لە یادی کۆچی ناوادەی "فروغ فەڕوخزاد"دا کە ڕێکەوتی ١٤ ی ٢ ی ١٩٦٧ بوو. فروغ فه‌ڕوخزاد ڕۆحێکی سه‌رکێش و شیعرێکی یاخی *ئازاد بەرزنجی* من پێشتر به‌تاک و ته‌را چه‌ند شیعرێکی فروغی فه‌ڕوخزادم به وه‌رگێڕراوی بۆ سه‌ر زمانی کوردی خوێندبۆوه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێک به‌ر له ڕاپه‌ڕین و وه‌ختێ له‌ڕێی هاوڕێم نووسه‌ر و ئه‌دیب (عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی)یه‌وه دیوانه‌کانی و هه‌ندێ دیراسه‌م به زمانه ئه‌سڵیه‌که‌ی خۆی خوێنده‌وه؛ ئینجا بۆم ده‌رکه‌وت که فروغ له مێژووی شیعری فارسی‌دا که‌سێتییه‌کی چەند تایبه‌ت و کاریگه‌ر و ئاوارته بووه و ئه‌وه بوو دواتر پتر بایه‌خم به‌و ژنه شاعیره داهێنه‌ره دا و ئه‌مه‌ش وای لێ کردم کتێبێکی تایبه‌تیی له‌سه‌ر ئاماده بکه‌م به‌ناونیشانی (ژنێ له‌به‌رده‌م وه‌رزێکی ساردا) که تا ئێستا پێنج جار چاپ کراوەتەوە. بۆچی شیعری فروغ هێنده سه‌رنجی ڕاکێشام؟ له‌ڕاستیدا کۆمه‌ڵێک ئه‌دگار له دونیای فروغ و شیعری فروغدا هه‌ن که زۆر که‌م هه‌ڵده‌که‌وێ ئه‌م ئه‌دگارانه له‌لای شاعیرێک له‌یه‌ک کاتدا کۆببنه‌وه. ده‌توانین بڵێین که مێژووی شیعری فارسی پێش فروغ و به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده، مێژوویه‌کی نێرینه بووه، خۆ ئه‌گه‌ر به ده‌گمه‌نیش نووسه‌رێک یان شاعیرێکی ژنی تیا هه‌ڵکه‌وتبێت (بۆ نموونه په‌روینی ئیعتیسامی) ئه‌وا هه‌ر نه‌یتوانیوه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گوتاره نێرینه‌ییه خۆی ڕزگار بکات و جیهانبینیی نێرسالاری و ئایینیی هه‌ر به‌سه‌ریدا زاڵ بووه. به‌ڵام وه‌ختێ فروغ دێت، چرکه‌ساتێکی نوێ له شیعری فارسی‌دا ده‌ستپێده‌کات که ڕه‌نگ و ڕوخسارێکی ژنانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هه‌ڵگری زۆربه‌ی پرسیاره‌کانی ژنی ئێرانییه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری و دابونه‌ریتی سوننه‌تی و دۆخی تیاماوی ژن و هه‌روه‌ها زمانێکی ڕاسته‌قینه‌ی ژنانه دێته ئاراوه بۆ گوزارشتکردن له عیشق و هه‌ستونه‌ستی ژنانه و خه‌ون و خولیاکانیان له کۆمه‌ڵگایه‌کی سوننه‌تی و داخراودا. فروغ له شوێنێکدا ده‌ڵێت: من پێم سه‌یره هه‌ندێ شاعیر هه‌ن، به‌ته‌نها له شیعره‌کانیاندا شاعیرن و به‌ده‌ر له‌وه، ئه‌وه‌ی پێی بڵێن جوانی و شاعیری، له که‌سێتییاندا نییه. چونکه فروغ خۆی باوه‌ڕی به‌وه بووه که شیعر و شاعیر دووانه‌یه‌کی له‌یه‌ک دانه‌بڕاون و هه‌رگیز به‌بێ یه‌ک هه‌ڵناکه‌ن و ناتوانن دوور له یه‌ک بژین. هه‌ر بۆیه ئه‌و خۆی نموونه‌ی ئه‌و شاعیرانه بوو که چ له‌سه‌ر کاغه‌ز و چ له ژیانیشدا هه‌ر شاعیر بوو و له‌گه‌ڵ ڕوانینه‌کانی خۆیدا بۆ شیعر و ژیان ڕاستگۆ بوو، ئه‌مه‌ش وای لێ کرد زۆرجار ببێته قوربانیی ڕوانین و تێگه‌یشتنی باو و هه‌ندێجار زۆر گران باجی ئه‌م ڕاستگۆییه‌شی داوه و ئازاری گه‌وره‌ی بۆ دروست کردووه. وه‌لێ ئه‌وه وای لێ نه‌کردووه ڕادەست بێت و بگره به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه زیاتر ئه‌زموونی شیعری و ژیانیی خۆی قووڵ بکاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته وه‌کو ئاشکرایه له سه‌ره‌تاکانی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیستدا، نیما یوشیج وه‌کو شاعیرێکی نوێخواز ده‌رکه‌وت، شاعیرێک که شیعری له ژیانی ڕۆژانه نزیک کرده‌وه و وێنه و ده‌ربڕینی تازه‌ی تیا خسته ڕوو، که به‌ر له‌و شیعر به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌ت و وێنه‌دا نه‌ده‌کرد. بۆیه نیما به باوکی ڕۆحیی شیعری نوێی فارسی له‌قه‌ڵه‌م درا. دوا به‌دوای ئه‌و هه‌م له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌ودا و هه‌م له‌ژێر کاریگه‌ریی هه‌لومه‌رجه تازه‌کانی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، شاعیرانێکی تری نوێخواز په‌یدابوون وه‌ک ئه‌حمه‌دی شاملو و مه‌هدی ئه‌خه‌وان سالس و سوهرابی سپهری و هه‌روه‌ها فروغ فه‌ڕوخزاد. فروغ هه‌ر وه‌کو خۆی دانی پیا ده‌نێت نیما بۆ ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ک بوو، به‌ڵێ سه‌ره‌تایه‌ک و به‌س، چونکه وه‌کو ده‌بینین فروغ هه‌ر له شیعری دیوانه سه‌ره‌تاییه‌کانیدا ئه‌و دونیا نیماییه به‌سه‌ریدا زاڵه، ده‌نا دواتر ئه‌و دونیایه تێده‌په‌ڕێنێت و جیهانبینییه‌کی تایبه‌ت به خۆی بنیات ده‌نێت. هه‌ر لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین که فروغ به‌ته‌نها شاعیرێکی ژنانه(به مانا فێمینیستیه‌که‌ی) نییه، به‌ڵکو ئه‌و له دواهه‌مین دیوانه‌کانیدا ده‌بێته خاوه‌نی ڕوانینی تاکانه‌ی خۆی، واته ژنه شاعیرێک که ڕوانینی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه بۆ ژیان و خۆشه‌ویستی و مه‌رگ و مرۆڤ. که‌واته فروغ جگه له‌وه‌ی ده‌نگی یاخیی ژنانی ئێران بووه و هه‌روه‌ها شاعیرێکی نوێخواز بووه و دابڕانی له‌گه‌ڵ شیعری پێش خۆیدا ئه‌نجام داوه. له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌که‌سییش، که‌سێکی یاخی و سه‌رچڵ بووه و به‌رده‌وام له ململانێیه‌کی سه‌ختدا بووه چ له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌که‌یدا و چ له‌گه‌ڵ یه‌که‌م هاوسه‌ریدا (په‌رویز شاپور) و چ له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی ئه‌ده‌بیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا و چ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌شدا. واته ئه‌و له‌یه‌ک کاتدا له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێک له ململانێدا بووه، بێگومان ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر خودی خۆی و شیعره‌کانیشی هه‌بووه و له‌زۆربه‌ی شیعره‌کانیدا ئاماژه بۆ ئه‌و ململانێیانه ده‌بینینه‌وه. به‌ڵام وه‌ختێ ده‌ڕوانینه ئه‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌ی فروغ (سی و دوو ساڵ ژیاوه) و له شیعره‌کانی ده‌ڕوانین، هه‌م هه‌ست به به‌رەو‌پێشچوونێکی خێرا ده‌که‌ین له گوتاری شیعرییدا و هه‌م به‌ده‌رک کردنێکی قووڵ بۆ ئه‌زموونی شه‌خسیی خۆی وه‌کو ژنێکی لاوی ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوسالاری دڵڕه‌ق و هه‌م ئه‌زموونی ده‌سته‌جه‌معیی کۆمه‌ڵگاش. فروغ له‌پێناوی شیعره‌کانیدا ئاماده بوو ژیانی خۆی وێران بکات، به‌و مانایه‌ی که ئه‌و به ڕاده‌یه‌ک ژیانی به شیعره‌کانییه‌وه وابه‌سته بوو، که ده‌سبه‌رداری هه‌موو شتێک بوو له‌پێناویاندا، چونکه ئه‌و خۆی باوه‌ڕی وابوو که "هه‌ر ده‌نگه ده‌مێنێته‌وه". ئێمه وه‌ختێ سه‌یری ناونیشانی دیوانه‌کانی ده‌که‌ین، وه‌ک ئه‌وه وایه قۆناغه‌کانی ژیانی فروغ بن و پۆلێن کرابن: ئه‌سیر، دیوار، یاخیبوون، له‌دایکبوونێکی دیکه، باوه‌ڕبهێنین به‌سه‌ره‌تای وه‌رزی سارد. هه‌روایش بوو؛ ئه‌و سه‌ره‌تا کچه لاوێکی ئه‌سیری به‌ینی دیواره‌کانی کۆمه‌ڵگا بوو، دواتر یاخی بوو، ئه‌و یاخیبوونه‌ی وه‌ک له‌دایکبوونێکی تازه بوو بۆ ئه‌و، وه‌لێ دواجار له‌سه‌رمای وه‌رزێکی ساردا له ڕووداوێکی پووچ و بێمانادا، ژیان و شیعری جێهێشت و ئه‌وه‌ی لێی مایه‌وه بۆ ئێمه هه‌ر ده‌نگه‌که‌ی بوو. "گوناه" شیعری : فروغ فەڕوخزاد وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی گوناهم کرد گوناهێکی بەلەزەت لەئامێزێکا.. گەرم و ئاگرین بوو گوناهم کرد.. لەنێوان دوو بازووا کە داخ و پڕ لەکینە و ئاسنین بوو لەو خەڵوەتگە تاریک و خامۆشەدا چاوم لە چاوی پڕ ڕازی بڕیبوو دڵیشم هەر ئەلەرزی لە سینەدا لەو خەڵوەتگە تاریک و خامۆشەدا من پەشۆکاو لایەوە دانیشتبووم لێوی پڕحەزی لەسەر لێو خستبووم لە غەمی دڵەی شێت من ئازاد ببووم چیرۆکی عیشقم بە گوێیدا ئەچرپان من تۆم ئەوێ تۆ ئەی گیانی گیانان تۆم ئەوێ ئەی ئامێزی سەرچاوەی ژینم تۆ ئەی عاشقە شەیداکەم، ئەوینم ئارەزوو لەناو چاویا گڕی ئەسەند شەرابی ناو پەیمانە کەوتە گۆڤەند جەستەم لەناو پێخەف و سەرتەختی خەو مەستانە ئەلەرزی لەسەر سنگی ئەو گوناهم کرد.. گوناهێکی بەلەزەت لەکن لەشێکی لەرزیو و مەدهۆشا ئای خودایە من نازانم کە چیم کرد لە خەڵوەتگەیەکی تار و خامۆشا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure