پسپۆڕانی ئه‌ڵمانیی دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌پاشماوه‌ی گیانداری ناسراو به (دڕنده‌ی ده‌ریایی) نهێنییه‌كانی ئه‌و گیانله‌به‌ره قڕ بووه‌یان ئاشكرا كرد. له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پسپۆڕانی سه‌ر به مۆزه‌خانه‌ی ژیانی سروشتیی ئه‌ڵمانیا كه له‌سه‌ر گیانداری (Basilosaurus)له ده‌ریایه‌كی لیخنی نزیك قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ئه‌نجامیان داوه بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و گیانداره‌ی به ( دڕنده‌ی ده‌ریا) ناسراوه و به‌ر له (40) ملیۆن ساڵ له‌ده‌ریاكاندا گه‌ڕاوه گیاندارێكی گۆشتخۆر بووه. پێشتر زاناكان بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ پێیان وابوو كه ئه‌و گیانله‌به‌ره ئاژه‌ڵێكی خشۆك بووبێت‌و ناویان لێنابوو(King Lizard) و پێیان وابوو له‌سه‌ر لاشه‌ی ئاژه‌ڵه مرداره‌وه‌بووه‌كانی ناو ده‌ریا ژیاوه، ، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گیانله‌به‌ره گیانله‌به‌رێكی ئاوی و له خێزانی مه‌مكداره‌كان هاوشێوه‌ی نه‌هه‌نگ بووه و نێچیره‌كانی زیندوو بوون و هێزی قه‌پاڵگرتنی هه‌زار كیلۆگرام بووه، هه‌ربۆیه زانا و پسپۆڕه‌كان ناوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ(Basilosaurus) . دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌پاشماوه‌ی پێكهاته‌ی گه‌ده‌ی گیانله‌به‌ره‌كه ده‌ركه‌وتووه له هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه دڕنده‌تر بووه خواردنی سه‌ره‌كیی ماسی قرش و نه‌هه‌نگی بچووك بووه. هه‌ر ئه‌و تیمه پسپۆڕه ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد كه له شوێنی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه پاشماوه‌ی ماسی قرش و هه‌ندێك ماسی گه‌وره‌ی دڕكداریان دۆزییه‌وه كه به (Dorudon atrox)ناسراون و له‌و كاته‌دا ژیاون كه ئه‌و گیانداره زه‌به‌لاحه‌ی تێدا ژیاوه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ماسی و نه‌هه‌نگه بچووكانه‌ی به زیندویی و به‌ساغیی قووت داوه.
سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure