وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌مان پێویستی زۆری به ڕۆڵ و تێڕوانینی ئه‌كادیمیستان هه‌یه تا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكه‌ن كه له سێكته‌ره جیاوازه‌كان ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه. د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێكه‌وتی 10/2/2019 له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی وه‌فدێكی سه‌ندیكای ئه‌كادیمیستانی عیراقی‌دا هات. له دیدارێكدا كه د.نه‌ژده‌ت ئاكرێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و د.محه‌مه‌د حسێن سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری به‌ڕێوه‌چوو، له سه‌ره‌تادا د.مه‌ند الهلال نه‌قیبی سه‌ندیكای ئه‌كادیمی عێراقی به ناوی وه‌فدی هاوڕێی سوپاسی ئه‌و میوانداریه‌ی كرد‌و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان و ئامانجی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌یان باسكرد. وتیشی: ئه‌خوازین سه‌ندیكاكه‌مان ڕۆڵی هه‌بێت له ڕێكسختنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیسته‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراق، هه‌روه‌ك داواشی له وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد میكانزمی كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان بۆ دابنێین. راشیگه‌یاند: سه‌ندیكاكه‌مان سه‌ندیكایه‌كی نوێیه‌و هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كان ئه‌كادیمیستان ده‌ده‌ین و كارده‌كه‌ین تا هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان زانكۆكان و ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان په‌ره‌پێبده‌ین بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ڕوبه‌ڕووی مامۆستایان و ئه‌كادیمیستان و زانكۆكان ده‌بێته‌وه. له به‌رامبه‌ردا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان به‌گرنگيیه‌وه باسی له پێگه‌و ڕۆڵی ئه‌كادیمیسته‌كان كرد‌و ڕایگه‌یاند: پیویستی زۆرمان به ڕۆڵی ئه‌كادیمیستانه نه‌ك ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌كادیمیه‌كان و زانكۆكان، به‌ڵكو بۆ كێشه سیاسی و كێشه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش، چونكه ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینی كه‌سانی ئه‌كادیمی ته‌نها تێڕوانینی ئه‌كادیمی و بێلایه‌نیه، ئه‌وه‌ش ڕۆڵێكی باش ده‌گێڕێت. سه‌باره‌ت به داواكه‌یان، د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌هه‌ر دیدار‌و گفتوگۆ‌و چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌كادیمی و كۆڕ‌و كۆنفرانسی زانستی له‌نێوان ئه‌كادیمیستان له سه‌رانسه‌ری عیراق ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پێمانوایه ئه‌و په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی زانسته نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌كادیمیسته‌كان، به‌ڵكو بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیانیش گرنگ و كاریگه‌ره. وتیشی: دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی داواكارییه‌كه‌تان، وه‌مڵاتان ده‌ده‌ینه‌وه. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure