11/2/2019 08:57 AM

خـولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان جه‌وله‌یه‌كی تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ 11-2-2019 یارییه‌كانی خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ندین یاری گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ گروپی A و B سلێمانی ئه‌م یارییانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.

یانه‌ی پێنجوێن له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات - هه‌ردوو یانه‌ له‌ یاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌و براوه‌یان سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

له‌یارییه‌كی تردا یانه‌ی سه‌رچنار له‌سه‌ر یاریگای چیا میوانداری یانه‌ی ڕانیه‌ ده‌كات، سه‌رچنار له‌ یاری یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه‌و یانه‌ی ڕانیه‌ش له‌ یاری یه‌كه‌م یاری ئه‌نجام نه‌داوه‌ مونته‌زیر بووه‌و براوه‌یان ڕاسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

له‌ یارییه‌كی تردا یانه‌ی بازیان له‌سه‌ر یاریگای چه‌مچه‌ماڵ میوانداری ده‌روازه‌ ده‌كات. بازیان یه‌كه‌م یاری ئه‌نجام نه‌داوه‌و مونته‌زیر بووه‌و ده‌روازه‌ش سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه‌، براوه‌یان ده‌گاته‌ قۆناغی داهاتوو.

پیره‌مه‌گرون له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری دوكان ده‌كات و له‌ یاری یه‌كه‌مدا پیرمه‌گرون براوه‌ بووه‌و دوكانیش یاری ئه‌نجام نه‌داوه‌ مونته‌زیر بووه‌و براوه‌یان سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

له‌ گروپی C كه‌ركوكیش چه‌ند یارییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن.

سۆلاڤی نوێ له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری هاوكاری دووز ده‌كات، سۆلاڤ یاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه‌و هاوكاریش یاری ئه‌نجام نه‌داوه‌و مونته‌زیر بووه‌، براوه‌یان ده‌گاته‌ قۆناغی داهاتوو.

له‌ یارییه‌كی تردا پێشه‌وا له‌سار یاریگای بابه‌گوڕگوڕ میوانداری كه‌یوان ده‌كات. پێشه‌وا یاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه‌و كه‌یوانیش یاری ئه‌نجام نه‌داوه‌و مونته‌زیر بووه‌، براوه‌یان ده‌گاته‌ قۆناغی داهاتوو.

له‌ گروپی A و B و C هه‌ولێرو دهۆك ئه‌م یارییانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.

زانكۆی جیهان vs سێمێڵ
مه‌خموور vs پیشه‌سازی
به‌رده‌ڕه‌ش vs ئه‌كاد
شه‌قڵاوه‌ vs ته‌قته‌ق
بروسك vs جیهان
خه‌بات vs پێشكه‌وتن 
براوه‌ی ئه‌م یاریانه‌ ده‌گاته‌ قۆناغی داهاتوو.

تێبینی: سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌ كاتژمێر 2:30 به‌ڕێوه‌ده‌چن.

خاك - مه‌روان طالب



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved