له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دووتۆیی تایبه‌ت به دیارده‌ی ساخته‌هه‌واڵ له ئاماده‌كردنی ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی سازكرد. له ساڵۆنی كوردستانی نوێ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیر، كۆڕی ناساندن و دابه‌شكردنی دووتۆیی دیاره‌ی ساخته‌هه‌واڵ له ڕۆژنامه‌گه‌رییدا له ئاماده‌كردنی ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس عه‌تا كه‌ریم وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ئاماژه‌ی به دیارده‌ی ساخته‌هه‌واڵ له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرد‌و ئاماده‌كردنی ئه‌و دووتوێیه‌ی به گرنگ زانی و هیواشی خواست كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئاكادیمییه‌كان گرنگی پێبدرێت و كاری زیاتری له‌سه‌ر بكرێت. دواتر ئاماده‌كارو ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی باسێكی له‌سه‌ر دیارده‌ی ساخته‌هه‌واڵ و مێژووییه‌كه‌ی، هۆكارو ئامانجه‌كانی ساخته‌هه‌واڵی بۆ ئاماده‌بووان كرد. پاشان ئاماده‌بووان ڕاو سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی ساخته‌هه‌واڵ خسته‌ڕوو و له كۆتاییشدا دووتوێی تایبه‌ت به دیارده‌ی ساخته‌هه‌واڵ به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure