه‌ پاپا به‌ندیكتی هه‌شته‌م له‌ ساڵی 1399دا هه‌ڵیبژاردووه‌.

سه‌رچاوه‌: Ghadi news



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved